|

ساڵانێكه چاوه‌ڕوانم
نووسینی: ئاره‌زوو حیسامی
ئه‌رێ ساڵانێكه چاوه‌روانم بۆ
دیتنی ڕۆخساری تۆ، بۆ دیتنی تیشكی
چاوه‌كانت. تۆ ده‌زانی من كێم و
چیم ده‌وێت؟ ڕه‌نگه من قه‌تره
ئاوێك بم له ده‌ریای چاوه‌كانت،
كه تۆ نه‌توانی هه‌ست به بوونی من
بكه‌یت زۆر به ئاسانی. به‌ڵام من
بۆ خۆم ده‌زانم كێم و چیم ده‌وێت.
من تۆم ده‌وێ ئه‌ی نیشتیمان، ئه‌ی
كوردستان. من زۆر تامه‌زرۆی
ڕۆخساری تۆم. بیرت ئه‌كه‌م، هی
چیاكانت، هی كانیه‌كانت و هی
تاڤگه‌كانت و سروشتی سه‌ر سه‌وزو
جوانت.
من كه‌سێكی ئاشقی ئه‌و جوانیانه‌ی
تۆم، له هه‌ر كوێكی ئه‌م دونیا
پان و به‌رینه بژیم هه‌ر تۆم
ده‌وێ ئه‌ی كوردستانی من.
كوردستانه‌كه‌م، ئه‌ی ئاواتی دڵی
هه‌مو كوردێكی ده‌ر به‌ده‌ر،
باسی منداڵانی گه‌ڕه‌كی شاره‌كه‌م
بۆ بكه، باسی به‌هاری جوانی
نیشتیمانم بۆ بكه، باسی شه‌ونشینی
و گوروا بازی ده‌رو جیرانم بۆ
بكه. من دوورم لێت به‌ڵام هه‌موو
ڕۆژێكم پڕه له تاسه‌و حه‌زو ئاوات
بۆ تۆ و جوانیه‌كانت. زۆر جار له
خه‌ونه‌كانمدا زیاره‌تت ده‌كه‌م،
بۆنی گوڵ و گیاكانت سه‌ر مه‌ستم
ده‌كات. هه‌ر چه‌ن خه‌ونه به‌ڵام
ئه‌گه‌ر به خه‌و نه‌مدیتبای
شایه‌ت ئێستا ژیان كردن بۆم زۆر
ئاسان نه‌ده‌بوو. تۆ جوانی،تۆ
پڕی له كاره‌ساتی هه‌ست بزوێن، له
ڕابردووی خوێناوی،له ده‌ستكه‌وت،
له كولتورێكی ڕه‌نگین، تۆ پیرۆزی
ئه‌ی كوردستان نیشتیمانی باب و
باپیرانم. من چاوه‌ڕوانی ئه‌و
ڕۆژه‌م كه چه‌ندین ساڵه
كوردستانیه‌كان چاوه‌ڕوانی
ده‌كه‌ن.
ئه‌رێ، ئه‌و ڕۆژه وا به ئاڵای
كوردستان لاوانی كورد وه‌سه‌ر
چیاكان بكه‌ون و لاوك‌و حه‌یرانت
بۆبچڕن و به ڕه‌شبه‌ڵه‌كی كوردی و
جلی ره‌نگاو ڕه‌نگ ده‌شت و
چیاكانت بۆ بڕازێننه‌وه. ئه‌رێ
چاوه‌ڕوانم، چاوه‌ڕوانم بێم بۆنی
خاكی شیرینت بكه‌م، تامی ئاوی
كانیه‌كانت بكه‌م، چاو له سروشتی
ڕه‌نگینت بكه‌م.
چاوه‌روانم زۆر له مێژه. . . . .
.
2008-04-06
|