|
ناردنی هه‌واڵ: رحیم رشیدی
26 04 2008
0له شاری سه‌قز، بیره‌وه‌ری 110
ساڵه‌ی ڕۆژنامه نووسی کوردی
به‌رز ڕاگیرا.
رێکه‌وتی 5ی بانه‌مه‌ڕی 1387ی
هه‌تاوی، ئه‌نجوومه‌نی فه‌رهه‌نگی
ئه‌ده‌بی په‌یڤ له شاری سه‌قز،
کۆڕیکی پێکهێناو ئه‌م کۆڕه
پێشکه‌ش به یادی مامۆستا هێمن‌و
بیره‌وه‌ری 110ساڵی ڕۆژنامه
نووسی کوردی کرا.
23 که‌س له نووسه‌رو
شاعیره‌کانی سه‌قز، بۆکان‌و
بانه، وێرای جه‌ماوه‌رێکی زۆری
ئه‌ده‌ب دۆست‌و تامه‌زرۆی شێعر
به‌شداری ئه‌و کۆڕه بوون.
شلێر ره‌شیدی رێزبه‌ندی
به‌رنامه‌ی کۆڕه‌که‌ی ڕاگه‌یاند،
ئه‌و‌جار ره‌زا شه‌جیعی به‌رپرسی
ئه‌نجوومه‌نی په‌یڤ به‌خێرهاتنی
به‌شدارانی کرد.
پاشان عه‌بدوڵا که‌یخوسره‌وی،
وتارێکی له‌سه‌ر تیئوری‌و
بۆچوونه ئه‌ده‌بیه‌کان
خوێنده‌وه. له بڕگه‌یه‌کی
دیکه‌دا شێعری شاعیران:
که‌ریم دافعی ناسراوبه ک.د
ئازاد، سه‌عید نه‌جاری ناسراو به
ئاسۆ، عومه‌ر فاروقی، ئه‌مین
گه‌ردیگلانی، سۆران حوسه‌ینی،
ڕه‌سووڵ سۆفی سوڵتانی،
مه‌حه‌ممه‌د سه‌دیق که‌ریم پوور،
مه‌حه‌مه‌د ئه‌حمه‌دی ناسراو به
ساماڵ، موفیده مه‌زهه‌ر،
فه‌وزیه سوڵتان به‌یگی، شوعله
بیگزاده، حه‌سه‌ن ئه‌مینی،
له‌یلا وه‌زیری، مریه‌م یه‌تیمی،
موحه‌مه‌د به‌حری ناسراو به
سارۆخ، قادر شیری، برایم ئیسماعل
پوور، قادر عه‌لی خواه، سروه
حوسه‌ینی، موختار که‌ریمی، ئارمان
که‌ریمی، خوێندرانه‌وه.
پێویسته بگوترێ، جه‌ماڵ ئه‌مینی
به ده‌نگ‌و ژه‌ندنی سه‌نتوور،
فه‌روخ فولادی به زه‌رب، زۆرتر
کۆڕه‌که‌یان ڕازاندبوه‌وه.
















|