|

رۆژی
یه‌کشه‌ممه20.04.08 کاتژمێر
11:00 به‌یانی
یه‌که‌مین کۆنفرانسی یه‌کیه‌تی
ژنانی دێموکراتی کوردستانی
ئێران له ده‌ره‌وه‌ی وڵات له
ژێر ناوی کۆنفرانسی یه‌کسانی
خوازی له شاری وه‌سترۆس له
وڵاتی سوئێد به‌رێوه چوو.
شێوه‌ی به‌رێوه‌چوونی
کۆنفرانسه‌که به‌م جۆره‌ی
خواره‌وه بوو.
1- سه‌ره‌تا به سرودی
نه‌ته‌وایه‌تی ئه‌ی ره‌قیب له
گه‌ڵ خوله‌کێک بێده‌نگی بۆ گیانی
پاکی سه‌رجه‌م
شه‌هیدانی کوردستان ده‌ستی
پێ‌کرد .
2- پاشان له لایه‌ن به‌رێز مریم
عه‌لیپوور مشاوری کۆمیته‌ی
ناو‌ندی باسێک له سه‌ر وه‌زعی
ژنان و
چۆنیه‌تی پێک هێنانی
یه‌کیه‌تی ژنان له هیندێک له
وڵاتانی دیکه، کۆنفرانسه‌که‌ی
کرده‌وه.
هه‌روه‌ها به‌رێز خسرو
به‌هرامی مشروعیه‌تی کۆنفرانسی
وه‌رگرت و هه‌یئه‌تێک بۆ
به‌رێوه‌به‌ری
کۆنفرانس هه‌ڵبژێردرا.
3- ئه‌مجاره هاوسه‌ری به‌وه‌فاو
ئه‌مه‌گناسی رێبه‌ری شه‌هیدمان
دکتوور قاسملووی نه‌مر خاتون
نسرین قاسملوو باسێکی کورت و
پڕنێوه‌رۆکی له‌سه‌ر ژنی کورد و
رۆڵ و نه‌خشی ژنان له
ده‌ره‌وه‌ی وڵات باس کرد.
4- باسێک له پیوندی له‌گه‌ڵ
دامه‌زرانی ئه‌م یه‌کیه‌تی یه و
گرینگی ئه‌و کۆنفرانسه‌و نه‌خشی
حدکا له
به‌ره‌وپێش بردن و پشتیوانی
له‌م یه‌کیه‌تی یه له لایه‌ن
به‌رپرسی به‌شی ته‌شکیلاتی
حدکاله ده‌ره‌وه‌ی
وڵات به‌رێز خسرو به‌هرامی
5- هه‌روه‌ها به‌رێز شکوفه‌ی
قوبادی مشاوری کۆمیته‌ی ناو‌ندی و
به‌رپرسی گشتی یه‌کیه‌تی ژنانی
دێموکراتی کوردستانی ئێران
له وڵاتی سوئید، پیروزبایی
یه‌کیه‌تی ژنانی سوئیدی
سه‌باره‌ت
به کۆنفرانس راگه‌یاند.
6- به‌رێز باباعه‌لی میهرپه‌روه‌ر
به کورتی ئاماژه‌یدا به ئه‌رک و
چالاکیی یه کانی ژنان و شێوه‌ی
تێکوشانیان به‌گشتی.
7- راپۆرتێکی کورت له سه‌رکار
وچالاکی کۆمیته‌کانی یه‌کیه‌تی
ژنان له وڵاته‌کانی سوئێد،
نۆروێژ، ئاڵمان
و فینلاند له لایه‌ن
به‌رپرسانی یه‌کیه‌تی ژنانی
دێموکرات له وڵاتانی ناوبرا.
8- کۆمه‌ڵێک په‌یام و بروسکه‌ی
پیرۆزبایی له لایه‌ن:
- یه‌کیه‌تی ژنانی
دێموکراتی کوردستانی ئێران له
کۆیه
- ده‌سته‌ی نوێنه‌رایه‌تی
گشتی یه‌کیه‌تی لاوانی دێموکراتی
کوردستانی ئێران له ده‌ره‌وه‌ی
وڵات
- یه‌کیتی خوێندکارانی
دێموکراتی کوردستانی ئێران
- هه‌روه‌ها کۆمه‌ڵێک
بروسکه‌ی پیرۆزبایی له لایه‌ن
ئۆرگانه‌کانی دیکه‌ی حدکا پێشکه‌ش
به‌و
کۆنفرانسه کرا.
پاش پشویه‌ک
له چه‌ند گروپی جیاوازدا بو
تاوتوێ کردنی ره‌ش نووسی پێره‌وی
ناوخۆ و گه‌ڵاڵه‌کردن و ته‌سویب
کردنی، چالاکانه که‌وته به‌ر باس
و لێکولینه‌وه‌ی به‌شدارانی
کۆنفرانس .
به‌شی ئاخری کاری کۆنفرانس بریتی
بوو له هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌ر بۆ
کۆمیته‌ی به‌رێوه‌به‌ری یه‌کیه‌تی
ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران
له ده‌ره‌وه‌ی وڵات و ئه‌و
هه‌ڵبژاردنه زۆر سه‌رکه‌وتوانه
کۆتایی پێ هات .
شایانی باسه له‌م کۆنفرانسه‌دا
به‌رێز نه‌سرین قاسملوو به
تێکرای ده‌نگ وه‌ک ئه‌ندامی
فه‌خری کۆمیته‌ی به‌رێوه‌به‌ری
یه‌کیه‌تی ژنانی دێموکراتی
کوردستانی ئێران له ده‌ره‌وه‌ی
وڵات هه‌ڵبژێردرا.
یه‌کیه‌تی ژنانی دێموکراتی
کوردستانی ئێران له ده‌ره‌وه‌ی
وڵات
|