ماڵپه‌ری زمزیران، ماڵپه‌رێکه که بۆ خزمه‌ت کردن به نه‌ته‌وه‌ی کورد به گشتی و به تایبه‌ت ئه‌و کوردانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی وڵاتن ده‌ستی به کار کردووه، هه‌ر بۆیه به دڵه‌وه داواتان لێ ده‌که‌ین که له که‌م و کوڕی‌یه‌کانی ئه‌م ماڵپه‌ره ئاگادارمان بکه‌نه‌وه و به ڕه‌خنه و پێشنیاری خۆتان ماڵپه‌ره‌که‌مان ده‌وڵه‌مه‌ندتر بکه‌ن.
نوینه‌رایه‌تی کونگره‌ی نه‌ته‌وه‌کانی ئێرانی فیدراڵ
نوێنه‌رایه‌تی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌کانی ئێرانی فیدرال له ستکهۆلم سه‌ردانی پارلمانی سوێدیان کرد‌و چاویان به ئه‌ندامی پارلمان و نوێنه‌ری حیزبی گه‌ل فرێدریک مالم که‌وت. له‌م سه‌ردانه‌دا که نیزیک به 1،5 سه‌عاتی خایاند به درێژه باسی هه‌لومه‌رجی ئێستای ئێران و کێشه‌ی چه‌کی ئه‌تۆمی و پێشێل کردنی مافی مرۆڤ، هه‌روه‌ها تێرۆریزم و ده‌ستدرێژی ئێران له کاروباری وڵاتانی دراوسێ کرا.درێژه‌ی دانیشتنه‌که بریتی بوو له شی کردنه‌وه‌ی وه‌زعی نه‌ته‌وه بن ده‌سته‌کانی ئێران و له‌م په‌یوه‌ندیه‌دا رونکردنه‌وه‌یه‌کی باش له‌سه‌ر چه‌ندی و چۆنی پێکهاته نه‌ته‌وه‌ییه‌کان، هه‌لو مه‌رجی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تیا‌ن ئاراسته‌ی نوێنه‌ری پارلمان و یاریده‌ده‌رانی کرا. دانیشتنه‌که به پرسیار‌و وڵام‌و قه‌ولو به‌ڵێنی دیدار‌و هاوکاری زیادتر له داهاتودا، کوتایی پێ هات.
ئه‌م بابه‌ته چاپ بکه!
لاپه‌ڕه‌ی حدکا
info@zmziran.com