|
رێوڕه‌سمێك به بۆنه‌ی كۆتایی
هاتنی زه‌نجیره كۆنفڕانسه‌كانی
ئامووزشییی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی
2ی كوردستان
رێكه‌وتی 1ی بانه‌مه‌ڕێ 1387ی
هه‌تاوی، كۆمیته‌ی یه‌كیه‌تیی
لاوانی ناوه‌ندی 2ی كوردستان،
پاش ته‌واو بوونی خولێك له
كاروچالاكییه‌كانی‌و
به‌ڕێوه‌بردنی زه‌نجیره
كۆنفڕانسێكی ئامووزشیی له ژێ
ناوی "با فێربوون بكه‌ینه،
خولیای لاوان" رێوڕه‌سمێكی پێك
هێنا.
سه‌ره‌تای رێوڕه‌سمه‌كه به
سروودی نه‌ته‌وایه‌تی ئه‌ی
ره‌قیب‌و راگرتنی خوله‌كێك
بێده‌نگی بۆ گیانی پاكی
شه‌هیدانی كورد‌و كوردستان
ده‌ستی پێكرد‌و پاشان په‌یامی
كۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی
یه‌كیه‌تیی لاوان له لایه‌ن كاك
دارا ناتق، سكرتێری گشتیی
یه‌كیه‌تیی لاوانه‌وه پێشكه‌ش
كرا.
له به‌شێكی دیكه‌دا راپۆرتی
به‌ڕێوه‌چوونی زه‌نجیره
كۆنفڕانسه‌كان له لایه‌ن به‌ڕێز
كاك جه‌لال ره‌وانگه‌رد، به‌رپرسی
كۆمیته‌ی لاوانی ناوه‌ندی 2ی
كوردستانه‌وه پێشكه‌ش كرا. له
به‌شێكی دیكه‌دا په‌یامی
به‌شداربووانی زه‌نجیره
كۆنفڕاسنه‌كان له لایه‌ن كاك
ئیسماعیل چوكه‌ڵییه‌وه پێشكه‌ش
كرا.
شایانی باسه كه نێواخنی
رێوڕه‌سمه‌كه به پێشكه‌ش كردنی
لۆحه‌ی رێزلێنان به
مامۆستایان‌و به‌شێك له
به‌شدابووانی كۆنفڕانسه‌كان بوو
و كۆمه‌ڵێك گۆرانی پێشكه‌شی
به‌شداربوون كرا‌و كۆتای
رێوڕه‌سمه‌كه به ئاهه‌نگی
شاهی‌و هه‌ڵپه‌ڕكێی گشتی
كۆتایی هات.
راپۆرتی به‌ڕێوه‌چوونی
زه‌نجیره كۆنفڕانسه‌كان به‌م
شێوه‌یه‌ی خواره‌وه بوو:
فێربوون و تێگه‌یشتن له
باوه‌ڕگه‌ی ئێمه‌دا ئه‌سڵێكی
بنه‌ڕتییه بۆ چوونه‌سه‌ری
ئاستی مه‌عریفی و ده‌توانێ
مكانیزمێكی به‌هێز بێت بۆ
پێكه‌وه سازان و پته‌وتر بوونی
یه‌كیه‌تی ریزه‌كانی
رێكخراوه‌كه‌مان و هه‌روه‌ها
په‌ره‌گرتنی فه‌رهه‌نگی
پلۆڕالیستی و لێك
نزیكبوونه‌وه‌ی چین و توێژه
جیاوازه‌كانی كۆمه‌ڵی
كورده‌واری.
راپۆرتی به‌ڕێوه‌چوونی زنجیره
كونفڕانسه‌كان
:
به‌شی ئاموزشی كۆمیته‌ی،
ناوه‌ندی دووی یه‌كیه‌تی
لاوانی دێموكراتی كوردستانی
ئێران له درێژه‌ی كار‌و
چالاكییه‌كانی خۆیدا، له مانگی
ره‌شه‌ممه‌ی ساڵی 1386ی
هه‌تاوی ده‌ستی دایه دانانی
زنجیره كونفڕانسێكی سیاسی
به‌رفراوان به مه‌به‌ستی
پێگه‌یاندنی ئه‌ندامانی لاوان
له ژێر دروشمی " با فێربوون
بكه‌ینه خولیای لاوان " كه
به‌شداربووانی ئه‌م كونفڕانسانه
پێكهاتبوون له ئه‌ندامانی لاوان
له كۆمیته‌ی، ناوه‌ندی دوو‌و
هه‌روه‌ها نوێنه‌ری كۆمیته‌كانی
دیكه‌ی لاوان له ده‌وروبه‌ری
بنكه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی
یه‌كیه‌تی لاوان.
رێژه‌ی
به‌شداربووان به‌م شێوه‌یه بوو:
كۆمیته‌ی ناوه‌ندی دوو ـ 13
كه‌س ، كۆمیته‌ی فێرگه‌ـ 7 كه‌س
، كۆمیته‌ی ئازادی ـ 3كه‌س ،
كۆمیته‌ی تیشك ـ 2 كه‌س ،
كۆمیته‌ی نه‌خۆشخانه ـ 2 كه‌س ،
كۆمیته‌ی پارێزگاری ـ 1 كه‌س ،
یه‌كیه‌تی ژنان ـ 1 كه‌س
.
شێوه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی كلاسه‌كان:
له رێكه‌وتی 19ی ره‌شه‌ممه‌ی
1386ی هه‌تاوی، جه‌له‌سه‌ی
یه‌كه‌می كلاسه‌كان به
شی‌كردنه‌وه‌ی "به‌رنامه‌و
پێڕه‌وی نێوخۆیی یه‌كیه‌تی
لاوانی دێموكراتی كوردستانی
ئێران " له لایه‌ن به‌ڕێز كاك
لقمان عبدالله زاده جێگری
سكرتێری یه‌كیه‌تی لاوانی
دێموكراتی كوردستانی ئێران،
ده‌ستی پێكرد‌و هه‌ر له‌و
رۆژه‌دا جه‌له‌سه‌ی دووهه‌م
ده‌رسی " فێربوونی رێنووسی
كوردی به لاتینی " له لایه‌ن
به‌ڕێز كاك ئازاد كوردی كادری
حیزب گوترایه‌وه.
رۆژی دووشه‌ممه 20ی
ره‌شه‌ممه‌ی 1386ی هه‌تاوی،
ده‌رسی فێربوونی رێنووسی
كوردی له لایه‌ن به‌رێز كاك
شریف فلاح كادری حیزب
گوترایه‌وه.
به دوای ئه‌وه‌دا زنجیره
كونفڕانسه‌كان له رۆژی
سێ‌شه‌ممه 21ی ره‌شه‌ممه‌ی
1386ی هه‌تاوی ده‌ستی پێكرد.
ـ كونفڕانسی یه‌كه‌م له‌سه‌ر
ئه‌حزابی سیاسی له رۆژهه‌ڵاتی
كوردستان له لایه‌ن به‌رێز كاك
عباس احمدی كادری یه‌كیه‌تی
لاوان گوترایه‌وه.
ـ پاشان كونفڕانسێك له‌سه‌ر
مودیریه‌ت له لایه‌ن به‌ڕێز كاك
كاوه بهرامی ئه‌ندامی
كۆمیته‌ی ناوه‌ندی حیزب.
ـ كونفڕانسی دواتر له‌سه‌ر
ناساندنی كۆماری ئیسلامی ئێران
له لایه‌ن به‌ڕێز كاك چه‌كۆ
ره‌حیمی ئه‌ندامی كۆمیته‌ی
ناوه‌ندی حیزب.
ـ كونفڕانسێك له‌سه‌ر تێرۆریزم
له لایه‌ن به‌ڕێز كاك هوشیار
احمدی كادری حیزب.
ـ ژئۆپولتیك له لایه‌ن به‌ڕێز
كاك سۆران ره‌زایی كادری
یه‌كیه‌تی لاوان.
ـ ئه‌ندامه‌تی حیزب له
رێكخراوه نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه‌كان
له لایه‌ن به‌ڕێز كاك شاهو
فرازمند ئه‌ندامی راوێژكاری
كۆمیته‌ی ناوه‌ندی حیزب.
ـ مێژووی راپه‌ڕینه‌كانی كورد
له لایه‌ن به‌ڕێز كاك هه‌ژار
ره‌حیمی كادری یه‌كیه‌تی
لاوان‌و مامۆستای زانكۆ.
ـ باسێك له‌سه‌ر ئه‌منیه‌ت له
لایه‌ن به‌ڕێز كاك فریدون
نقشبندی كادری حیزب.
ـ دێموكراسی له لایه‌ن به‌ڕێز
كاك شاهو فرازمند ئه‌ندامی
راوێژكاری كۆمیته‌ی ناوه‌ندی
حیزب.
ـ شی‌كردنه‌وه‌ی به‌رنامه‌و
پێڕه‌وی نێوخۆیی حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران له
لایه‌ن به‌ڕێز كاك عرفان رهنمون
ئه‌ندامی راوێژكاری كۆمیته‌ی
ناوه‌ندی حیزب.
ـ فیدڕالیزم له لایه‌ن به‌ڕێز
كاك ئازاد كوردی كادری حیزب.
ـ جوغرافیای كوردستان له لایه‌ن
به‌ڕێز كاك سه‌ید ره‌زا درودگه‌ر
ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی
حیزب.
ـ باسێكی ده‌رونناسیانه له‌سه‌ر
خۆكوژی له لایه‌ن خاتوو شنه
درودگر، خوێندكاری زانكۆ.
ـ خه‌باتی جه‌ماوه‌ری له
لایه‌ن به‌ڕێز كاك ره‌زا ئه‌مینی
كادری حیزب له ناوه‌ندی دووی
كوردستان.
ـ ناسیۆنالیزم‌و چه‌مكی
ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی له
لایه‌ن به‌ڕێز كاك سه‌لاح
ره‌مه‌زانی ئه‌ندامی راوێژكاری
به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمیته‌ی
ناوه‌ندی دووی یه‌كیه‌تی لاوان.
ـ ده‌وڵه‌ت‌و هزری سیاسی له
لایه‌ن به‌ڕێز كاك كریم پرویزی
سكرتێری گشتی یه‌كیه‌تی
خوێندكارانی دێموكراتی
كوردستانی ئێران.
ـ كونفڕانسێك له‌سه‌ر ئاشنا بوون
له‌گه‌ڵ یاسا له لایه‌ن به‌ڕێز
كاك لوقمان مێهفه‌ر ئه‌ندامی
كۆمیته‌ی ناوه‌ندی حیزب.
ـ پاشان كۆنفڕانسێك له‌سه‌ر لاو،
كۆمه‌ڵگای لاو، ئه‌ركی
رێكخراوی لاوان، له لایه‌ن
به‌ڕێز كاك افراسیاب گرامی
ئه‌ندامی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی
یه‌كیه‌تی لاوان.
و رۆژی كۆتایی ، دوو شه‌ممه
26ی خاكه‌لێوه‌ی 1387ی
هه‌تاوی كه پێك هاتبوو له دوو
جه‌له‌سه ، جه‌له‌سه‌ی یه‌كه‌م
كونفڕانسێك له‌سه‌ر " لاو و
كۆماری ئیسلامی " و
جه‌له‌سه‌ی دووهه‌م و كۆتایی
باسێك له‌سه‌ر " خه‌بات و
تێكۆشانی یه‌كیه‌تی لاوانی
دێموكراتی كوردستانی ئێران له
چه‌ند ده‌یه‌ی پێشوو تا به
ئێستا " كه له لایه‌ن به‌رێز
كاك دارا ناتق سكرتێری گشتی
یه‌كیه‌تی لاوانی دێموكراتی
كوردستانی ئێرانه‌وه پێشكه‌ش
كرا.
كه كلاسه‌كان، سه‌رجه‌م له 42
جه‌له‌سه پێك هاتبوو، و به‌م
شێوه‌یه هاتینه كۆتایی زنجیره
كونفرانسه‌كان كه له لایه‌ن
كۆمیته‌ی، ناوه‌ندی دووی
یه‌كیه‌تی لاوان، له ژێر
دروشمی "با فێربوون بكه‌ینه
خولیای لاوان" رێكخرابوو.
لێره‌شدا جێی خۆیه‌تی سپاس‌و
پێزانینی خۆمان ئاراسته‌ی
سه‌رجه‌م ئه‌و ئۆرگان‌و لایه‌ن‌و
كه‌سانه كه له به‌ڕێوه‌بردنی
ئه‌م زنجیره كونفرانسانه‌دا
هاوكار‌و پشتیوانمان بوون،
بكه‌ین
:
هه‌روه‌ها ته‌ك به ته‌كی ئه‌و
مامۆستایانه كه له وانه
وتنه‌وه‌كاندا زه‌حمه‌تی زۆریان
له‌گه‌ڵ كێشاین.
به‌رێوه‌به‌ری كۆمیته‌ی
ناوه‌ندی
2ی یه‌كیه‌تی لاوان
1ی
بانه‌مه‌ڕی 1387ی هه‌تاوی
به‌رامبه‌ر به، "20ی ئاوریلی
2008ی میلادی"



















|