|
رفاندنی نوێنه‌ری عه‌لی
خامنه‌ئی له‌لایه‌ن ڕێكخراوی (جند
الله)وه
ڕێكخراوی (جند الله)ی به‌لوجی،
(شێخ جه‌واد تاهیری) نوێنه‌ری
عه‌لی خامنه‌ئی ڕابه‌ری شۆڕشی
ئیسلامی ئێران له‌شاری
فه‌هره‌جی پارێزگای كرمان
ده‌ڕفێنن كه هاوسنوری هه‌رێمی
به‌لوجستانه.
ئه‌م پڕۆسه‌ی ڕفاندنه كه
ڕێكخراوی (جندالله)ی به‌لوجی
ئه‌نجامی داوه له‌كاتێكدایه
كه هه‌رێمی به‌لوجستانی
ئێرانی شه‌ڕو پێكدادان به‌خۆوه
ده‌بینێت له‌نێوان هێزه‌كانی
ئێران و ئۆپۆزسیۆنی به‌لوجیدا
له‌زۆربه‌ی شاره‌كانی هه‌رێمی
به‌لوجستاندا كه‌تا ئێستا بۆته
هۆی كوژرانی ده‌یان كه‌س
له‌هه‌ر دوولا.
جێی باسه‌حكومه‌تی ئێران
نایه‌وێت ئه‌و بارئاڵۆزیانه‌ی
هه‌رێمی بلوجستان له‌ده‌زگاكانی
راگه‌یاندنی ڕه‌سمییه‌وه باسی
لێوه بكرێت به‌تایبه‌تی دوای
ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی ڕابردودا
هێزه‌كانی ئێران ڕوبه‌ڕوی شكست
بونه‌وه له‌هێرشه‌كانیاندا بۆ
سه‌ر پێگه‌كانی چه‌كداره
به‌لوجیه‌كان له‌هه‌رێمی
بلوجستاندا.
نه‌وا
|