|
ڕه‌حیم ڕه‌شیدی
18 04 2008
شۆرش گوڵکار، چالاکی فه‌رهه‌نگی
له کوردستان، بانگ کرایه دادگای
شۆڕش له شاری سنه.
هه‌واڵنێری موکریان له‌م باره‌وه
ئاشکرای کرد: دادگای
پێداچوونه‌وه له شاری سنه
چالاکی فه‌رهه‌نگی کورد شۆرش
گوڵکاری بۆ ئه‌و دادگایه
بانگکرد.
پێویسته بوترێ ئه‌م نووسه‌ره به
تاوانی بڕینی نایاسایی سنوور 91
رۆژ گیرابوو.
شیاوی بیرهێنانه‌وه‌یه شۆرش
گۆڵکار پێشتر له لایه‌ن دادگای
شۆڕش له شاری سنه به تاوانی
کرده‌وه دژی ئاسایشی
نه‌ته‌وه‌یی، ماوه‌ی 2 ساڵ گیرانی
بۆ بڕابوه‌وه که له دادگای
پێداچوونه‌وه‌دا، ئه‌م بڕیاره
کراوه‌ته 4 مانگ.
له به‌ره‌به‌ری گرانتر بوونی
نرخی نان له ئێران، یه‌کیه‌تیی
نانه‌واکان هه‌رچه‌شنه وتووژێکی
لێ یاساغ ده‌کرێت.
هه‌واڵنێری حکومه‌تی مه‌وج له‌م
باره‌وه ده‌نووسێ: به هۆی
ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی بازرگانی
وتووێژ‌و ڕاده‌ربڕینی سه‌باره‌ت
به گران بوونی نرخی نان بۆ
یه‌کیه‌تیی نانه‌واکان یاساغ
کردووه، سه‌رۆکی یه‌کیه‌تیی
ناوبراو هیچ چه‌شنه زانیاریه‌ک
به بیروڕای گشتیی نادات. ناوبراو
له درێژه‌دا ئاماژه ده‌کات:
سه‌رۆکی یه‌کیه‌تیی نانه‌واکان
له وڵامی هه‌واڵنێری مه‌وج‌دا
ده‌ڵێ: ئه‌گه‌ر سه‌باره‌ت به
گران بوونی نرخی نان زانیاریتان
ده‌وێ، باشتره ڕوو له
وه‌زاره‌تی بازرگانی بکه‌ن تاکوو
ئه‌وان له‌م باره‌وه بۆتان
بدوێن.
سه‌ره‌رای ئه‌و راستیه که نان
بۆ هه‌موو چین توێژه‌کانی
کۆمه‌ڵگا به گشتیی، خه‌ڵکی
هه‌ژارو که‌مداهات به تایبه‌تی
پێویستیه‌کی گرینگه، که‌چی
کاربه‌ده‌ستانی رژیم بۆ دیاری
کردنی نرخی نان به گوێره‌ی
هه‌لومه‌رجی ئابوری هیچ کاریکیان
نه‌کردووه‌و له راستی‌دا
وڵامێکیشیان بۆ خه‌ڵک پێ نیه.
هه‌ر ئه‌م بێ ده‌روه‌ستیه‌ش بۆته
هۆی ئه‌وه‌ی که به‌شێکی زۆر له
نانه‌واخانه‌کان نانه‌کان بچووک
بکه‌نه‌وه‌و به نرخێکی گران به
خه‌ڵکی بفرۆشن.
شایانی باسه له نیوه‌ی
دووهه‌می ساڵی رابردوه‌وه،
نرخی نان له هێندک شوێن 50
له سه‌د‌و له برێک جێگای
دیکه 100 له 100 زیادی
کردوه.
به گوێره‌ی زانیاری ڕاپۆرته‌کان،
45% گیرۆدبووان به ماده
هۆشبه‌ره‌کان ته‌مه‌نیان ژێر 30
ساڵه.
له‌م باره‌وه زانیار‌یه‌کان
ئه‌وه ئاشکرا ده‌که‌ن 60 بۆ 70
له سه‌دی گیرۆده‌بووان به ماده
سڕکه‌ره‌کان، ئه‌و مێرمنداڵانه
پێکی دێنن که له ته‌منی ژێر 19
سالدا به‌کار هێنانی ئه‌لکول‌و
جگه‌ره ده‌ست پێ ده‌که‌ن،
ئه‌مه‌ش له ته‌واویه‌تی خۆی‌دا
ده‌توانێ له په‌ره پێدانی
ئعتیاد به ماده هۆشبه‌ره‌کان
رۆڵیکی گه‌وره بگێڕێ.
شایانی باسه له لایه‌ک به هۆی
نه‌بوونی کاری شیاو، پارک‌و شوێنی
وه‌رزشی‌و سه‌رگه‌رمی پێویست بۆ
خه‌ڵک به گشتیی‌و توێژی لاوان
به تایبه‌تی، له لایه‌کی
دیکه‌وه به نه‌بوونی
په‌روه‌رده‌و فێرکردنی پێویست‌و
دانی زانیاری چڕوپر به لاوان له
باره‌ی مه‌ترسی‌یه‌کانی ئه‌م
په‌تا ماڵوێرانکه‌ره‌وه، ئه‌م
دیارده رۆژبه‌رۆژ له حاڵی
په‌ره گرتن دایه.
پێویسته بوترێ به‌شێکی زۆر
له به‌رپرسان و
کاربه‌ده‌ستانی رژیم له
خه‌ریکی بازرگانی کردن به
ماده هۆشبه‌ره‌کانه‌وه‌ن‌و
ته‌نانه‌ت له هێندێک ناوچه‌ی
ئێران بۆ وێنه کورستان نه‌ک
هیچ به‌ربه‌ره‌کانێیه‌ک
له‌گه‌ڵ ئه‌م فرۆشیارانی
ماده هۆشبه‌ره‌کان ناکرێ،
به‌ڵکوو به پێی قسه‌ی خه‌ڵک
کار ئاسانیشیان بۆ ده‌کرێ.
سه‌رۆکی دادستانی گشتیی کۆماری
ئیسلامی ئێران، پشتیوانی له
سیاسه‌تی ئێعدام‌و سه‌زادانی
خه‌ڵک ده‌کات.
ئایه‌توڵا دوڕی نه‌جه‌ف ئابادی،
دادستانی گشتیی رژیمی له وتووێژ
له‌گه‌ڵ هه‌واڵنێری کۆماڵایه‌تی
برنا، بیروڕای خۆی له‌م باره‌وه
ئاشکرا ده‌کات‌و ده‌ڵێ: به
داخه‌وه به‌و جۆره‌ی پێویسته
یاساوڕێسای ئیسلامی به‌رێوه
ناچێ‌و ئێمه له ئیداره‌ی
وڵات‌دا به جێگای ئه‌وه‌ی زۆرتر
ئاوڕ له ده‌قه دینیه‌کان
بده‌ینه‌وه، به‌ره‌و چاولێکه‌ری
له یاسای شێوازی
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی وڵاتانی
رۆژئاوایی ده‌چین؛ ئه‌وه له
حالێک دایه ده‌زگای دادوه‌ری‌و
یاسا دانانی وڵاتانی وه‌کوو،
سوئێد، ئوتریش و فرانسه،
گه‌نده‌ڵی په‌ره پێده‌ده‌ن.
ناوبراو له درێژه‌ی
قه‌سه‌کانی‌دا ئاماژه
ده‌کات: جۆری سه‌زاکانی ئێمه
شوێندانه‌ر نه‌بووه‌و له
راستی‌دا خه‌ڵک رازی نین،
ئه‌وه له حالێک دایه که
وه‌ده‌ست هێنانی ره‌زامه‌ندی
خه‌ڵک یه‌کێک له ئه‌رکه
دینیه‌کانمانه‌و ئێمه نابێ
له ترسی ئه‌وه‌ی
رۆژئاوایه‌کان ده‌نگیان له
دژی ئێمه به‌رز بێته‌وه،
سه‌زاکانی خۆمان به‌رێوه
نه‌به‌ین.
بڕیاره سبه‌ی له گرتووخانه‌ی
ناوه‌ندی یاسوج، دوو لاو له
لایه‌ن رژیمه‌وه له‌دار بدرێن.
رێکخراوی چالاکانی مافی مرۆڤ‌و
دێموکراسی له ئێران له
به‌یاننامه‌یه‌ک‌دا ئاشکرای کرد،
بڕیاره سوبه‌ی دوو لاو له
گرتووخانه‌ی ناوه‌ندی یاسوج له
سێداره بدرێن.
حه‌مید نێرگس له دایک بووی ساڵی
1362ی هه‌تاوی، ماوه‌ی 3 ساڵه
له گرتووخانه‌دایه و تاوانی
کوشتنی وه‌پاڵ دراوه. ئه‌وه له
حالێک دایه بنه‌ماڵه‌ی ناوبراو
ئاماژه ده‌که‌ن، حه‌مید خوێندکار
بووه‌و له زانستگا ده‌رکراوه،
هه‌روه‌ها ناوبراو له شاری
دهدشت ئه‌ندامی ناوه‌ندی واژه
بووه.
گیراوه‌که‌ی دیکه ناوی
موحه‌ممه‌د که‌شاوه‌رزه‌و له
دایک بووی ساڵی 1361ی
هه‌تاویه‌و بۆ ماوه‌ی 2 ساڵ
له زیندان‌دا بووه. پێویست
به وتنه بنه‌ماله‌ی ئه‌م
دوو لاوه به مه‌رگ مه‌حکووم
کراوانه، پێداگری ده‌که‌ن
منداڵه‌کانیان بێ تاوانن.
جێگای به بیر هێنانه‌وه‌یه
له حه‌وتووی ڕابردوودا،
که‌سێک به ناوی فه‌تحوڵا
هه‌متیان له گرتووخانه‌ی
ناوه‌ندی یاسوج له سێداره
دراوه.
|