|

24
ساڵ كچه‌كه‌ی به‌ندده‌كات و 8
منداڵی لێى ده‌بێت
پۆلیسی وڵاتی نه‌مسا پیاوێكی
ته‌مه‌ن 73 ساڵان ده‌ستگیرده‌كات
كه‌گومانی ئه‌وه‌ی لێده‌كرێت
كچه‌كه‌ی خۆی بۆماوه‌ی 24 ساڵ
له‌ژێر زه‌مینی
ماڵه‌كه‌یدا به‌ندكردبێت و چه‌ند
منداڵێكیشی لێی بووبێت
له‌وماوه‌یه‌دا.
ئه‌و
كچه‌كه كه‌ناوی ئیلیزابێس- ه
كاتێك ته‌مه‌نی 18 ساڵان بووه
له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه
ناوی خراوه‌ته نێو لیستی
ونبووه‌كانه‌وه‌و ئێستاش ته‌مه‌نی
42
ساڵانه.
به‌سه‌رهاتی ئه‌م كچه كاتێك
ئاشكرابوو كه كچێكی به‌ناوی
كریستین
له‌نه‌خۆشخانه‌ی شارۆچكه‌ی
ئه‌مستین خه‌وێندرا، به‌وته‌ی
كارمه‌ندانی
نه‌خۆشخانه‌كه ئه‌و كچه
له‌لایه‌ن باپیری و ژنه‌كه‌یه‌وه
هێنراوه بۆ
نه‌خۆشخانه، به‌ڵام
له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌ستی
كچه‌كه نووسراوێك هه‌بوو
كه‌تیایدا داوای یارمه‌تی كردووه
(نووسراوه‌كه له‌لایه‌ن
ئیلیزابێسی دایكییه‌وه
نووسرابوو) پۆلیسیان ئاگادار
كردۆته‌وه‌و دوای ئه‌نجامدانی
پشكنینی
DNA
ده‌ركه‌وتووه كه‌ئه‌وپیاوه‌ی
هێناویه‌تی كه‌ناوی (جۆزێف) ه‌و
باپیری كچه‌كه‌یه
له‌هه‌مان كاتدا باوكی بایۆلۆجی
كریستین- ه، ئه‌مه‌ش گومانی لای
پۆلیس
دروستكردووه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یان
له‌وباره‌یه‌وه ده‌ستپێكردووه،
هه‌روه‌ها گومانی
ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه‌ڕه‌نگه جۆزێف
باوكی 7 منداڵه‌كه‌ی تری
ئیلیزابێس
بێت.
منداڵه‌كانی ئیلیزابێس ته‌مه‌نیان
له‌نێوان 15- 19 ساڵاندایه‌و
ئێستاش
پۆلیس چاوه‌ڕوانی ئه‌نجامدانی
پشكنینه پزیشكییه‌كانه
بۆئه‌وه‌ی دڵنیا بێت
له‌په‌یوه‌ندییان به جۆزێف-
ه‌وه.
سه‌رچاوه :
PUKmedia
|