ماڵپه‌ری زمزیران، ماڵپه‌رێکه که بۆ خزمه‌ت کردن به نه‌ته‌وه‌ی کورد به گشتی و به تایبه‌ت ئه‌و کوردانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی وڵاتن ده‌ستی به کار کردووه، هه‌ر بۆیه به دڵه‌وه داواتان لێ ده‌که‌ین که له که‌م و کوڕی‌یه‌کانی ئه‌م ماڵپه‌ره ئاگادارمان بکه‌نه‌وه و به ڕه‌خنه و پێشنیاری خۆتان ماڵپه‌ره‌که‌مان ده‌وڵه‌مه‌ندتر بکه‌ن.
چاوپێکه‌وتن شاندێکی یه‌کیه‌تیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سه‌ردانی یه‌کیه‌تیی لاوانی شوێعی کورستان کرد رۆژی سێ شه‌ممه رێکه‌وتی19/1/1387 شاندێکی یه‌کیه‌تیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران ـ کۆمیته‌ی فێرگه، پێکهاتوو له به‌ڕێزان جه‌لال خاڵخاڵ، به‌رپرسی کۆمیته‌و ئیسماعیل ره‌حمانی، عۆزه‌یر سۆفی مه‌حموودی، موزه‌فه‌ر سه‌قزی ئه‌ندامانی کۆمیته، سه‌ردانی‌باره‌گای لقی یه‌کیه‌تی لاوانی شیوعی کوردستان له شاری کۆیه‌یان کرد‌و له‌لایه‌ن به‌ڕێزان دیار، کارگێڕی لقی یه‌کیه‌تیی لاوانی شیوعه‌ی له‌قی کۆیه‌و هاوڕێیان پشتیوان، ئاراس‌و شه‌یدا ئه‌ندامانی لقی یه‌کیه‌تیی لاوان له کۆیه، پێشوازی کران. له‌م چاوپێکه‌وتنه‌دا، کۆمه‌ڵێک باس‌و مژاری پێوه‌ندیدار به مه‌سه‌له‌کانی لاوان له ئێران‌و کوردستان‌و هه‌روه‌ها ره‌وه‌شی لاوانی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان هاته ئاراوه که تێدا هێما به دیارده کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان‌و به‌رفراوانبوونی ئه‌و دیارده‌گه‌له کرا. شایانی باسه که له‌م دانیشتنه‌دا کۆمه‌ڵێک مژار هاته به‌رباسه‌وه‌و هه‌ردوولا پێیان له‌سه‌ر پتوبوونی پێوه‌ندییه‌کان گرته‌وه‌و هیوایان خواست که ئه‌و پێوه‌ندییانه به‌رده‌وام بن.
ئه‌م بابه‌ته چاپ بکه!
لاپه‌ڕه‌ی حدکا
info@zmziran.com