|
به‌ڕێوه‌چوونی جێژنی نه‌ورۆز له
وڵاتی سویس به شکۆیه‌کی که‌م
وێنه‌وه
رۆژی یه‌کشه‌مه 13/4/2008 رێ و
ره‌سمی جێژنی نه‌ورۆز له وڵاتی
سویس له شاری زوریخ به‌ڕێوه‌چوو.
ئه‌م رێ و ره‌سمه له لایه‌ن
ئه‌م پێنج حیزبی کوردستانیه‌وه،
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران،
پارتی سوسیالیستی کوردستان،
کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی
زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران،
یه‌کیه‌تی نیشتمانی کوردستان و
حیزبی شێوعی کورستان رێکخرابوو.
رێوڕه‌سمی
جێنژی نه‌ورۆز له کاتژمێری 5ی
ئێواره به سروودی
نه‌ته‌وایه‌تی ئه‌ی ره‌قیب ده‌ستی
پێ‌کرد. پاشان خوله‌کێ بێده‌نگی بۆ
گیانی پاکی شه‌هیدانی رێگه‌ی
ئازادی گه‌ل و نیشتمان
راگه‌یێندرا. به دوای ئه‌ودا
په‌یامی
هاوبه‌شی حیزبه‌کانی به‌شدار به
دوو دیاڵێکتی کرمانجی و سۆرانی
له لایان کاک ره‌نج تاهیر
و کاک جافر
و
به زمانی ئاڵمانی
له
لایان کاک ئاکۆ ئه‌لیاسی
خوێندرایه‌وه.
پاشان هونه‌رمه‌ندان فتی و نۆرۆ
به چه‌ند گۆرانیه‌کی پڕ له سۆز‌و
چریکه جێژنه‌که‌یان ده‌ست پێکردو
چۆپی ،چۆپی کێشانیان وه‌کوو ئاڵای
ئازادی کوردستان له لووتکه‌ی
شادییدا ده‌شه‌کانده‌وه. به
دوای ئه‌واندا هونه‌رمه‌ندانی
ده‌نگ خۆشی لاو سیروس ئیمامی،
لۆکه زاهیر، ئه‌یوب عه‌لی و
هه‌روه‌ها عه‌لی باران به
چریکه‌ی ئاواز‌و گۆرانی کوردی
جێژنه‌که‌یان رازانده‌وه‌و به
ده‌نگه به سۆزه‌کانیان، هه‌ستی
به‌شدارانیان وه جۆش هێناو کۆڕی
شایی و گۆڤه‌ندیان گه‌رم کرد.
خه‌ڵک
به به‌شداری گه‌رم و گوڕیان له
جێژنی نه‌ته‌وایه‌تی نه‌ورۆزدا،
بۆ جارێکی دیکه‌ش
به
دوژمنانیان سه‌لماند که کورد
وه‌كوو ئاڵقه‌ی زه‌نجیر پێکه‌وه
گرێ دراون و لێک داناپچرێن و
ده‌سته‌کانیان له ده‌ستی یه‌کتر
ده‌نێن و ئاڵقه‌ی یه‌کیه‌تی و
برایه‌تیان پته‌وتر ده‌که‌ن
وهه‌ست و سۆزی کوردانه‌ی خۆیان
ده‌که‌نه
شاباشی نه‌ورۆزی بۆ سه‌ر که‌وتنی
نه‌ته‌وه‌که‌یان.
شایانی
باسه که به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌م
جێژنه چه‌ند خاڵێکی جێگای
سه‌ره‌نجی تێدا بوو. له‌وانه
یه‌کێ له‌و جێژنه سه‌رکه‌وتوه
هاوبه‌شانه‌ی حیزبه
کوردستانیه‌کان بوو که تا ئێستا
له لایه‌ن چه‌ند حیزبێکه‌وه له
وڵاتی سویس رێکخراوه. ئه‌مه
نیشانی دا که کورد به گیانی لێ
بوردنه‌وه ده‌توانێ چاوی دوژمنان
کوێر کا ت و یه‌کیه‌تی ریزه‌کانی
خۆی پته‌وتر بکات. خاڵی دووه‌م
رێکخستنی ساڵون و پاراستنی نه‌زم
و هێمنایه‌تی جێژنه‌که بوو که
به راده‌یه‌کی به‌رچاو
سه‌رکه‌وتوو بوو. خاڵی سێیه‌م
راده‌ی زۆری به‌شداری کردن خه‌ڵک
له جێژنه‌که‌دا بوو که پتر له
1600 که‌س
ده‌بوو.
ناوئاخنی جێژنه‌که به چه‌ند
شێعری نه‌ورۆزی و شۆڕشگێڕانه
رازایه‌وه و جێژنه‌که له ناو
شه‌پۆلی شایی و خۆشی به‌شداراندا
له نیوه‌شه‌ودا کۆتایی پێهات.
پێویسته بگوترێ که نێزیک به
هه‌زارکه‌س له جێژنی نه‌ورۆزی
ئه‌مساڵ له سویس، به‌شداربوون.
15/4/2008
کۆمیته‌ی حیزبی دێموکراتی
کوردستانی ئێران – سویسبه‌شی
راگه‌یاندن










|