|
راپۆرتی چۆنیه‌تی به‌رێوه‌چوونی
سمیناری"مافی یه‌کسانی" له
لایه‌ن یه‌کیه‌تی ژنانی دێموکراتی
کوردستانی ئێران له وڵاتی سوئید
رۆژی شه‌ممه رێکه‌وتی 19ی ئا‌پریل
سمینارێکی به‌رین له ژیر ناوی
"مافی یه‌کسانی" له لایه‌ن
یه‌کیه‌تی ژنانی دێموکراتی
کوردستانی ئێران له وڵاتی سوئید
له شاری وێسترۆس له‌م وڵاته به
به‌شداری زیاتر له 300 که‌س له
کورده‌کانی دانیشتووی سوئید،
ئه‌ندامان و لایه‌نگران و دوستانی
ئه‌م یه‌کیه‌تییه له سوئید و
چه‌ند ولاتی دیکه وه‌ک ئاڵمان،
نۆروێژ و فینلاند به‌رێوه چوو.
جێگای ئاماژه‌یه که ئه‌ندامان و
لایه‌نگرانی حیزبی دێموکراتی
کوردستانی ئێران له سوئید،
ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی
یه‌کیه‌تی لاوانی دێموکراتی
کوردستانی ئێران له‌م وڵاته و
ئه‌ندامانی یه‌کیه‌تی کوردان له
سوئید له رێگای دوور و نزیکه‌وه
هاتبوونه شاری وێسترۆس و
چالاکانه به‌شداری سمیناره‌که
بوون که ئێمه وه‌ک یه‌کیه‌تی
ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران
له سوئید پر به دڵ سپاسیان
ده‌که‌ین. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته و
هه‌رچی زیاتر ده‌وڵه‌مه‌ند‌کردنی
باسه‌کانی سمیناره‌که له
کۆمه‌ڵێک که‌سایه‌تی به ناوبانگ
و پسپۆر له‌م بوواره‌دا وه‌ک
خوشکه نه‌سرین قاسملوو، هاوسه‌ری
رێبه‌ری شه‌هید دوکتور قاسملووی
نه‌مر، خوشکه مریه‌م عه‌لیپور،
پسپۆر و چالاک له بورای مافی ژن
و راوێژکاری کۆمیته‌ی ناوه‌ندی
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران،
کاک خوسره‌و به‌هرامی، دوکتورا
له بورای کۆمه‌ڵناسی و جێگری
کۆمیته‌ی ناوه‌ندی حیزبی
دێموکراتی کوردستانی ئێران و کاک
عه‌بدوڵا حیجاب، ماگیستر له
زانست سیاسی له وڵاتی نۆروێژ
بانگهێشتن کرابوو که وه‌ک
قسه‌که‌ر له‌م سمیناره‌دا به‌شدار
بن.
سمیناره‌که کاتژمێر یه‌ک و نیوی
پاش‌نیوه‌رۆ له ناو شادی و
هه‌ستی گه‌رمی به‌شداربووان که
به بۆنه‌ی به‌شداری خوشکه
نه‌سرین، هاوسه‌ری دوکتور
قاسملووی شه‌هید، چه‌ند خوله‌کێک
به پاوه راوه‌ستابوون و
سمیناره‌که‌یان چه‌پڵه‌رێزان
کردبوو به شێوه‌ی خواره‌وه
ده‌ستی پێ کرد.
-
به‌خێرهێنانی به‌شداربووان و
به تایبه‌ت خوشکه نه‌سرین
له لایه‌ن خوشکه به‌هیه
حه‌یده‌ری ئه‌ندامی کۆمیته‌ی
گشتی یه‌کیه‌تی ژنانی
دێموکراتی کوردستانی ئێران
له سوئید.
-
پێشکه‌شکردنی با‌سێکی کورت
له لایه‌ن خاتوو شکۆفه
قوبادی، به‌رپرسی گشتی
یه‌کیه‌تی ژنانی دێموکراتی
کوردستانی ئێران له سوئید.
خاتوو شکۆفه وێرای
به‌خێرهێنانی به‌شداربووان،
خۆشحاڵی خۆی و ئه‌ندامانی
یه‌کیه‌تی ژنانی له سوئید
سه‌باره‌ت به به‌شداری و
پێشوازی بێ‌وێنه‌ی پیاوان
له‌و سمیناره ده‌ربری و
ئاماژه‌ی به‌وه کرد که
رزگاری ژنان و سه‌رکه‌وتنی
خه‌باتی مافخوازانه‌ی ژنانی
کورد به بێ به‌شداری و
پشتیوانی پیاوانی رۆشنبیر و
دێموکرات ده‌سته‌به‌ر نابێت و
رزگاری نه‌ته‌ویی به بێ
رزگاری ژنی کورد ناته‌واوه.
هه‌ر بۆیه به‌شداری پیاوانی
له‌م ئه‌رکه گرینگه‌دا به
پێویست زانی.
-
خوشکه نه‌سرین قاسملوو
باسێكی به نرخی له سه‌ر
ئه‌رکی ژنی کورد له
ده‌ره‌وه‌ی وڵات پێشکه‌ش کرد.
به‌رێزیان له باسه‌که‌یدا
ئاماژه‌ی به‌وه کرد که ژنی
کورد له رابردوودا له
په‌راوێزدا بوو به‌ڵام ئێسته
کاتی ئه‌وه هاتووه که خۆی
وه‌ک میحوه‌ر ببینێت و له
ریزی پێشه‌وه‌دا بێت.
هه‌روه‌ها له درێژه‌ی
باسه‌که‌یدا باسی ئه‌وه‌ی کرد
که ژنانی کورد له
ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌بێ له
ئازادی و دێموکراسی رۆژئاوا
بۆ رزگاری نه‌ته‌وه‌که‌یان و
ژنانی نێوخۆ که‌ڵک وه‌ر بگرن.
خوشکه نه‌سرین له کۆتاییدا
دووپاتی کرده‌وه که
ئه‌ماده‌ی هه‌ر چه‌شنه
هاوکاری و هاوفکرییه‌که له
گه‌ڵ یه‌کیه‌تی ژنانی
دێموکراتی کوردستانی ئێران بۆ
گه‌یشتن به ئامانجه‌کانی
ئه‌م رێکخراوه.
-
خوێندنه‌وه‌ی په‌خشانێک له
لایه‌ن خوشکه مریه‌م
مه‌سعوودی.
-
کاک خوسره‌و به‌هرامی با‌سێکی
به نرخی له سه‌ر
به بن به‌ست گه‌یشتنی کۆماری
ئیسلامی له به‌رانبه‌ر
بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی ژنان
له
ئێران‌دا پێشکه‌ش کرد. کاک
خوسره‌و که درێژه‌ی
باسه‌که‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه
کرد که ژنان له ولاتانی
سوننه‌تی و دواکه‌وتوو له
دوو بواردا ده‌چه‌وسێنه‌وه.
له لایه‌ک به هۆی ئایین و
مه‌زهه‌بی باو له کۆمه‌ڵگادا
و له لایه‌کی دیکه‌وه به
هۆی داب و نه‌ریتی کۆن و
پاشکه‌وتوو بێ ماف ده‌کرێن و
وه‌ک هاووڵاتی ده‌رجه دوو
چاویان لێ ده‌کرێت. به‌رێزیان
ئاماژه‌ی به‌وه کرد که
ئه‌گه‌رچی کۆماری ئیسلامی
ئێران به به‌یاسا کردنی
ئایین و نه‌ریتی
پیاوسالارانه هه‌و‌ڵی
به‌رته‌سک‌کردنی ماف و ئازادی
ژنان ده‌دا به‌ڵام
به‌و‌حاله‌ش له ئاست
بزووتنه‌وه‌ی مافخوازانه‌ی
ژنان شکستی هێناوه و ژنان
ئه‌ور به که‌متر له مافی
به‌رابه‌ر له گه‌ڵ پیاوان
رازی نابن.
-
پێشکه‌ش کردنی پارچه
هۆنراوه‌یه‌ک له لایه‌ن
خوشکه که‌ژاڵ نه‌قشبه‌ندی.
-
پاش پشوویه‌کی نیو ساعه‌ته
به‌رێز کاک مه‌لا محه‌ممه‌د
بیگزاده پارچه
هۆنراوه‌یه‌کی به هه‌ستی
خوێندوه که له گه‌ڵ
پێشوازی گه‌رمی ئاماده‌بووان
به‌ره‌وروو بوو.
-
خوشکه مریه‌م عه‌لیپور
با‌سێکی پرنێوه‌رۆکی له سه‌ر
گرینگی باوه‌ربه‌خۆبوونی ژنی
کورد پێشکه‌ش کرد که له
باسه‌که‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه
کرد، له کۆمه‌ڵگایه‌کی
سوننه‌تی وه‌ک کۆمه‌ڵگای
کورده‌واری جنسییه‌ت میعیاره
و ژن به هۆی ژن‌بوونیه‌وه
ده‌چه‌وسێته‌وه. به‌ریزیان
له درێژه‌ی قسه‌کانیدا گوتی
پیاوی کورد که بۆ خۆی له
لایه‌ن سیستمی حاکم به سه‌ر
کوردستاندا ده‌چه‌وسێته‌وه
به‌داخه‌وه له ئاست ژنان
ده‌بێته مرۆڤێکی چه‌وسێنه‌رو
و گه‌وره‌ترین قوربانی ئه‌م
پرۆسه‌یه ته‌نیا ژنانن.
خوشکه مریه‌م له کۆتایی
باسه‌که‌یدا ئاماژه‌ی به
خاڵێکی گرینگ کرد و گوتی که
ژنان ده‌بێ باوه به
خۆبوونێکی بێ سنووریان هه‌بێت
و پله‌ی زانیاری خۆیان له
ئاستێکی به‌رزدا راگرن.
-
پێشکه‌شکردنی پارچه
هۆنراوه‌یه‌ک له لایه‌ن کاک
عه‌تا ده‌رویشی.
-
خوێندنه‌وه‌ی په‌خشانێکی
به‌سۆز له لایه‌ن کیژی لاو
شنۆ سه‌حرایی که له گه‌ڵ
پێشوازی گه‌رمی به‌شداربوانی
سمینارته‌که به‌ره‌وروو بوو.
-
له به‌شی کۆتایی
سمیناره‌که‌دا کاک عه‌بدوڵا
حیجاب با‌سێکی به نرخی له
ژێر ناوی "ژن قوربانی سیاسه‌ت
و کۆمه‌ڵ" پێشکه‌ش کرد. کاک
عه‌بدوڵا له باسه‌که‌یدا
ئاماژه‌ی به‌وه کرد که
ئازادی و به‌خته‌وه‌ری ژن
ته‌نیا ژنان ناگرێته‌وه،
به‌ڵكوو هاوکات ئازادی و
به‌خته‌وه‌ری پیاوان و هه‌موو
کۆمه‌ڵگایه. به‌رێزیان له
درێژه‌ی قسه‌کانیدا به وردی
روونی کرده‌وه که ژنانی
کورد نه ته‌نیا له سیستمی
سیاسی حاکم به سه‌ر
کوردستاندا ده‌چه‌وسێنه‌وه،
به‌ڵکوو له سیستمی سیاسی
ئاڵترناتیویشدا که
شه‌رعییه‌تی خۆی له خه‌باتی
نه‌ته‌وایه‌تی و حیزبه
سیاسییه‌کانه‌ی کوردستانه‌وه
وه‌رده‌گرێ ده‌چه‌وسێته‌وه.
کاک عه‌بدوڵا له کۆتایی
باسه‌که‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه
کرد که ژن ده‌بێ وه‌ک مرۆڤ و
وه‌ک مێحوه‌ر حیسابی بۆ
بکرێت، نه‌ک وه‌ک یه‌ده‌ک و
ته‌واوکه‌ری پیاو.
سمیناره‌که کاتژمێر شه‌شی
ئێواره له ناو ره‌زامه‌ندی
به‌شداربوواندا کۆتایی پێهات.
له کۆتاییدا پێویسته سپاسی
بێ‌پایانی خۆمان ئاراسته‌ی
به‌رێوه‌به‌ری سمیناره‌که خوشکه
ئاره‌زوو حیسامی، به‌رپرسی
یه‌کیه‌تی ژنانی دێموکراتی
کوردستانی ئێران له شاری
وێسترۆس، بکه‌ین که توانی به‌و
په‌ری لێهاتووییه‌وه
سمیناره‌که‌ی به شیوه‌یه‌کی زۆر
باش به‌رێوه ببات. هه‌روه‌ها
جێگای خۆیه‌تی که سپاس و
پێزانینی خۆمان پێشکه‌ش به
کۆمیته‌کانی حیزبی دێموکراتی
کوردستانی ئێران، یه‌کیه‌تی ژنانی
دێموکراتی کوردستانی ئێران،
یه‌کیه‌تی لاوانی دێموکراتی
کوردستانی ئێران، یه‌کیه‌تی
کوردان له شاری وێسترۆس و به
تایبه‌ت کۆمیته‌ی په‌زیرایی
سمیناره‌که بکه‌ین که بۆ هه‌رچی
باشتر به‌رێوه‌چوونی سمیناره‌که
به باشترین شیوه یاریده‌رمان
بوون.
جێگای خۆیه‌تی لێره‌دا سپاسی
خۆمان ئاراسته‌ی به‌رپرسی
ماڵپه‌ری پێشمه‌رگه‌کان کاک ساڵه
نه‌ڵۆسی، ماڵپه‌ری خاکه‌لێوه کاک
ئیبرایم رۆسته‌م‌نژاد و کاناڵی
ئاسمانی تیشک تیڤی بکه‌ین که به
بۆ گرتنی وێنه و هه‌ڵگرتنی فیلمی
سمیناره‌که و بڵاوکردنه‌وه‌ی
هه‌واڵه‌که یارمه‌تیده‌رمان
بوون.
یه‌کیه‌تی ژنانی دێموکراتی
کوردستانی ئێران له سوئید
2008-04-20














|