په‌یوه‌ندی

ڕادیو و تی ڤی

شێعروهه‌ڵبه‌ست

بیره‌وه‌ری

شه‌هیدان

موزیكی كودی

سروود

وێنه‌

به‌سته‌ره‌كان

پێناسه‌

ده‌ستپێك

 

ماڵپه‌ری زمزیران، ماڵپه‌رێکه‌ که‌ بۆ خزمه‌ت کردن به‌ نه‌ته‌وه‌ی کورد به‌ گشتی و به‌ تایبه‌ت ئه‌و کوردانه‌ی له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵاتن ده‌ستی به‌ کار کردووه‌، هه‌ر بۆیه‌ به‌ دڵه‌وه‌ داواتان لێ ده‌که‌ین که‌ له‌ که‌م و کوڕی‌یه‌کانی ئه‌م ماڵپه‌ره‌ ئاگادارمان بکه‌نه‌وه‌ و به‌ ڕه‌خنه‌ و پێشنیاری خۆتان ماڵپه‌ره‌که‌مان ده‌وڵه‌مه‌ندتر بکه‌ن.

 

 

 

 

   


 

 

ناوه‌ندی پیشه‌یی مامۆستایانی ئێران، له‌ به‌یاننامه‌یه‌ک‌دا چالاکی‌یه‌کانی حه‌وتووی موعه‌لیم ئاشکرا ده‌کات.

له‌ سه‌ره‌تای ئه‌م به‌یاننامه‌دا باس له‌وه‌ ده‌کرێ، ساڵی پار بۆ توێژی مامۆستایان ساڵێکی پڕ له‌ نه‌هامه‌تی و چاره‌ ڕه‌شی بووه‌. هه‌ر بۆیه‌ بارودۆخی زاڵ به‌سه‌ر ئه‌م دۆخه‌دا ئه‌و هه‌سته‌ی پێک دێنا که‌ به‌ هۆی زه‌ربرو زه‌نگی ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه‌ رێکخراوه‌ پیشه‌یه‌کان بێ ده‌نگ ده‌بن و هاوکاره‌ به‌ند کراوه‌کانیان له‌ بیر ده‌که‌ن.

به‌ڵام  به‌ خۆشی‌یه‌وه دیتمان وه‌ها سیاسه‌تێک له‌گه‌ڵ ناکامی ڕووبه‌روو بوو،

هه‌رچه‌ند ده‌سه‌ڵاتداران بۆ هه‌ر رێپێوان و ده‌ربڕینی هه‌ر ماف خوازیه‌ک بیانوی پڕوپوچ ده‌بینه‌وه‌، به‌ڵام ئاماده‌ نیین بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌کانی پێوه‌ندیدار به‌ مامۆستایانه‌وه‌ هه‌نگاوی پێویست بهاوێژن.

له‌ بڕگه‌یه‌کی دیکه‌ی به‌یاننامه‌که‌دا هاتووه‌: له‌ کاتێک‌دا هیچ هه‌ناگاوێک بۆ چاره‌سه‌ری گرفته‌کانمان نانرێ، حیسابمان بۆ ناکرێ‌‌و هه‌واڵه‌کانی پێوه‌ندیدار به‌ مه‌وه‌ له‌ راگه‌‌ێندراوه‌کانی ده‌وڵه‌ت‌دا بڵاو ناکرێته‌وه‌‌و زه‌برو زه‌نگ به‌رده‌وامه‌، ڕاده‌گه‌ێنێن ‌ له‌ حه‌وتووی مامۆستادا ئه‌م چالاکیانه‌ به‌رێوه‌ ده‌به‌ین‌و داواکارین که‌ هه‌مووان به‌ هه‌ست کردن به‌ به‌رپرسایه‌تی تێیدا به‌شدار بن.

رۆژی پێنج شه‌ممه‌ رێکه‌وتی 12ی بانه‌مه‌ڕی87ی هه‌تاوی له‌ کاتژمێر 15 تاکوو 17 له‌ شاری ری  کۆده‌بینه‌وه‌و تاکوو ئه‌مه‌ سه‌ره‌تایه‌ک بێت بۆ جوڵه‌و ته‌کانه‌کانی داهاتوو. هه‌روه‌ها رۆژی دووشه‌ممه‌ رێکه‌وتی 16ی بانه‌مه‌ر له‌ به‌رانبه‌ر رێکخراوی په‌روه‌رده‌و فێر کردن‌دا  له‌ شاری تاران هه‌ڵکه‌وتوو له‌ مه‌یدانی فه‌له‌ستین شه‌قامی براده‌رانی موزه‌فه‌ر له‌ کاتژمێر 13:30 تاکوو 15:30 خۆله‌ک کۆ ده‌بینه‌وه‌.

له‌ کۆتایی ئه‌م بڵاوکراوه‌یه‌ی ناوه‌ندنی پێسه‌یی مامۆستایان‌دا داوا له‌ به‌رپرسان ده‌کرێ تاکوو رێکه‌وتی 16ی بانه‌مه‌ڕی 1387ی هه‌تاوی وێرای دابین کردنی مووچه‌ی مامۆستایان، سه‌رجه‌م مامۆستایانی به‌ندکراو ئازاد بکه‌ن‌و سه‌زای نایاسایی  هه‌موو مامۆستایان  هه‌ڵوه‌شێنه‌وه‌.

 

 

 

 

 

 

 

ئه‌م بابه‌ته‌ چاپ بکه‌!

 
 

info@zmziran.com