|
ناردنی هه‌واڵ: رحیم رشیدی
26 04 2008
شاره‌کانی شنۆ‌و ئیلام له
کوردستانی ئێران، بارودۆخێکی
نائاساییان به‌خۆوه گرتووه.
ماڵپه‌ڕی پارسیان له‌م باره‌وه
ده‌نووسێ، پاش ڕاگه‌یاندنی
ئاکامه‌کانی هه‌ڵبژاردن له
شاره‌کانی شنۆ‌و نه‌غه‌ده،
کۆمه‌ڵێک له خه‌ڵکی شاری شنۆ
به‌مه‌به‌ستی پشتیوانی له
یه‌کێک له پاڵێوراوه‌کانی ده‌وری
هه‌شتومی مه‌جلیسی شۆڕای ئیسلامی،
خۆنیشاندانیان ساز کردووه.
شایانی باسه هۆکاری ده‌ڕبڕینی
ناره‌زایه‌تی خه‌ڵک ناراستی‌و
فرت‌و فێڵی کاربه‌ده‌ستان‌و
زانیاری ناڕاستی
کۆمیته‌ی به‌رێوه‌به‌ری
هه‌ڵبژاردنه‌کان له پارێزگای
ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا بووه.
هاوڕی له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌واڵه
زانرا، به هۆی فێڵ‌و ته‌ڵه‌که‌ی
کاربه‌ده‌ستان له ڕه‌وتی قۆناخی
دووهه‌می هه‌ڵبژاردنه‌کان‌دا،
شاری ئیلام‌یش نائارامی به خۆوه
بینیووه‌و، له ئاکامی
تێکهه‌ڵچوونی هێزه‌کانی رێژیم
له‌گه‌ڵ خه‌ڵک سێ که‌س به
ناوه‌کانی، که‌سرا میری، ئه‌شکان
بی باک‌و حامید ئه‌سه‌دی گیانیان
له ده‌ست داوه.
شیاوی بیر هێنانه‌وه‌یه، به هۆی
ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی هێزو
رێکخراوه‌کانی به‌رهه‌ڵستکاری
رێژیم، وێرای زۆر ناوه‌ندو
کۆمه‌ڵی جۆراوجۆری نێوخۆ، ده‌وری
هه‌شته‌می هه‌ڵبژاردنه‌کانی
مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامیان بایکووت
ک‌ردبوو، خه‌ڵکێکی که‌م به‌شداری
هه‌ڵبژاردنه‌کان بوون. هاوکات
زۆربه‌ی وڵاتانی پێشکه‌وتووش ئه‌م
هه‌ڵبژاردنانه‌یان به
نادمۆکراتیک زانی، چوونکه هیچ
یه‌ک له پێوانه‌کانی
هه‌ڵبژاردنێکی ئازاد له ئارادا
نه‌بووه.
سه‌رۆکی ستادی هاوبه‌شی هێزه
چه‌کداره‌کانی ئامریکا، باس له
ده‌ستتێوه‌ردانی ئێران له
کاروباری عێراق ده‌کات.
ده‌ریا سالار،مایک مولن سه‌رۆکی
ستادی هاوبه‌شی هێزه
چه‌کداره‌کانی ئامریکا له
لێدوانێکی ڕۆژنامه نووسی‌دا
گووتی: زانیارییه‌کانی مه ئه‌وه
ده‌رده‌خه‌ن که کۆماری ئیسلامی
ئیران چه‌ک‌و ته‌قه‌مه‌نی بۆ
هێزه تیرۆریستیه‌کانی نێو عێراق
ده‌نێرێت‌و یارمه‌تیان ده‌کات،
ناوبراو له درێژه‌دا ده‌ڵێت،
ئه‌م هه‌ڵسوکه‌وته‌ی کۆماری
ئیسلامی، له‌گه‌ڵ ئه‌و واده‌و
به‌ڵێنانه‌ی یه‌ک ناگرنه‌وه که
ساڵی پار سه‌رۆککۆماری ئێران
به‌کاربه‌ده‌ستانی عێراقی دابوو.
هاوکات ئه‌و به‌رپرسه ئامریکایه
ئه‌وه‌شی ئاشکرا کرد که ڕاده‌ی
یارمه‌تی کۆماری ئیسلامی بۆ
چه‌کداره‌کانی تاڵیبان زۆرتر
بووه.
ئه‌م قسانه‌ی مولن ڕه‌نگدانه‌وه‌ی
قسه‌و هه‌لوێسته‌کانی وه‌زیری
به‌رگری ئامریکایه که له
ماوه‌ی یه‌ک حه‌وتووی ڕابردوودا
له‌م باره‌وه ئاماژه‌ئ پێدا
بوون. گیتس له‌م باره‌و ئاشکرای
کرد، هه‌موو به‌رپرسانی
ئامریکایی‌و فه‌رمانده‌رانی
چه‌کداری هاوده‌نگ‌و یه‌کگرتوو
دژی تیرۆرزم شه‌ر ده‌که‌ن‌و
ده‌ژی هه‌ڵوێستی تێکده‌رانه‌ی
ئێرانیشن له وڵاتی عێراق‌دان‌و
له‌م بابه‌ته‌ش‌دا یه‌کگرتوو
هاوده‌نگن.
سێ
په‌نابه‌ری خه‌ڵکی و‌ڵاته‌کانی
ئێران‌و سووریه، خنکان‌و سێ
که‌سی دیکه‌ش بێسه‌رو شوێنن.
سێ په‌ناخوازی خه‌ڵکی ئێران‌و
سووریه، به هۆی ناچارکردنیان
له لایه‌ن هێزه‌کانی ده‌وڵه‌تی
تورکیه‌وه، خۆیان هاویشتۆته
چۆمی باڕنی‌و له ئاکام‌دا
له‌به‌ر نه‌زانینی مه‌له،
خنکاون‌و سێ که‌سی دیکه‌شیان
بێسه‌رو شوێنن.
ناوه‌ندی داکۆکی له دێموکراسی
له ئێران، له هوله‌نده‌وه
ئاشکرای کرد، ژوماره‌یه‌ک خه‌ڵک
له هێزه‌کانی موجاهدین له
پێگه‌ی ئه‌شره‌ف، هه‌لکه‌وتوو له
نزیک به‌غداد، له‌و رێکخراوه جیا
بوونه‌ته‌وه‌و به ئامانجی
ئه‌وه‌ی خۆیان بگه‌یه‌نه وڵاتێکی
ئورووپایی، هاتوونه‌ته وڵاتی
تورکیه، به‌ڵام هێزه‌کانی
تورکیه، ناچاریان کردوون
بگه‌رینه‌وه نێو خاکی هه‌رێمی
کوردستان‌و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته
زۆریان لێکردوون له چۆمی
بده‌ن.
شایانی باسه له ئاکامی ئه‌م
ره‌فتاره‌ی هێزه‌کانی تورکیه‌دا
به بێگوێدانه ئه‌وه‌ی چۆمه‌که
خوڕو قوڵه‌و ئه‌و په‌ناخوازانه
مه‌له نازانن، ژوماره‌یه‌کیان
ده‌خنکێن‌و چه‌ند که‌سیشیان لێ
بێسه‌رو شوێن ده‌بێ. یه‌کێک له
خنکاوه‌کان ئێرانییه‌کان نێوی
حوسێن میرازایه‌و به جهانبه‌خش
ناسراووه.
|