ماڵپه‌ری زمزیران، ماڵپه‌رێکه که بۆ خزمه‌ت کردن به نه‌ته‌وه‌ی کورد به گشتی و به تایبه‌ت ئه‌و کوردانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی وڵاتن ده‌ستی به کار کردووه، هه‌ر بۆیه به دڵه‌وه داواتان لێ ده‌که‌ین که له که‌م و کوڕی‌یه‌کانی ئه‌م ماڵپه‌ره ئاگادارمان بکه‌نه‌وه و به ڕه‌خنه و پێشنیاری خۆتان ماڵپه‌ره‌که‌مان ده‌وڵه‌مه‌ندتر بکه‌ن.
7 ساڵ وه‌ك ژنی خۆی ره‌فتاری له‌گه‌ڵ كچه‌كه‌ی كرد له‌ئوستراڵیا بینه‌رانی كه‌ناڵێكی ته‌له‌فزیۆنی تووشی شۆك بوون له‌كاتێكدا بینیان پیاوێكی ته‌مه‌ن 61 ساڵان و كچه ته‌مه‌ن 39 ساڵانه‌كه‌ی له‌شاشه‌وه رایانگه‌یاند كه‌په‌یوه‌ندی نێوانیان له‌باوك و كچه‌وه تێپه‌ڕیوه بۆ كاری سێكسیی و ماوه‌ی 7 ساڵ كاری سێكسییان كردووه‌و وه‌ك ژن و مێرد هه‌ڵسوكه‌وتیان له‌گه‌ڵ یه‌كدا كردووه‌و منداڵێكیشیان بووه كه‌كچێكی ته‌مه‌ن 9 مانگانه. كچه‌كه كه‌ناوی جینی دیڤس- ه، رایگه‌یاند: پاش ئه‌وه‌ی دایكی مردووه په‌یوه‌ندی كردووه به‌باوكیه‌وه. له‌لایه‌ن خۆیه‌وه باوكی كچه‌كه كه‌ناوی جۆن دیڤس- ه رایگه‌یاند: له‌و باوه‌ڕه‌دا نه‌بووه كه‌په‌یوه‌ندییه‌كانیان بگاته راده‌ی ئه‌نجامدانی كاری سێكسیی. به‌ڵام هه‌ریه‌كه له‌باوكه‌كه "مێرده‌كه" و كچه‌كه "ژنه‌كه" له‌به‌رده‌م دادگادا له‌شاری گه‌مبیر له‌باشوری ئوسترالیا و هه‌روه‌ها له‌سه‌ر شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆنیش به‌ڵێنیاندا كه‌په‌یوه‌ندییه سێكسییه‌كانیان رابگرن و له‌مه‌و دوا ته‌نها وه‌ك باوك و كچ مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ یه‌كتردا بكه‌ن. له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه ده‌سه‌ڵاتداران بڕیاریانداوه كه‌هه‌ردوو "ژن و مێرده‌كه" بخه‌نه ژێر چاودێرییه‌وه بۆ ماوه‌ی 3 ساڵ، له‌و ماوه‌دا ئه‌گه‌ر كاری سێكسی له‌گه‌ڵ یه‌كدا بكه‌ن، زیندانیی ده‌كرێن.
سه‌رچاوه : PUKmedia
ئه‌م بابه‌ته چاپ بکه!
لاپه‌ڕه‌ی حدکا
info@zmziran.com