|
ره‌حیم ره‌شیدی
16 04 2008
ئاوی خواردنه‌وه‌ی شاری ئیسفه‌هان
به هۆی پیس بوونه‌وه به که‌ڵکی
خواردنه‌وه نایه‌ت، ئه‌مه‌ش
گرفتێکی زۆری بۆ خه‌ڵکی ئه‌و
شاره ساز کردوه.
به گوێره‌ی هه‌واڵه‌کان به هۆی
کون بوونی لوله‌ی گواستنه‌وه‌ی
نه‌وت له خوزستانه‌وه بۆ
ئیسفه‌هان، له پارێزگای چوار
مه‌حالی به‌ختیاری، برێکی زۆر
نه‌وت درژێته زاینده روده‌وه
که سه‌رچاوه‌ی دابین کردنی ئاوی
خواردنه‌وه‌ی شاری ئیسفه‌هانه.
بڵاو بوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه‌ش
له ڕۆژه‌کانی ڕابردوودا وای
کردوه، خه‌ڵک به زۆری بۆ کرینی
ئاوی خاوێن ڕوو له دوکانه‌کان
بکه‌ن.
ئه‌مه له حالێک دایه، وێرای
نه‌بوونی ئاوی پێویست، نرخی
کڕینی هه‌ر بوتڵه ئاو سێ
به‌رانبه‌ر چۆته سه‌رێ‌و
ته‌نانه‌ت له هێندێک شوێن ئه‌و
ئاو مه‌عده‌نیانه ده‌فرۆشڕێن که
رێکه‌وتی به‌کار هێنان به‌سه‌ر
چووه.
له لایه‌کی دیکه‌وه
به‌رپرسانی رژیم له رێگای
ڕاگه‌یاندنه‌کانی خۆیانه‌وه
هه‌وڵی ئه‌وه‌یان داوه تاکوو
خه‌ڵکی شاری ئیسفه‌هان رازی
بکه‌ن ئاوی خواردنه‌وه‌ی
شاره‌که خاوێنه، به‌ڵام
ئه‌وان له‌م هه‌وڵه‌یاندا
سه‌رکه‌وتوو
نه‌بوون،
چوونکه ئیداره‌و به‌ربرسی
به‌شه جیاجیاکانی شاره‌که
قسه و لێدوانه‌کانیان
له‌گه‌ڵ یه‌کتر له‌م باره‌وه
له ناته‌بایی دایه.
بریاره بانکی جیهانی له
چوارچێوه‌ی گه‌مارۆکانئ شۆرای
ئاسایشی نێونه‌ته‌وه‌یی دژی
ده‌وڵه‌تی ئێران، هاوکاریه‌کانی
خۆی له‌گه‌ڵ رژیمی تاران کۆتایی
پێبهێنێت.
له‌م باره‌وه بانکی جیهانی
ڕایگه‌یاند له چوارچێوه‌ی
بڕیارنامه‌کانی شۆرای ئاسایشی
رێکخراوی نه‌ته‌وه
یه‌کگرتوه‌کان‌دا، هاوکاری خۆی
له‌گه‌ڵ کۆماری ئیسلامی
ڕاده‌گرێت. ڕۆژنامه‌ی "اعتماد"
له‌م باره‌وه له زمان بانکی
جیهانی‌یه‌وه ده‌نووسێ: بانکی
جیهانی له هه‌نگاوێکی فه‌رمیی‌دا
رایگه‌یاندوه له دانی
هه‌رچه‌شه‌نه قه‌رزێک به کۆماری
ئیسلامی ئێران خۆ ده‌بوێرێ.
شایانی باسه چاوه‌دێرانی ئه‌م
بواره پێیان وایه ئه‌م
هه‌نگاوه‌ی بانکی جیهانی
کاریگه‌ری خراپی بۆسه‌ر
ئابوری ئێران
لێده‌که‌وێته‌وه‌و رژیمی
تاران له‌م به‌ستێنه‌دا زۆرتر
له جاران تووشی قه‌یران‌و
ئاوسانی ئابوری دێت.
به گوێره‌ی ڕاپۆرت‌و
لێکۆلینه‌وه‌کان، بێکاری‌و
هه‌ژاری دیارترین هۆکاره‌کانی
هاتنه ئارای تاوانن له
ئێران‌دا.
به گوێره‌ی ناوه‌ندی
لێکۆلینه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی
بازرگانی‌و هه‌ژاری، ده‌ستکورتی،
بێکاری‌و سه‌رکوتی خه‌ڵک له
لایه‌ن دام‌وده‌زگاکانی
رێژیمه‌وه، دیارترین هۆکاره‌کانی
په‌ره پێدانی تاوانه
جۆربه‌جۆره‌کانن له ئێران‌دا.
له به‌شێکی توێژینه‌وه‌ی
وه‌زاره‌تی بازرگانی و
هه‌ژاری‌دا، ئاشکرا بووه
سه‌پاندنی بڕیاره جۆراوجۆره‌کانی
وه‌کوو جه‌ریمه‌ی له
ڕاده‌به‌ده‌رو ته‌مێ کردن‌و
دیارده‌ی له‌م چه‌شنه له لایه‌ن
کاربه‌ده‌ستانه‌وه،
کاریگه‌ریه‌کی خراپی له‌سه‌ر
که‌سایه‌تی مرۆڤه‌کان هه‌یه‌و
هۆکاری سه‌ره‌کی له نێو بردنی
تێکشکانی که‌سایه‌تی ئه‌وانه‌و
ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی
ئه‌و جۆره که‌سانه زۆرتر تاوانی
جۆراوجۆر بخولقێنن.
|