|
هاوپه‌یمانێیه‌تی ئامریکایی له
گه‌ڵ کورده‌کان
ئاپریڵی 10ی 2008
نووسینی: هیربرت له‌نده‌ن
گۆڤاری
Insight
وه‌رگێڕانی: دیلان
له روانگه‌ی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی
ئه‌مریکا، کورد توانایی ئازاد
کردن و یا لانی که‌م ئاڵۆزکردنی
ریژیمه دیکتاتۆره‌کانی ئێران و
سورییه‌یان هه‌یه.
کورد ئه‌و خێوانه‌ن که ده‌وری
دونیا لێده‌ده‌ن – 40 میلۆنن که‌س
بۆ ئه‌وه‌ی ده‌قیق بوبین –
خه‌ڵکانێک که وه‌ک که‌سایه‌تی
حیسێبیان بۆ ناکرێ؛ هێندێک ئیزنی
زه‌ماوه‌ندیشیان نییه و وه‌ک
هاوولاتی ناونووسی نه‌کراون ، و
بۆ هه‌موو مه‌به‌ستێکی به‌رده‌ست
نادیارن.
دوجار له ساڵی رابردوودا، حافیز
ئه‌سه‌د له هه‌لومه‌رجێک دابوو که
کێشه‌ی کورد له سوریا که به بێ
مافی هاووڵاتی‌بوون خه‌بات
ده‌که‌ن چاره‌سه‌ر بکات، به‌ڵام
قۆڵی هه‌ڵنه‌ماڵی. له ئاکام‌دا
کورد له سوریه‌دا بۆ خاوه‌ن بوونی
مڵک و پاسپۆرت و مافی ده‌نگ دان و
یا کار په‌یدا کردن له‌مپه‌ریان
له‌پێشه. هه‌روه‌ها ئه‌وان له
سوپسیدی ده‌وڵه‌تی و
نه‌خۆشخانه‌کان بێبه‌شن. ئێستا
نزیک به 300 هه‌زار کورد (نزیک به
10 له سه‌دی حه‌شیمه‌تی کورد له‌م
وڵاته) به بێ هیچ به‌ستراوه‌یه‌کی
یاسایی به ولات و له ئه‌سڵدا بێ
وڵات له چوارچێوه‌ی یاسایی
نێوده‌وڵه‌تی‌دا له سورییه
بوونیان هه‌یه.
له حالێک‌دا دۆخی کورد له سورییه
له‌و په‌ڕی خه‌راپی دایه، کورد له
عێراق و ئێران ق توکیا
دوژمنایه‌تیان له گه‌ڵ ده‌کرێ.
کورد له هه‌ر یه‌ک له‌و
ولاتانه‌دا که‌مایه‌تین به‌ڵام
بۆخۆیان وه‌ک نه‌ته‌وه
گه‌وره‌ترین خه‌ڵکی بێ‌ولاتن.
وه‌ک که‌مایه‌تیه‌ک له نێو
کۆمه‌ڵگایی ئیسلام‌دا، کورد زۆر
جار داستانی به‌سه‌رداسه‌پانی
ئیسلام له لایه‌ن
عه‌ڕه‌به‌کانه‌وه به سه‌ر خۆیان
دا بۆ نه‌سله‌کانی نوێی
ده‌گێڕنه‌وه. له‌م دواییانه‌دا،
هێندێک بۆ ئایینی پێشووی خۆیان
واته زه‌ردوشتی گه‌ڕاونه‌ته‌وه،
هه‌لومه‌رجێک که زیاتر پێناسه‌ی
نه‌ته‌وه‌ییان پێده‌بخشێ تا
ئاینی.
روونه که دامه‌زراندنی
کوردستانێکی یه‌کگرتوو خه‌یاڵه، و
تورکیا هه‌رگیز ئیجازه نادا ئه‌مه
سه‌ر بگرێ و کوردیش له تورکیا به
ده‌ست گروپیکی مارکسیستی واتا
پککا گیریان خواردووه که زۆربه‌ی
کورد رقیان لییه‌تی. به‌ڵام کورد
له عێراق، ئێران و سوریه زۆر
به‌رچاوانه وه‌ک هێزێکی ئازادکه‌ر
رۆڵ ده‌نوێنن و به وێنه‌ی
ماتۆرێکی دێموکراسی چاوه‌روانی
رووخانی رژێمی مه‌لاکانن.
پرسیارێک که دایم بێ وڵام
ده‌مێنێته‌و ئه‌وه‌یه: که بۆ چی
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه هه‌ڵسوورانه
که‌ڵک له که‌مایه‌تی کوردی ئێران
وه‌رناگرێ و کاریان له گه‌ڵ ناکا؟
ئه‌و 10 میلیون کورده ده‌توانن
وه‌ک هێزێکی بێ‌وچانی ئالوگۆڕی
رژێم، که بۆته وێردی سه‌ر زمانان،
رۆڵ بگێڕن. به گشتی،
ئه‌وان رقیان له مه‌لایانه و
هه‌واداوانی راسته‌قینه‌ی
ئالوگۆڕی دێموکراتیکن.
هاووێنه، ئه‌و سێ میلیون کورده‌ی
سوریا سه‌خت دژایه‌تی له گه‌ڵ
رژێمی ئه‌سه‌د ده‌که‌ن. دوای
ساڵها سآڵ بێحورمه‌تی له لایه‌ن
که‌مینه‌یه‌کی عه‌له‌وییه‌وه،
وێده‌چی که کورد حازرن
به‌ڕه‌وڕووی ئه‌و رژێمه زاڵمه
ببنه‌وه.
به‌ڵام روانگه‌ی ستراتژیکی
ئه‌مریکا له کۆیه؟ چ جۆره
هاوکارییه‌ک ده‌توانین بده‌ین؟
ئایا کورد به راستی له سێنی
راداری سیاسه‌تی ئێمه دانه؟
ئه‌گه‌ر بژاری سیاسه‌تی دژ به
ئێران بژاری شه‌ری چه‌کداری و
گۆڕانی رژێمه، وێده‌چی که حیساب
کردن له سه‌ر کورد له‌وانه‌یه
بیری لێبکرێته‌وه. به‌ڵام ئه‌وه
وێناچێ راست بێت.
له‌وانه‌یه شتێک له گؤڕێ دابێ که
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه ئاگادار بێ
ئێمه نه‌بین، به‌ڵام وڵامی
ناروون له‌مه‌ر کوردانه‌وه
نیشانه‌یه‌کی یارمه‌تیده‌ر نییه.
له‌وانه‌یه ئه‌م جۆره بیر
بکرێته‌وه که ئێمه که‌ڵک له
هه‌موو فاکتۆریکی ناوچه
وه‌رده‌گرین که ئێران ده‌ستی به
چه‌کی ناوه‌کی نه‌گات.
ده‌رهاویشتنی کورد له سیاسه‌تی
ئێرانی ئێمه کاره‌ساتی ره‌شی له
ناوچه لێده‌بێته‌وه و له‌وانه‌یه
به‌رۆکی به‌رژوه‌ندی ئه‌مریکا له
هه‌مووی جیهانیش‌دا بگرێته‌وه.
هێربرت له‌نده‌ن سه‌رۆکی
ئه‌سنتیتۆی هادسنه له ئه‌مریکا
|