|
رحیم رشیدی
20 04 2008
رێکخراوی هه‌واڵنێرانی بێ سنوور
له به‌یاننامه‌یه‌کدا، داخرانی
دوو حه‌وتوونامه‌ی ڕۆژهه‌لات‌و
گۆڤاری "راه اینده"، مه‌حکووم
ده‌کات
له‌م به‌یاننامه‌دا هاتووه،
رێکه‌وتی 30ی خاکه‌لێوه‌ی
ئه‌مساڵ، لقی یه‌که‌می دادگای
تاوان له شاری سنه، داخرانی
دووحه‌وتوونامه‌ی رۆژهه‌لاتی
راگه‌یاندوه‌و سێ که‌س له
به‌رێوه‌به‌رانی به دانی
جه‌ریمه مه‌حکووم کردوه.
رێکخراوی هه‌واڵنێرانی بێ سنوور
له دڕێژه‌دا ده‌نووسێ، ده‌زگای
دادوه‌ری ئێران به‌م جۆره
کرده‌وانه زۆرتر له جاران خۆی
بێ بایه‌خ ده‌کات.
جێگای ئاماژه‌یه رێکه‌وتی 20ی
ره‌زبه‌ری ساڵی 1385ی هه‌تاوی
به‌شێک له به‌رێوه‌به‌رانی
ڕۆژهه‌ڵات، له شوێنی کاره‌که‌یان
ده‌ستبه‌سه‌ر کران‌و پاش
ماوه‌یه‌ک گیران‌و به دانانی
گره‌و ئازاد کران، یه‌کێک له
تاوانه‌کانی مه‌حکووم کراوه‌کان
به جه‌ریمه، وه‌رگرتنی یارمه‌تی
له کورده‌کانی عێراق بووه،
ئه‌مه وه‌کوو یارمه‌تی له
لایه‌ن بێگانه‌وه له قه‌له‌م
دراوه.
هاوڕێ له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌واڵه، لقی
شه‌شی دادگای گشتیی له تاران
له‌سه‌ر سکاڵای وه‌زاره‌تی
ئیرشادی ئیسلامی، بڕیاری داخرانی
گۆڤاری "راه اینده"ی ده‌رکرد.
له چوارچێوه‌ی زوڵم‌و زۆری رژیم،
دژی چالاکانی جۆربه‌جۆری مافی
مرۆڤ، چالاکێکی مافی ژنان،
بڕیاری شه‌ش مانگ گیران‌و لێدانی
10 زه‌ربه قامچی به‌سه‌ردا
سه‌پا.
موحه‌ممه‌د موسته‌فایی پارێزه‌ری
ئه‌م چالاکه‌ی مافی ژنان، له
وتووێژ له‌گه‌ل مه‌یدانی ژنان
وتی: پاش ده‌ستبه‌سه‌ر کردنی
نه‌سرین ئه‌فزه‌لی که له
رێکه‌وتی 13ی ڕه‌شه‌مه‌ی ساڵی
1385ی هه‌تاوی له لایه‌ن پۆلیسی
شاری تارانه‌وه ده‌سبه‌سه‌ر کرا،
دوایه تاوانی هه‌نگاونان دژی
ئاسایشی گشتیی، پێکهێنانی
کۆڕوکۆمه‌ڵی نایاسایی بۆ تێکدانی
ئاسایشی وڵات‌و کۆمه‌لێک تاوانی
هاوچه‌شنی وه‌پاڵ درا.
پاریزه‌ری ناوبراو له درێژه‌ی
قسه‌کانی‌دا ده‌ڵی: سه‌پاندنی
بڕیاری شه‌ش مانگ گیران‌و لێدانی
10 زه‌ربه قامچی له
حالێکدایه، هیچ چه‌شنه
به‌ڵگه‌یه‌ک بۆ ڕه‌واییدان به
سه‌پاندنی ئه‌و بڕیاره
نایاسایییه له ئارادا نیه.
جێگای بیر هێنانه‌وه‌یه، نه‌سرین
ئه‌فزه‌لی رێکه‌وتی 13ی
ڕه‌شه‌مه‌ی 1385ی هه‌تاوی، له
به‌رانبه‌ر دادگای شۆرش هاورێ
له‌گه‌ڵ 32 که‌سی دیکه
ده‌ستبه‌سه‌رو کراو بۆماوه‌ی سێ
رۆژ له ژوری 209ی گرتووخانه‌ی
ئێوین و رۆژێک له ژوری گشتیی
گرتوخانه‌ی ژنان ده‌ستبه‌سه‌و
پاشان به دانای گره‌و ئازد
کرابوو
له خوزستان، پاڵێوراوێکی
مه‌جلیسی شۆڕای ئیسلامی ئێران،
له لایه‌ن سێ که‌سی
نه‌ناسراوه‌وه، ته‌قه‌ی لێ‌کرا.
ماڵپه‌ڕی حکومه‌تی جیهان له‌م
باره‌وه ده‌نووسێ، پاڵێوراوی
هه‌ڵبژاردنه‌کانی ده‌وری
هه‌شته‌می مه‌جلیس که چۆته
قۆناخی دووهه‌مه‌وه، له یه‌کێک
له شوێنه‌کانی هه‌ڵبژاردن له
خوزستان ته‌قه‌ی لێ‌کرا، به‌ڵام
نه‌پێکرا. ئه‌و هێرشه رۆژی
پێنجشه‌ممه پاش هاتنه ده‌ری
ناوبراو له ماڵیک که
پروپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردنی تێدا
پێکهاتبوو، هاته ئاراوه.
ماڵپه‌ری حکومه‌تی جهیان له
درێژه‌دا ده‌نووسێ،
پاڵێوراوه‌که‌ی مه‌جلیس له
کاتێکدا له‌گه‌ڵ خێزانه‌که‌ی له‌و
ماڵه ده‌هاتنه‌ده‌ر هێرشیان
کراوه‌ته سه‌رو فیشه‌ک به‌ر
ماشێنه‌که‌یان که‌وتوه.
تاکوو ئێستا، هیچ لایه‌نێک ئه‌و
هێرشه‌ی وه‌ئه‌ستۆ نه‌گرتووه
کۆمه‌ڵێک له رۆژنامه‌نووسانی
شاری بوشه‌هر، خوازیاری ئازاد
کردنی وێنه گری چاپه‌مه‌نی ئه‌و
شاره، واته ئیسماعل جه‌عفه‌ری،
بوون
کۆمه‌ڵیک له هه‌واڵێران‌و
رۆژنامه نووسانی بوشه‌هری به
ناردنی نامه‌یه‌ک بۆ پارێزگای
شاره‌که، داوایان کردوه ناوبراو
بۆ ئازاد کردنی ئیسماعل
جه‌عفه‌ری، وێنه‌گری چاپه‌مه‌نی
ئه‌و شاره هه‌نگاو بنێت.
له به‌شێکی ئه‌و نامه‌داهاتووه:
وه‌کوو ئاگادارن سمایل جه‌عفه‌ری
له کاتی ده‌ربیرنی
ناره‌زایه‌تیه‌کانی کرێکاری
کارگه‌ی سه‌درا له به‌رانبه‌ر
پارێزگای بوشه‌هر که سه‌رقاڵی
وێنه‌گرتن بوو، گیراو ماوه‌ی دوو
حه‌وتوه ده‌ستبه‌سه‌ر کراوه،
بۆیه ئیمه داواتان لێده‌که‌ین
بۆ ئازادکرانی ناوبراو له هیچ
چه‌شنه هه‌وڵێک خۆ مه‌بوێرن
له درێژه‌ی سانسۆر‌و پێش گرتن به
خه‌ڵک بۆ ده‌ست وێڕانه‌گه‌یشتن
به زانیاری، ماڵپه‌ڕی کۆمیته‌ی
خوێندکاری هه‌واڵنێرانی مافی مرۆڤ
فیلتێر کرا.
ماڵپه‌ری ناوبراو، هه‌واڵ‌و
ده‌نگوباسی پێوه‌ندیدار به
پێشلکارییه‌کانی مافی مرۆڤی بڵاو
ده‌کرده‌وه‌و له مانگی پووشپه‌ری
ساڵی پاره‌وه، ده‌ستی به‌کار
کردبوو.
پێویسته بگوترێ هه‌واڵنێرانی بێ
سنوور، ئێران به یه‌کێک له‌و
وڵاتانه ده‌زانێ که به "دوژمنی
ئینترنێت" ناویان ده‌بات.
دوژمنانی ئینترنێت به‌وانه
ده‌وترێ، به داخستنی
ماڵپه‌ڕه‌کان هه‌وڵ ده‌ده‌ن
له‌به‌رده‌م ئازادی به‌یان‌و
ده‌ست راگه‌یشتنی خه‌ڵک به
زانیاری پێویست، به‌ربه‌ست‌و
ئاسته‌نگ ساز که‌ن.
پێویسته بگوترێ، ماڵپه‌ڕی
زۆربه‌ی هێزو رێکخراوه
سیاسییه‌کانی به‌رهه‌ڵستکاری
کۆماری ئیسلامی، له لایه‌ن
رژیمه‌وه فیلتێر کراون.
جێگای بیر هێنانه‌وه‌یه، ئه‌مه
دووهه‌مین جاره ماڵپه‌ڕی
کۆمیته‌ی هه‌واڵنێرانی خوێندکاری
مافی مرۆڤ، له لایه‌ن رژیمی
کۆماری ئیسلامییه‌وه، فیلتێر
ده‌کرێ
پاپ له چوارچێوه‌ی
گه‌شته‌که‌ی‌دا بۆ ئامریکا، له
کۆڕی گشتیی رێکخراوی نه‌ته‌وه
یه‌کگرتوه‌کان قسه‌ی کرد‌و داوای
له ڕیبه‌رانی جیهان کرد،
پێکه‌وه قه‌یرانه
نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان چاره‌سه‌ر
که‌ن.
پاپ بندیکتی شازده‌هه‌م، له
دواین قوناغی سه‌فه‌ره‌که‌یدا بۆ
ئامریکا، به بێ ئه‌وه‌ی ناوی هیچ
ده‌وڵه‌تێک بێنێ، وتی: ئێستاش
جیهان له ژێر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
تاقمێکی که‌م دایه.
ناوبراو داوای له ده‌وڵه‌تانی
جیهان کرد، ڕێز له خه‌ڵکی خۆیان
بگرن‌و ڕچاوی مافه‌کانی مرۆڤ
بکه‌ن، ئه‌گینا له‌گه‌ڵ
ده‌ستتێوه‌ردان‌و گوشاری وڵاتانی
دیکه ڕووبه‌ڕوو ده‌بنه‌وه.
پاپی شانزده‌هه‌م له کاتی
کۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ لاوانی رومن
کاتولیکی ئامریکایی ، له شاری
نیویورک، وتی: نازیه‌کان ده‌ورانی
لاویه‌تی منیان ڕه‌ش کردوه،
ئه‌وان ئه‌و شه‌یتانانه بوون
به له‌بیر کردنی خودا، بوونه
هۆی پێکهێنانی زۆر تاوان‌و
جنایه‌تی پڕ مه‌ترسی.
جێگای باسه، پاپی شانزده‌هه‌م،
ساڵی 1927ی له پارێزگای باواریای
ئاڵمان له دایک بووه.
|