په‌یوه‌ندی

ڕادیو و تی ڤی

شێعروهه‌ڵبه‌ست

بیره‌وه‌ری

شه‌هیدان

موزیكی كودی

سروود

وێنه‌

به‌سته‌ره‌كان

پێناسه‌

ده‌ستپێك

 

ماڵپه‌ری زمزیران، ماڵپه‌رێکه‌ که‌ بۆ خزمه‌ت کردن به‌ نه‌ته‌وه‌ی کورد به‌ گشتی و به‌ تایبه‌ت ئه‌و کوردانه‌ی له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵاتن ده‌ستی به‌ کار کردووه‌، هه‌ر بۆیه‌ به‌ دڵه‌وه‌ داواتان لێ ده‌که‌ین که‌ له‌ که‌م و کوڕی‌یه‌کانی ئه‌م ماڵپه‌ره‌ ئاگادارمان بکه‌نه‌وه‌ و به‌ ڕه‌خنه‌ و پێشنیاری خۆتان ماڵپه‌ره‌که‌مان ده‌وڵه‌مه‌ندتر بکه‌ن.

 

 

 

 

   


 

 

 

كۆتری ئاشتی پاش ده‌ستدرێژی سێكسی كوژرا

Giuseppina Pasqualino ى ته‌مه‌ن 33 ساڵان که‌ هاووڵاتیيه‌کی ئیتالیا بوو به‌جلوبه‌رگی بوکێنی سه‌رتاپا سپییه‌وه له‌ میلانۆی ئیتالیاوه‌ ده‌که‌وێته‌ ڕێ به‌ونیازه‌ی له‌ گه‌شتێکی سیمبولی دوورودرێژدا چه‌ندین وڵاتی ناوچه‌که‌ به‌سه‌ربکاته‌وه‌ و دواجار بنه‌وبارگه‌ی له‌ ته‌ل ئه‌بیب ی گه‌وره‌ شاری ئیسرائیلدا بخات و وه‌ک کۆترێکی ئاشتی په‌یامی خۆشه‌ویستی و مرۆڤدۆستی دژ به‌ شه‌ڕ و خوێنڕشتن بڵاوبکاته‌وه‌.
ناوبراو پاش ئه‌وه‌ی له‌ ناوه‌ڕاستی گه‌شته‌که‌یدا ده‌گاته‌ تورکیا له‌سه‌ر ئاوتۆبانێکی نزیک شاری ئه‌سته‌نبوڵ له‌ لایه‌ن شۆفێرێکی بارهه‌ڵگری  به‌ڕه‌گه‌ز تورکه‌وه‌ سه‌رده‌خرێت، له‌بری ئه‌وه‌ی هاوکاری مرۆیی خانمه‌ ئیتالیه‌که‌ له‌ گه‌شته‌که‌یدا بکات و بۆ شوێنی مه‌به‌ستی بگوازێته‌وه به‌ زۆره‌ملێیی په‌لکێشی دارستانێکی چڕ و چه‌په‌کی ئه‌و نزیکانه‌ی ده‌کات و دوای ئه‌وه‌ی ده‌ستدرێژی سێکسی ده‌کاته‌سه‌ر، ده‌یکوژێت و ته‌رمه‌که‌شی له‌دارستانه‌که‌‌دا ده‌شارێته‌وه.
پۆلیسی تورکیا ئه‌و مرۆڤه‌ دڕنده‌یه‌یان به‌ زوویی له‌ڕێگه‌ی هێڵی ئه‌و مۆبایله‌ی دوای ده‌ستدرێژی سێکسیی و کوشتن له‌ خانمه‌ ئیتالیه‌که‌ی دزیبوو و هه‌روه‌ها به‌کاریهێنابوو، ده‌ستگیركرد.

(له‌ڕۆژنامه‌کانی نه‌مساوه)‌

 

 

 

 

 

 

 

ئه‌م بابه‌ته‌ چاپ بکه‌!

 
 

info@zmziran.com