|
هه‌واڵه‌کانی ناردراو بۆ سایتی
زمزیران
دره‌حیم ڕه‌شیدی
29 04 2008
. به‌رپرسانی رێژیمی کۆماری
ئیسلامی، به گوێره‌ی حه‌زو
لێکدانه‌وه‌ی خۆیان 5 خاڵ وه‌کوو
تاوانی سیاسیی ده‌ستنیشان
ده‌که‌ن‌و له‌م بواره‌دا سه‌زاشی
بۆ ده‌بڕنه‌وه.
به‌رپرسانی دادوه‌ری رێژیم،
سه‌باره‌ت به پێداچوونه‌وه به
گه‌ڵاڵه‌ی سه‌زا ئیسلامییه‌کان
که‌وتنه شرۆڤه‌ی ماده‌ی 4ی ئه‌و
گه‌ڵاڵه نامه‌یه که ته‌رخان
کراوه بۆ سه‌زای تاوانه
سیاسییه‌کان.
به گوێره‌ی ئه‌و ماده‌یه
هه‌رچه‌شنه کرده‌وه‌یه‌ک،
تووندوتیژی به‌خۆوه نه‌گرێ‌و
دژبه‌ری له‌گه‌ڵ کۆماری ئیسلامی
بێ، وه‌کوو تاوانی سیاسیی
لێکده‌درێته‌وه‌و له شه‌ش تاکوو
دوو ساڵ گیرانی به‌دواوه ده‌بێ.
یان ئه‌و که‌سه دوو تاکوو 5 ساڵ
له مافی کۆمه‌ڵایه‌تی بێبه‌ش
ده‌بێ.
ئه‌و کرده‌وانه‌ی که وه‌کوو
تاوانی سیاسیی دیاری کراوان
برێتیه له: ته‌بلیغی شوێندانه‌ر
دژی رێژیم، به‌رێوه‌بردنی
رێپێوانی نایاسایی، به‌لارێدا
بردنی خه‌ڵک، پێکهێنان یان
هاوکاری کردنی رێکخراو گه‌لی
شوێندانه‌رر، چالاکی له بواری،
دینی، فه‌رهه‌نگی‌و نه‌ته‌وه‌یی.
چاوه‌دێران پێیان وایه ئه‌و یاسا
نادێمۆکراتیکانه به دڕێژایی
ته‌مه‌نی کۆماری ئیسلامی له
گورێدا بوون‌و ئه‌وه‌ی له
ده‌سه‌ڵاتی کۆماری ئیسلامی‌دا
بایه‌خی نه‌بێ یاسا‌و
یاساسه‌روه‌رییه، کاربه‌ده‌ستانی
رێژیم به گوێره‌ی حه‌زو
ئاره‌زووی خۆیان له‌گه‌ڵ چالاکانی
بواره جۆربه‌جۆره‌کان
هه‌ڵسوکه‌وت ده‌که‌ن‌و به پێی
لێکدانه‌وه‌ی خۆیان سه‌زایان بۆ
دیاری ده‌که‌ن‌و ئه‌مه‌ش له
ناوچه‌یه‌ک بۆ ناوچه‌یه‌کی
دیکه، یان له که‌سێکه‌وه بۆ
نه‌فه‌رێکی دیکه بۆ یه‌ک کردوه‌ی
هاوبه‌ش‌و هاوچه‌شن به‌ته‌واوه‌تی
جیاوازه.
.شه‌وی ڕابردوو،
ئیمام جومعه‌ی مزگه‌وتی چوارده‌ی
مه‌عسوم له شاری زاهیدان،
ته‌قه‌ی لێکراوو بریندار بوو.
قاسم ساڵحی پێش نوێزی هه‌ینی
مزگه‌وتی چوارده مه‌عسوم له
زاهیدان وتی: حوسین بیجاری
ئیمام جومعه‌ی نوێی مزگه‌وتی
ناوبراو به هۆی چه‌ند چه‌کدارێکی
نه‌ناسراوه‌وه ته‌قه‌ی لێکراو
بریندار بوو.
ناوبراو له درێژه‌دا ده‌ڵێت، پاش
نوێژی شێوان، ئه‌و هێرشه له
لایه‌ن دوو که‌سه‌وه هاتۆته
گۆرێ که ماتۆرێکیان پێ بوه‌و و
به ته‌قه کردن له ئیمام جومعه
ناوبراو بریندار ده‌که‌ن.
شایانی باسه تاکوو ئیستا هیچ
که‌س‌و لایه‌نێک به‌رپرسایه‌تی
ئه‌و کرده‌وه‌یه‌ی وه‌ئه‌ستۆ
نه‌گرتووه، هاوکات به‌رپرسانی
رێژیم له‌م باره‌وه‌لێدوانێکیان
نه‌داوه.
.مانگرتن‌و ده‌ربرێنی
ناره‌زایه‌تی کرێکاران، سه‌باره‌ت
به ده‌روه‌ست نه‌بوونی به‌رپرسان
له ئاست ژیان‌و گوزه‌رانیان‌دا،
درێژه‌ی هه‌یه.
له‌م پێوه‌ندییه‌دا دوێنێ نزیک
به 700 که‌س له کرێکانی
شێرکه‌تی ئاونگانی ئه‌راک
سه‌باره‌ت به وه‌رنه‌گرتنی
مووچه‌ی مانگانه رێگای شاری قوم
بۆ تارانیان به‌ربه‌ست کرد.
له لایه‌کی دیکه‌وه ئاشکرا بوو
ژوماره‌یه‌کی زۆر له شۆفیر
تاکسیه‌کانی شاری کرمان سه‌باره‌ت
به زیاد نه‌بوونی کرێی تاکسی له
چاو گران بوونی پێداویسته‌کانی
ژیان مانیان گرت. شۆفیر
تاکسییه‌کان له مه‌یدان ئازادی
شاری کرمان کۆبوونه‌ته‌وه‌و به‌م
کۆبوونه‌وه‌یه گرفتێکی زۆر بۆ
هاتووچۆ له نێوشاره‌که‌دا پێک
هاتووه.
هاوکات له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌واڵانه
زانرا له ئێران پتر له دوو
میلیۆن‌و نیو کرێکاری کاتی‌و
په‌یمانکار هه‌یه که له لایه‌ن
شیرکه‌ته‌کانه‌وه که‌ڵکی نابه‌جێ
له وزه‌و توانایان وه‌رده‌گیرێ‌و
به ئاشکرا مافیان له لایه‌ن
ده‌ستمایه‌داره‌کانه‌وه
ده‌خورێ. له ماوه‌ی ساڵی
رابردوودا کرێکارانی کاتی‌و
په‌یمانکار به زۆری له‌سه‌ر
کاره‌کانیان ده‌رکراون به بێ
ئه‌وه‌ی مووچه‌ی چه‌ند مانگ
کاریان پێبدرێ. هیچ که‌س‌و
لایه‌نێکیش له به‌رپرسان
ده‌روه‌ستی ژیان‌و گوزه‌رانی ئه‌و
کرێکارانه نیه.
.گیران‌و
ده‌ستبه‌سه‌ر کردنی خوێندکاران‌و
رۆژنامه نووسه‌کان، له لایه‌ن
رێژیمه‌و درێژه‌ی هه‌یه.
کۆمیته‌ی خوێندکاری هه‌واڵنێرانی
مافی مرۆڤ له به‌یاننامه‌یه‌کدا
ئاشکرای کرد، ئه‌رژه‌نگ داودی
گیراوی سیاسیی که له ماوه‌ی دوو
حه‌وتووی ڕابردوودا له
گرتووخانه‌ی ئێوین ده‌ستی دابووه
مانگرتن، له هه‌لومه‌رجێکی
خراپ‌و تاقه‌ت پروکێن‌دا بۆ
گرتووخانه‌ی شاری ره‌جایی شار
گوێزراوه‌ته‌وه. ئه‌م گیراوه
سیاسییه به هۆی نادیار له
به‌ندی تاکه که‌سییه‌وه بۆ
ماوه‌ی یه‌ک حه‌وتوو بۆ به‌ندی
240ی گرتووخانه‌ی ئێوین‌و پاشان
بۆ به‌ندی 35 گوازراوه‌ته‌وه.
ئه‌رژه‌نگ داوودی له مانگی
خه‌زه‌ڵوه‌ری ساڵی 82ی هه‌تاوی‌دا
ده‌ستبه‌سه‌ر کراوه‌وه پاشان له
مانگی ڕه‌شه‌مه‌ی ساڵی دواتردا،
له لایه‌ن لقی 26ی دادگای شۆرشی
رێژیمه‌وه 15 ساڵ زیندان‌و 70
زه‌ربه لێدان به قامچی
به‌سه‌ردا سه‌پاوه.
له لایه‌کی دیکه‌وه
هه‌واڵنێرانی بێ سنوور
ده‌ستبه‌سه‌ر کردنی مه‌سعوود
ره‌فیعی تاله‌قانی ، رۆژنامه
نووسی، رۆژنامه‌ی فه‌رهه‌نگی
ئاشتی که رێکه‌وتی 25ی
خاکه‌لێوه ده‌ستبه‌سه‌ر کراوه
مه‌حکووم ده‌کات‌و هاورێ له‌گه‌ڵ
ئه‌م مه‌حکووم کردنه
ناره‌زایه‌تی خۆی له داخرانی
هه‌فته‌نامه‌ی په‌یامی بروجێرد
ده‌رده‌بڕێ.
پێویسته بگوترێ له رۆژهه‌ڵاتی
ناوه‌راست‌دا ئێران وه‌کوو
گه‌وره‌ترین گرتووخانه‌ی رۆژنامه
نووسان له قه‌ڵه‌م ده‌درێت.
|