ماڵپه‌ری زمزیران، ماڵپه‌رێکه که بۆ خزمه‌ت کردن به نه‌ته‌وه‌ی کورد به گشتی و به تایبه‌ت ئه‌و کوردانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی وڵاتن ده‌ستی به کار کردووه، هه‌ر بۆیه به دڵه‌وه داواتان لێ ده‌که‌ین که له که‌م و کوڕی‌یه‌کانی ئه‌م ماڵپه‌ره ئاگادارمان بکه‌نه‌وه و به ڕه‌خنه و پێشنیاری خۆتان ماڵپه‌ره‌که‌مان ده‌وڵه‌مه‌ندتر بکه‌ن.
كوژرانی كه‌سێك‌و بریندار بوونی 7 كه‌سی دیكه له ره‌به‌ت، به‌ده‌ستی هێزه‌كانی رێژیم
ئێواره‌ی رۆژی 1ی بانه‌مه‌ڕی 1387ش له هێرشی هێزه‌كانی رێژیم بۆ سه‌ر ماشینێكی پڕ له سووته‌مه‌نی‌و به‌ربه‌ره‌كانێی خه‌ڵكی شاری ره‌به‌ت، به‌هۆی ته‌قه‌ی ئه‌و هێزانه‌وه 8 كه‌س بریندار بوون كه یه‌كێك له برینداره‌كان به‌ناوی "حوسێن پوویایی" خه‌ڵكی شیواشی گیانی له‌ده‌ست دا. خه‌ڵكی ره‌به‌ت له دژكرده‌وه‌یه‌كی ئازایانه‌دا هێرشیان كرده سه‌ر پاسگای ره‌به‌ت‌و له پێكدادانێكی چه‌ند كاتژمێری‌دا مۆتۆرێكی پاسگا ده‌سووتێنن‌و دوو كه‌س له هێزه‌كانی رێژیم بریندار ده‌كه‌ن. ناوی 5 كه‌س له برینداره‌كان بریتین له: "په‌یمان ره‌سووڵ‌پوور 6 ساڵه، سه‌لاح موسته‌فا پوور، مه‌هدی محه‌ممه‌د ئه‌مینی، سه‌عدوون كوڕی مسته‌فا، قاسم كوڕی حاجی ئه‌حمه‌د سه‌لكه"و هه‌روه‌ها ژنێك‌و كه‌سێكی تر كه ناویان نه‌ناسراوه. شایانی باسه رێژیم به راگه‌یاندنی دۆخی نائاسایی له شاری ره‌به‌ت، هێزه‌كانی خۆی له شه‌قام‌و چوارڕێیانه‌كانی ئه‌و شاره‌دا جێگیر كردووه.
ئه‌م بابه‌ته چاپ بکه!
لاپه‌ڕه‌ی حدکا
info@zmziran.com