|
له ڕاستیدا چ ڕێکخراوێک ده‌توانێ
هه‌ڵگری ناوی حدک بێت و بۆچوونێکی
کورت له سه‌ر وتووێژی به‌ڕێز کاک
سه‌عید بێگزاده له‌گه‌ڵ چوار
ڕۆژهه‌ڵات
.
پێم خۆشه سه‌ره‌تا ڕابگه‌یه‌نم
که من قه‌ت نه‌مویستووه و
نامه‌وێ دژی هیج که‌سایه‌تی یان
ڕێکخراوێکی کوردی که بۆ ماف و
ئازادی گه‌لی کورد له هه‌ر
بوارێک‌دا تێده‌کۆشن ، هه‌ڵوێست
بگرم . له هه‌مانکاتدا پێم وایه
ئه‌رکی سه‌رشانی هه‌موو تاکێکی
کورده قه‌ڵه‌مه‌کانیان دژی
نه‌یارانی نه‌ته‌وه‌که‌مان
بخه‌نه گه‌ڕ . لێره‌دا ته‌نیا
ئامانج ڕونکردنه‌وه‌یه بۆ
ئه‌وه‌ی که‌سانێک به هه‌ڵه
هه‌ڵوێست نه‌گرن و ڕیزه‌کانی حدک
یه‌کگرتووتر بێته‌وه .
به گشتی به‌شدارانی کۆنگره‌ی 13
ی حدکا شه‌رعیه‌تی کۆنگره‌یان
په‌سند کرد . ئه‌وانه‌ی ڕیزه‌کانی
حیزبیان جێهیشت دوای کۆتایی
کۆنگره و که‌وتنه دژایه‌تی و
به‌هه‌ڵه زانینی هه‌ڵوێسته‌کانی
زۆرینه‌ی هه‌لبژێردراوی کۆنگره و
گله‌یی کردن له به‌ڕێوه چوونی
کۆنگره تا، ئه‌و جێگایه هه‌موان
ئاگاداری سه‌ره‌نجامه‌که‌ی بووین
که هه‌مان به‌جێهێشتنی ڕیزاکانی
حیزب بوو .
ئه‌مه له حاڵیکدا ڕویدا له
خۆیان به‌شداری چالاکانه‌یان له
به‌ڕیوه‌چوونی کۆنگره‌دا هه‌بوو .
دیاره هۆی به‌جێهێشتنی ڕیزه‌کانی
حیزبیش نه‌هاوردنی ده‌نگی زۆرینه
بۆ سه‌رکردایه‌تی حیزب بوو، نه‌ک
ئه‌و ڕه‌خنانه‌ی دوای کۆتایی
کۆنگره هاتنه کایه‌وه .
بێگومان ئه‌گه‌ر زۆرینه‌ی
ده‌نگیان بۆ ڕێبه‌ری حیزب
بهاوردایه له حیزب دا
جیابوونه‌وه ڕوی نه‌ده‌دا .
له‌گه‌ڵ هه‌مووی ئه‌مانه که باس
کرا ، ئه‌گه‌ر به بڕوای ئه‌وان
هه‌ڵبژاردنه‌کان جێگای ڕه‌خنه
بوون ، باشتر وابوو ته‌حه‌مولی
بریاراتی زۆرینه‌ی نێو حیزبیان
بکردبایه‌ت ، وه‌ک کۆنگره‌کانی
پێشوی حیزب و له هه‌مانکاتدا له
ماوی به‌ینی کۆنگره‌کانی 13 و14
دا که‌موکوڕیه‌کانیان بۆ
ئه‌ندامانی حیزب به گشتی ڕوون
بکردایته‌وه ، له
کۆبوونه‌وه‌کان و کونفرانسه‌کان و
له کۆتاییدا له کۆنگره‌ی 14دا
بیانخستبایه‌ته به‌ر باس به‌ڵکو
بتوانرایه له که‌مبوونه‌وه‌ی
ڕیزه‌کانی حیزب به‌رگری بکه‌ن .
به‌وجۆره‌ی ده‌رده‌که‌وێ شتێکی
ئه‌وتۆیان نه‌بووه به
ئه‌ندامانی حیزبی بڵێن هه‌ربۆیه
له هاوردنی ده‌نگی پێویست له
کۆنگره‌ی 14 دا نا‌ئومێد بوون و
ئه‌و بریاره ناوه‌خته‌یان دا .
پێویسته وه‌بیر بهێنرێته‌وه له
حدک دا هه‌ڵبژاردن بریاری کۆتایی
ده‌دات که چ که‌سانێک ده‌توانن
له حیزب دا کاربه‌ده‌ست بن نه‌ک
مێژووی به‌ئه‌ندام بوونی
ئه‌ندامانی حیزب .
به بڕوای من باشترین ڕێگا بۆ
ئه‌وانه‌ی پاش کۆنگره‌ی 13 له
ڕیزه‌کانی حیزب جیا بوونه‌وه
ئه‌وه بوو که کۆنگره‌ی یه‌که‌می
خۆیان له سه‌ر بنه‌مای ڕابردووی
حدکا ببه‌ستایه به‌و
گۆڕانکاریانه‌وه که له پێڕه‌وی
ناوخۆیاندا کردویانه، له‌گه‌ڵ
هه‌ڵبژاردنی ناوێکی نوێ " وه‌ک
ئه‌وه‌ی که خۆیان ده‌ڵێن حیزبێکی
تازه‌ن " و بهاتبایه‌نه ناو
گۆڕه‌پانی سیاسه‌ته‌وه بۆ جارێکی
تر .
دیاره به بڕوای من له‌و
حاله‌ته‌شدا زۆر باشتر له ئێستا
به له‌به‌رچاو گرتنی ڕابردووی
ئه‌ندامانیان گه‌شه‌یان ده‌کرد ،
حیزبیش به‌وجۆره‌ی ڕایگه‌یاندوه
له هه‌موو بواره‌کاندا هاوکاری
له‌گه‌ڵ ده‌کردن .ئه‌مه هه‌م بۆ
یه‌کڕیزی ڕێکخراوه کوردیه‌کان و
هه‌م بۆ یه‌کگرتنه‌وه‌ی حیزبیش
له‌بارتر ده‌بوو . باشترین
نمونه‌ش بۆ ئه‌م گه‌شه‌کردنه ،
یه‌کیه‌تی نیشتمانیه به بڕێک
جیاوازیه‌وه ، که له
سه‌رکردایه‌تی پارتی و
ئه‌ندامه‌تی پارتی جیا بوونه‌وه
و له ماوه‌یه‌کی کورت دا
گه‌شه‌یان کرد . ئه‌مڕۆ هه‌موان
ده‌بینین که پارتی و یه‌کیه‌تی
شان به شانی یه‌کتر حکومه‌تی
هه‌رێم به‌ڕێوه ده‌به‌ن .
کاربه‌ده‌ستانی یه‌کیه‌تی هه‌م
شانازیان له دامه‌زرانی پارتی دا
هه‌یه و له هه‌مانکاتدا
یه‌کیه‌تیان وه‌ک حیزبێکی پێشره‌و
بۆ خۆیان پاراستوه و ده‌توانن
به ده‌ستێکی ئاواڵه‌وه
بریاره‌کانی خۆیان وه‌ک یه‌کیه‌تی
نیشتمانی کوردستان به‌ڕێوه به‌رن
. خه‌ڵکی کوردستانیش ڕێزی
تێکۆشانی ئه‌وانی که هه‌ردوو
پارته‌که‌دا له‌به‌رچاوه و
ڕابردووی ئه‌وان هۆی هه‌ره
گرینگی وه‌ده‌ستهێنانی
جه‌ماوه‌رێکی زۆری گه‌لی کورده
./
هه‌ر له‌م سه‌رده‌مه‌شدا چه‌ند
پارتی نوێ هه‌ن هه‌ر له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی یه‌کێ له ڕێبه‌رانیان
پێشینه‌ی حدکا یان هه‌یه
گه‌شه‌یان کردوه و له زۆر کۆڕ و
ناوه‌ندی سیاسی کوردی و جیهانیدا
ڕێزیان لێده‌گیرێت . ئه‌و
ڕێکخراوه‌ی که ده‌ڵێت حیزبێکی
تازه‌ی دامه‌زراندوه له سه‌ر
کام بنه‌ما ناوی حدک بۆخۆیان
هه‌ڵده‌بژێرن . هه‌روه‌ک ده‌زانین
تا کۆنگره‌ی 3 حدکا نێوی حدک بوو
له‌وکاته‌وه به‌چه‌ند هۆیه‌ک که
یه‌ک له‌وان جغڕافیای سیاسی ئه‌م
سه‌رده‌مه‌یه . حدکا له سه‌ر
ناوه‌رۆک و بنه‌مای حدک ناوی
ئێرانی به حدک زیاد کردوه که
بۆ گه‌لی کورد به‌گشتی له چوار
وڵات دابه‌ش کراون ناسراوتره .
هه‌رله‌و کاته‌وه که حیزب
دامه‌زراوه تا ئێستا و داهاتوش ،
حدک و حدکا هه‌ر وه‌ک یه‌ک چاویان
لێکراوه و هه‌ر حیزبێکی تر له
ڕۆژهه‌ڵات له‌م ناوه که‌ڵک
وه‌ربگرێت ، ئه‌مه هه‌م چه‌واشه
کردنی گه‌لی کورده به‌گشتی و
دژایه‌تی کردنه به شێوه‌یه‌ک
له گه‌ڵ حیزبی دیموکرات به
تایبه‌تی و ویستێکی
ئاشتیخوازانه‌ی له‌گه‌ڵ حدکا نیه
.
ئه‌وه که زۆر له‌وانه‌ی که
ڕیزه‌کانی حیزبیان دوای کۆتایی
کۆنگره‌ی 13 به‌جێهێشت له
ئه‌ندامان و کاربه‌ده‌ستانی پێشوی
حیزبن و که‌سایه‌تی لێهاتوویان
له بواره جۆراوجۆره‌کاندا
تێدایه جێگای خۆیه‌تی ، به‌ڵام
نابێته هۆی ئه‌وه‌ی که ناوی
حیزب بۆخۆیان داگیر بکه‌ن . حیزبی
دیموکرات ،حیزبی گه‌لی کورده
به‌گشتی له کوردستانی ئێران
به‌تایبه‌ت و ناوی حیزبی دیموکرات
هی ئه‌و که‌سانه‌یه که له‌و
ڕێکخراوه سیاسیه‌دا پێڕه‌وی
پروگرامی ناوخۆی حیزب و بریاراتی
کۆنگره‌کانی حیزبی بن و بۆ
سه‌رخستنی تێ‌بکۆشن . هه‌ر
که‌سایه‌تیه‌کی تر ئه‌گه‌ر له
پێره‌و و پروگرام و بریاراتی
کۆنگره‌ی هه‌ڵبژێردراو لابدات ،
به‌و هۆیه‌وه که ئه‌ندامی کۆن
یان سکرتێری پێش‌و یان هه‌ر
ڕسته‌یه‌کی تری حیزبی بوبێت بۆی
نیه حه‌ق به خۆی بدات و پێ
داگرێ که ناوی حدک به‌و بڕاوه ،
ئه‌گه‌ر وابێت ڕۆلی کونفرانس ،
سمینار، کۆنگره و هه‌ڵبژاردن له
کۆتاییدا چی ده‌بێت . ئه‌و
به‌ڕێزانه‌ی پێش‌و له سه‌ر کام
بنه‌ما و به‌ندی ناوخۆی حیزب
ڕیزه‌کانی حیزبیان جێهێشت ،
حیزبێکی تازه‌یان دروست کرد ،
له‌ناوی حیزب که‌ڵک وه‌رده‌گرن ،
به‌پێی کام به‌ندی حیزبی
شه‌رعیه‌تی کۆنگره‌ی 13 قه‌بوڵ و
پاشان ڕه‌ت ده‌که‌نه‌وه ،
له‌کاتێکدا ئه‌ندامی حیزب بوون
.وڵات به وڵات ده‌گه‌ڕان و به
دژی سکرتێری هه‌ڵبژاردوی کۆنگره‌ی
خۆیان بانگه‌وازیان ده‌کرد ( که
سکرتێریش له‌م حاڵه‌دا زۆر ڕێزی
ده‌گرتن ) و زۆر شتی تر .
کام ڕێکخراوی کوردستانی و
ده‌ره‌کی ڕێگا به ئه‌ندامانی خۆی
ده‌دا به‌م چه‌شنه له دژی
ڕێکخراوه‌که‌ی خۆی بۆ مه‌به‌ستی
تایبه‌تی پڕوپاگه‌نده بکات . به
گشتی ده‌توانین بڵێن حدک له
ڕۆژهه‌ڵات ته‌نیا یه‌ک حیزبه به
ئاڕم و ئورگانی تایبه‌تی خۆیه‌وه
، که ئێستا به‌ناوی حدکا
تێده‌کۆشێت و ئاڵای کوردستان یه‌ک
ئاڵایه که ئێستا له باشوری
کوردستان هه‌ڵکراوه ، به‌و
هیوایه ئه‌و ئاڵایه له ته‌واوی
وڵاته‌که‌مان واته کوردستانی
گه‌وره‌دا بشه‌کێته‌وه . ئه‌گه‌ر
که‌سێک دژی ئه‌مانه هه‌ڵوێست
بگرێ چی لێ هه‌ڵده‌ستێت.
به‌ڕێز کاک سه‌عید پێشنیار ده‌کات
با هه‌وڵ بده‌ین زه‌ره‌ره‌کان
له‌مه زیاتر نه‌بن ، با بۆ
به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌که‌مان
سه‌نگه‌ره‌کانمان یه‌کبخه‌ین وه‌ک
دوو حیزب ، "به‌ڵام به یه‌ک ناو"
، ئێمه حازرین ، ئه‌وه‌شمان به‌و
کۆڕ و کۆمه‌ڵه کوردستانی و
جیهانیانه که ده‌ستمان پێی
ڕاده‌گا وتوه و بێ هیچ پێش
شه‌رتێک حازر بۆ دیالۆگین . زۆر
پیرۆزه . به‌ڕێز کاک سه‌عید له
کۆنگره‌کانی 8 و 13 دا له
ڕیزه‌کانی پێشه‌وه‌ی ئه‌و
که‌سایه‌تیانه بوو که له حیزب
جیا بونه‌وه ، ئێستا ده‌یهه‌وێت
له شتێکدا که حدکا هه‌ر له
دوای جیابوونه‌وه‌ی ئه‌وان ئه‌و
بریاره‌ی داوه ، له لایه‌ن
خۆیانه‌وه پێشڕه‌و بێت ، به‌ڵام
باشتر وایه له پێشدا ڕونی
بکاته‌وه هۆی جیابوونه‌وه‌یان
له کۆنگره‌کانی 8و 13 دا چی بوو
و به چ هه‌ده‌فێک دیالۆگ له‌گه‌ڵ
حیزب دا ده‌که‌ن بۆ هاوکاری یا
تێکه‌ڵبوونه‌وه . ئه‌گه‌ر ئێوه
حیزبێکی تازه‌ن به ناوێکی
تازه‌وه حیزب به چ ناوێک
له‌گه‌ڵتان دیالۆگ بکات . دیاره
به‌ڕێزتان له‌و که‌سانه‌یت که
حوسنینیه‌تی زۆرت بۆ ئه‌م شته
هه‌یه بۆیه بۆ ئه‌و دیالۆگه
دیاری کراوی . خۆ حدکا حیزبێکی
تازه نیه وه‌ک ئه‌وه‌ی ئێوه ،
ئه‌ی بۆچی بۆ جارێکیش له
وتووێژه‌که‌دا ناوت نه‌هاوردوه
(کۆنه هاوڕێیان ) . ئه‌م جۆره
هه‌ڵوێسته له‌گه‌ڵ پێشڕه‌وی بۆ
دیالۆگ ناگونجێت . به بڕوای من
جێگای شکه و ڕاستیه‌کان داهاتوو
ده‌ریده‌خات .
حیزب له ڕێگای دۆستانه‌وه پێش
کۆنگره‌که‌تان داوای کرد ئه‌گه‌ر
به هه‌ر ناوێك غه‌یری ناوی ئێمه
خۆتان بناسێنن ، له‌و حاڵه‌دا
حیزب حازر به هه‌موو
هاوکاریه‌کتان ده‌بێت . ئه‌مه
داوایه‌کی ڕه‌وا بوو له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی خۆتان ده‌ڵێن، حیزبی
ئێوه حیزبێکی نوێیه به
ناوه‌رۆکێکی تازه‌وه . دیاره
له‌م حاڵه‌دا ده‌تانتوانی وه‌ک
دوو حیزبی جیاواز پێکه‌وه
هاوکاریتان هه‌بیت ، به‌ڵام من
پێم وایه بۆ کۆنه ئه‌ندامانی
حیزب نیه پێشنیاه‌ر له‌م جۆره
بده‌ن بۆ ئه‌وه له حیزب‌دا هیچ
گۆڕانکاریه‌کی له ناو و
ناوه‌رۆکی حیزب‌دا دوای کۆنگره‌ی
13 ڕوی نه‌داوه . ڕیبه‌رایه‌تی و
ئه‌ندامانی حیزب که زۆرینه‌ی
حیزبن و به‌گشتی به‌ده‌نه‌ی حیزب
وه‌ک جاران خه‌ریکی پارێزگاری له
بریاراتی کۆنگره‌ن و وه‌ک هه‌موو
کات تێده‌کۆشن بۆ به‌ره‌و پێش
چوونی ده‌سکه‌وته‌کانی حیزبی .
هیچ ئاگاداریه‌ک نه‌دراوه که
حدکا ناو و پێره‌وی ناوخۆی
گۆڕیوه چۆن ئێوه ڕێگا به خۆتان
ده‌ده‌ن به ئیشاره‌ش به‌حسی ئه‌و
شته بکه‌ن .
هه‌روه‌ک کوترا ئه‌و داوایه له
ئێوه‌ی به‌ڕێز وه‌ک حیزبێکی تازه
به ناوێکی تازه‌وه له جێگای
خۆیدایه .
ئه‌مه هه‌ڵوێستێکی باش نیه
که‌سانێک به مه‌به‌ستی تایبه‌ت
ده‌یانهه‌وێت هه‌رجۆرێک بێت وای
لێکبده‌نه‌وه که حیزب له‌ت
بووه له حاڵێکدا له‌تبوون
ده‌بێت به شێوه‌یه‌کی ڕه‌سمی له
کۆنفرانس یان کۆنگره‌یه‌کی
حیزبی‌دا ڕوبدات یان حیزب به
ڕاگه‌یندراوی فه‌رمی ئه‌و شته
به کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک ڕابگه‌یه‌نێت
. له ڕاستیدا له حیزب‌دا هیچ
له‌تبوونێک ڕوی نه‌داوه . ئایا
ئه‌وانه‌ی کۆنگره‌ی 13 په‌سه‌ند
ده‌که‌ن و پاشان په‌شیمان
ده‌بنه‌وه و دوایی وه‌ک
که‌مینه‌یه‌ک له ئه‌ندامانی
ڕێبه‌ری و به‌ده‌نه ڕێزه‌کانی
حیزب به‌جێدێڵن ئه‌مه له‌ت
بوونه ؟ ئه‌م جۆره جیابونه‌وه
له کۆنگره‌کانی 4و 8 یش دا
ڕوویدا . به‌ڕێز مامۆستا عه‌بدوڵا
حه‌سه‌نزاده به‌مه‌به‌ست ئه‌م
جیابوونه‌وه به له‌تبوون
ده‌ناسێنێ ، ئه‌م شته له لایه‌ن
ئه‌وانی دیکه‌شه‌وه دوپات
ده‌بێته‌وه ، بۆ به
جیابوونه‌وه‌کانی کۆنگره‌کانی 4 و
8 که هه‌م له به‌ده‌نه و
ڕێبه‌رایه‌تی بوون ده‌یانکوت
"لادان" له ڕێبازی حیزب ، که تا
ئێستاش ئه‌و ناوه هه‌ر باوه .
له وتووێژی به‌ڕێز حه‌سه‌نزاده
له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی ڕۆژنامه و
به‌ڕێز بێگزاده دا ده‌کوترێ که
ئه‌وان گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ
ڕه‌چه‌ڵه‌کی خۆیان به‌م جۆره
ئه‌وا ده‌وری 40 ساڵه حدک
تێکۆشانی نه‌بووه یان به لاڕێدا
چووه ، ئه‌مه له کاتێکدایه
که به‌ڕێز مامۆستا سکرتێری
پێشووی حیزب بووه و به‌ڕێز کاک
سه‌عیدیش 30 ساڵه ئه‌ندامی ئه‌و
حیزبه‌یه . بۆ دوای کۆنگره‌ی13
بیرتان له گه‌ڕانه‌وه بۆ
ڕه‌چه‌ڵه‌ک کرده‌وه . ئایا حدک
له سه‌ر بناغه و ڕه‌چه‌ڵه‌کی
کۆمه‌ڵه‌ی ژیانه‌وه‌ی کورد و له
پاشان حدک دانه‌نراوه و
درێژه‌پێده‌ری ڕێگای ئه‌وان نیه
.؟ بێگومان ئه‌مه ڕاستیه‌که
که‌س ناتوانێت لێی لابدات . حدک و
حدکا هه‌ر یه‌کن و ئه‌وانه‌ی له‌و
ڕێبازه‌دا تێکۆشاون و ده‌کۆشن
هه‌ر له‌سه‌ر ڕه‌چه‌ڵه‌کی خۆیان
بوون و هه‌ن . ئه‌گه‌ر
گه‌ڕانه‌وه بۆ ڕه‌چه‌ڵه‌ک
مه‌به‌سته ، بۆ له کۆنگره‌ی 3
به‌ولاوه ئه‌و کاره‌یان نه‌کرد
یان باسیان نه‌کرد به تایبه‌ت
له کۆنگره‌کانی 11 و دا12 .
ئه‌و به‌ڕێزانه ڕیزه‌کانی
حیزبیان به‌جێهێشتووه و حیزبی
تازه‌یان دروست کردوه به هه‌ر
ناوێک غه‌یری حدکا یان حدک
ده‌توانن له‌و پرنسیپانه‌ی
باوه‌ڕیان پێی بووه و هه‌یه
پارێزگاری بکه‌ن ڕابردووی
ئه‌وانیش هه‌ر هی خۆیانه و
خه‌ڵکی کوردیش به‌و شته باش
ده‌زانن .
به‌ڕێز بێگزاده ده‌پرسێت ئایا
کۆنگره هه‌ر کۆنگره‌ی 13یه و
ئه‌وانه‌ی پێڕه‌وی ئه‌و کۆنگره‌ن
حه‌قی ناوی دێموکراتیان هه‌یه ؟
دیاره هه‌ر ئه‌ندامێکی حیزب
ئه‌بێ هه‌موو بریاراتی
کۆنگره‌کانی حیزبیان هه‌ر له
سه‌ره‌تاوه قه‌بوڵ بێت . له
کامیه‌ک له کۆنگره‌کانی پێشوی
حیزب دا ئه‌م شته ڕه‌ت
کراوه‌ته‌وه غه‌یری چه‌ند که‌س
له ئه‌ندامان و ڕێبه‌رایه‌تی له
کۆنگره‌کانی 4و 8 و13 دا . که
هه‌موان ئاگاداری ئاکامی
ئه‌وانه‌ی کۆنگره‌ی 4و 8 که
ڕێزه‌کانی حیزبیان جێهێشت هه‌ن .
لێره‌دا ده‌بی بزانین کۆنگره‌ی 13
دواترین و نوێترین کۆنگره‌ی
حیزبه و بریاراتی جێگای تایبه‌تی
خۆی هه‌یه و درێژه و
ته‌واوکه‌ری کۆنگره‌کانی پێشوه ،
هه‌روه‌ک کۆنگره‌ی 14ی
ڕاسته‌قینه ده‌توانێ زۆر
بریاراتی تر ده‌ربکات که له‌گه‌ڵ
کۆنگره‌ی13 دا جیاوازیان هه‌بێت
. و هه‌روه‌ها.............
ئه‌ده‌بیاتی سواو که کاک سه‌عید
باسی ده‌کات هیچکات له ناو
حیزب‌دا جێگای نابێته‌وه . حدکا
هه‌موو کات باوه‌ڕی به دیالۆگ
هه‌بووه. به‌ڕێز مسته‌فای هیجری
سکرتێری هه‌ڵبژێردراوی حیزب له
کۆنگره‌ی 13دا له وتووێژێکدا
ده‌ڵێت کاتێک جیابوونه‌وه جێگای
نائومێدیه که ئه‌وانه‌ی
ڕیزه‌کانی ئه‌م یا ئه‌و حیزب
به‌جێدێڵن له تێکۆشان بوه‌ستن ،
دیاره ئه‌وانه‌ی وا
جیابوونه‌ته‌وه به‌گوڕتر له
جاران خه‌ریکی چالاکئ سیاسین و
ئه‌مه جێگای خۆشحاڵی ئێمه‌یه .
هه‌روه‌ک هه‌موان ده‌زانین کاتێ
له کۆنگره‌ی 8دا جیابوونه‌وه
ڕویدا، نه‌مر دوکتور قاسملو
ڕایگه‌یاند ، ئه‌وانه‌ی ڕیزی
حیزبیان جێهێشتوه ئه‌گه‌ر به
هه‌ر ناوێک غه‌یری حدکا کار بکه‌ن
ئێمه حازر به هاوکاریانین.
ئێستاش دوای کۆنگره‌ی 13ی حیزب
هه‌ر ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی دوپات
کردوه‌ته‌وه ، دیاره ئه‌وه‌ش
که ده‌ڵێت ئێمه حیزبێکی تازه‌ین
ده‌بێ ناوه‌که‌شی هه‌ر تازه بێت
. له کۆتاییدا داوای لێبووردن
ده‌که‌م ئه‌گه‌ر ئه‌م نوسراوه
نه‌یتوانیبێت هه‌موو لایه‌ک ڕازی
بکات .
سپاس له هه‌موو دڵسوزانی حیزب و
گه‌ل .
به هیوای گه‌شه‌کردن و
یه‌کگرتنه‌وه‌ی ڕیزه‌کانی حیزبی
دیموکراتی کوردستانی ئێران.
هۆزان سه‌رشیوی
19/04/2008
|