|

په‌یامی كۆمیته‌ی
به‌ڕێوه‌به‌ریی گشتیی
یه‌كیه‌تیی لاوان بۆ
به‌ڕێوه‌چوونی زه‌نجیره
كۆنفڕانسه‌كانی ئامووزش
به‌ڕێزان، ئه‌ندامانی رێبه‌ری‌و
به‌شداربووانی هێژا!
لاوانی هه‌میشه له مه‌ته‌رێزی
خه‌بات‌و به‌رخۆدان دا!
له لایه‌ن كۆمیته‌ی به‌ڕێوبه‌ری
گشتی یه‌كیه‌تیی لاوانی
دێموكراتی كوردستانی
ئێرانه‌وه، پڕ به دڵ به
خێرهاتنی ئێوه ئاماده‌بووانی
هێژا‌و بروومه‌ت ده‌كه‌ین‌و
هیوای سه‌ركه‌وتن له خه‌بات‌و
تێكۆشانتان دا بۆ به ئاوات
ده‌خوازین.
به‌ڕێزان ئێمه ئه‌مڕۆ لێره
كۆبووینه‌ته‌وه تاكوو رێز له
خه‌بات‌و ماندووبوونی
ده‌سته‌یه‌ك له لاوانی
به‌هه‌ست‌و نیشتمانپه‌روه‌ری
گه‌له‌كه‌مان له به‌شداریكرنیان
له زه‌نجیره‌كلاسه‌كان كه له
ژێر درووشمی "با فێربوون
بكه‌ینه خولیای لاوان" بگرین‌و
هه‌روه‌ها سوپاس‌و پێزانینی
خۆمان ئاراسته‌ی مامۆستاكانی
وانه‌ی شۆڕش‌و دێموكرات
په‌روه‌ری بكه‌ین كه له
ماوه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌م
زه‌نجیره كلاسانه‌دا
ماندوونه‌ناسانه، به‌وپه‌ڕی
هه‌ست به
به‌رپرسایه‌تی‌كردنه‌وه له
پێناو په‌روه‌رده‌كردنی ئه‌و
لاوانه له بواره
جۆراوجۆره‌كاندا‌و به تایبه‌تی
له پێناو بردنه‌سه‌ری ئاستی
زانستی‌و هوشیاری سیاسی‌و
نه‌ته‌وه‌یی ئه‌واندا ، هه‌روه‌ك
رابردوو ماندوونه‌ناسانه
ئه‌ركه‌كه‌یان به‌وپه‌ڕی
شانازییه‌وه به‌جێ‌گه‌یاندوون.
به‌ڕێزان!
ئه‌گه‌ر ئاوڕێك له لاپه‌ڕه‌كانی
مێژووی پڕ له هه‌وراز‌و نشێوی
خه‌بات‌و تێكۆشانی
قاره‌مانانه‌ی یه‌كیه‌تیی
لاوانی دێموكراتی كوردستانی
ئێران وه‌ك یه‌كه‌مین رێكخراوی
سێنفی له رۆژهه‌ڵاتی
كوردستان‌و دینامیزمی پێكهێنانی
گۆڕان له كۆمه‌ڵگای كوردی‌دا،
بكه‌ین، ده‌بینین كه ئه‌مه
رێكخراوه‌یه، له ماوه‌ی 63 ساڵ
ته‌مه‌نی پڕ له شانازی‌و
سه‌روه‌ره‌ی خۆیدا، هاوكات
له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌ركه
كۆمه‌ڵایه‌تی‌و
نیشتمانییه‌كانی، به‌و په‌ڕی
هه‌ست به به‌رپرسایه‌تیی
كردنه‌وه له پێناو
ئۆرگانیزه‌كردن‌و
په‌روه‌رده‌كردنی لاوان له
قۆناخه جۆراوجۆره‌كانی خه‌بات
دا، شانبه‌شانی حیزبی دایك،
واته حیزبی دامه‌زرێنه‌ری،
حیزبی دێموكراتی كوردستان له
ریزی هه‌ره پێشه‌وه‌ی
سه‌نگه‌ری خه‌باتی سیاسی‌و
نه‌ته‌وه‌یی‌دا ئاماده بووه و
گه‌لێك حه‌ماسه‌ی خوڵقاندووه‌و
به ده‌یان شه‌هیدیشی پێشكه‌ش به
باره‌گای ئازادی‌و سه‌رفه‌رازی
كورد كردووه.
یه‌كیه‌تیی لاوانی دێموكراتی
كوردستانی ئێران، به درێژایی
مێژووی خه‌بات‌و تێكۆشانی خۆی،
هه‌میشه وه‌ك یه‌كیه‌تیه‌كی
ده‌روه‌ست‌و كارامه، له سێبه‌ری
هه‌وڵ‌و چالاكییه‌كانی خۆی له
پێناو په‌روه‌رده‌كردن‌و
پێگه‌یاندنی لاوان له بواره
جۆراوجۆره‌كانی زانست‌و
تێكنۆلۆژیای سه‌رده‌مدا‌و
په‌ره‌پێدان به هه‌ستی
نه‌ته‌وه‌یی‌و شۆڕشگێڕی له نێو
لاوان‌و كۆمه‌ڵگاكه‌ماندا،
توانیویه‌تی جێگا‌و پێگه‌یه‌كی
قایم له نێو دڵی لاوانی به
هه‌ست‌و نیشتمانپه‌روه‌ری
كوردستاندا په‌یدا بكات‌و به
پێگه‌یاندن‌و رێكخستن‌و رێنێوێنی
كردنی ئه‌و لاوه به‌هه‌ستانه
ببێته مه‌شخه‌ڵێكی رووناكی
به‌خشین بۆ ئه‌وان‌و
به‌هێزكه‌ره‌وه‌ی به‌ره‌ی
خه‌بات‌و بزاوتی نه‌ته‌وایه‌تی
كورد.
یه‌كیه‌تی لاوان به درێژایی
مێژووی دامه‌زرانی مه‌كۆی
په‌روه‌رده‌كردنی‌و كادر‌و
هێزێكی ئه‌كتیڤ‌و چالاك بۆ
حیزبی دێموكراتی كوردستانی
ئێران بووه، ئه‌گه‌ر ئاوڕێك به
لاپه‌ڕه‌كانی مێژوویی پڕ له
شانازی حیزبی دێموكرات
بده‌ینه‌وه، ده‌بینین كه زۆر
له كادر‌و ئه‌ندامانی
به‌ڕێوه‌به‌ریی حیزبه‌كه‌مان
یه‌كه‌م هه‌نگاوه‌كانی كاری
رێكخراوه‌ییان له یه‌كیه‌تیی
لاوانه‌وه ده‌ست پێكردوه.
به‌كیه‌تیی لاوان هه‌میشه به
درێژایی مێژووی حیزبی دێموكرات
له ئاسته‌مترین هه‌لومه‌رجی
خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی‌ماندا،
پشتگیری سیاسه‌ته‌كانی حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران
بووه‌و هه‌میشه حیزبی
دێموكراتی به رێبه‌ریی
جوڵانه‌وه‌ی میللی دێموكراتیكی
گه‌لی كورد له رۆژهه‌ڵاتی
كوردستاندا زانیوه‌و حیزبی
دێموكراتیش به ئه‌ركی خۆی
زانیوه‌و هه‌میشه له بواری
مادی‌و مه‌عنه‌وی‌یه‌وه
پشتیوانیی ئه‌و رێكخراوه‌یه
بووه.
مێژووی چالاكییه‌كانی
یه‌كیه‌تیی لاوان ئه‌و
راستییه‌مان بۆ ده‌سه‌لمێنێ كه
ئه‌م رێكخراوه‌یه به‌رده‌وام
سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئاسته‌نگ‌و
گرفته‌كانی سه‌ر رێی‌و
كه‌مایه‌سیه مادییه‌كانی
توانیویه‌تی به‌شێكی به‌رچاو
له ئه‌ركه‌كانی خه‌باتی
نه‌ته‌وه‌كه‌ی به ئه‌ستۆوه
بگرێت‌و ئه‌مجاره‌ش به بوونه
ئه‌ندامی فه‌رمی له دوهه‌مین
رێكخراوی گه‌وره‌ی جیهان واته
رێكخراوی ئه‌نترناسیونال
سوسیالیست ده‌ركه‌یه‌كی دیكه‌ی
به رووی جوڵانه‌وه‌ی كورد‌و
بزاڤه‌كه‌یدا كرده‌وه‌و
هه‌نووكه‌ش به‌كه‌ڵك وه‌رگرتن
له‌و تریبوونه جیهانییه رۆڵێكی
به باندۆر له به
نێونه‌ته‌ویی‌كردی دۆزی لاوان
به گشتی‌و دۆزی
نه‌ته‌وه‌كه‌مان به تایبه‌تی
له ئاست دنیای ده‌ره‌وه
ده‌گیرێ.
یه‌كیه‌تیی لاوانی دێموكراتی
كوردستانی ئێران به
یه‌كلاكردنه‌وه‌ی هه‌لومه‌رجی
سیاسی جیهان‌و ره‌وتی خێرایی
گۆڕانكارییه‌كانی ناوچه‌و
قه‌یراناوی بوونی رۆژ له دوای
رۆژ زیاتر كۆمه‌ڵگاكه‌مان چ له
ئاستی نێونه‌ته‌وه‌یی‌و چ له
ئاستی نێوخۆی‌دا، به هۆی
سیاسه‌ته چه‌وت‌و دژی
مرۆڤییه‌كانی رێژیمی
سه‌ركوتكه‌ر‌و سه‌ده‌نێوه‌ڕاستی
كۆماری ئیسلامی‌و هه‌روه‌ها به
له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی كه
دنیایی ئه‌مڕۆ، دنیایی عیلم‌و
زانست‌و تێكنۆلۆژیای سه‌رده‌مه،
به به‌ڕێوه‌بردنی كلاس،
ده‌وره‌ها تایبه‌ت بۆ په‌روه‌رده
كردنی توێژی لاو وه‌كوو توێژی
سه‌ره‌كی‌و ئه‌كتیڤ‌و هیوای
گۆڕانكارییه بنچینه‌ییه‌كان له
كۆمه‌ڵگاكه‌ماندا به چه‌كی
زانست‌و به‌رده‌وامی خه‌بات‌و
تێكۆشان به میتۆدی زانستی‌و
سه‌رده‌میانه بۆ
به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌م
ئاڵوگۆڕانه‌و هه‌روه‌ها هه‌وڵدان
بۆ بنیاتنانی كۆمه‌ڵگایه‌كی
ئازاد‌و دێموكراتیك كه تێدا رێز
له مافه‌كانی مرۆڤ‌و یه‌ك
له‌وان مافی لاوان بگیرێت،
تێ‌ده‌كۆشێ.
له كۆتایی‌دا جارێكی دیكه
سوپاسی حیزبی دێموكرات وه‌ك
پشتیوانی هه‌میشه‌یی
یه‌كیه‌تیی لاوان‌و هه‌روه‌ها
سوپاسی هه‌موو ئه‌و مامۆستا‌و
ئۆرگانانه ده‌كه‌ینه كه له
ماوه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌و
كلاسانه‌دا هاوكارییان كردووین‌و
سه‌ركه‌وتن‌و هیوای به‌رده‌وامی
بۆ كۆمیته‌ی یه‌كیه‌تیی لاوان
له ناوه‌ندی 2ی كوردستان
ده‌خوازین.
سه‌ركه‌وێ خه‌باتی
مافخوازانه‌ی یه‌كیه‌تیی
لاوانی دێموكراتی كورستانی
ئێران.
به سپاسه‌وه
كۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی
یه‌كیه‌تیی لاوانی دێموكراتی
كوردستانی ئێران
1ی بانه‌مه‌ڕ 1387ی هه‌تاوی
|