|

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ێێران
وپرۆسه‌ی هه‌ڵبژارنی کادره‌کانی
ڕیبه‌رایه‌تی، برایم لاجانی
یه‌كێک له ماناکانی دێموکراسی
بریتیه له مافی خه‌ڵک بۆ
حکومه‌تکردن به‌سه‌رخۆیدا. له
کۆمه‌ڵگا گه‌وره‌کاندا ئه‌ومافه
له‌ڕێگای هه‌ڵبژاردنی
نوێنه‌ره‌وه، نه‌ک به‌شێوه‌یه‌کی
راسته‌وخۆ ، جێ به‌جێ ده‌بێ.
هه‌رله‌به‌رئه‌وه‌شه که
هه‌ڵبژاردن و پرۆسه‌ی چونه‌پێشی
هه‌ڵبژاردن، ڕۆڵێکی بنه‌ڕه‌تی
وحه‌یاتی یان له دێموکراسی دا
هه‌یه. تاخواست وبۆچوون
وڕوانگه‌کانی خه‌ڵک پتر له
هه‌ڵبژاردنه‌کاندا
وه‌به‌رچاوبگیرێن و زۆرتر ڕه‌نگ
بده‌نه‌وه، دێموکراسی
ڕاسته‌قینه‌تره. ڕاست له‌به‌ر
ئه‌وه‌شه که هێرش بۆسه‌ر
دێموکراسی، له ده‌ست تێوه‌ردان
له هه‌لبژاردن ، که‌ندو کۆسپ
سازکردن له‌سه‌رڕێگای چوونه‌پێشی
پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن، ده‌سکاری
کردنی ئاکامه‌کانی و نه‌دانی
ده‌رفه‌تی وه‌ک یه‌ک به
کاندیداکان ده‌ست پێده‌کا.
لێدوان له مه‌سه‌له‌ی هه‌ڵبژاردن
و ڕوونکردنه‌وه‌ی پڕۆسه‌ی
چۆنیه‌تی چوونه‌پێشی
هه‌ڵبژاردنه‌کان له کۆنفرانس و
کۆنگره‌کانی حیزب‌دا، کارێکی زۆر
به‌جێ و پێویسته و نیشانه‌ی جیدی
بوونی حیزبه. هه‌ربۆیه
له‌به‌ره‌به‌ری نزیکبوونه‌وه له
کۆنگره‌ی داهاتوومان واباشه هه‌ر
له‌ئێستاوه ئه‌ومه‌سه‌له‌یه له
ته‌شکیلاتی حیزب‌دا بکه‌وێته به‌ر
باس. پاش ساڵانێکی زۆر له کاری
حیزبی و ته‌شکیلاتی ، ده‌رسه‌کان
ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێن که پێڕه‌وی
نێوخۆی حیزبه‌که‌مان پێویسته
له‌وباره‌وه ده‌وڵه‌مه‌ند بکرێ .
ئه‌وه که ئێمه له په‌یڕه‌وی
نێوخۆی حیزب‌دا به‌وردی پڕۆسه
وچۆنیه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌کان ڕوون
که‌ینه‌وه و ئه‌و مه‌رج و
ڕێوشوێنانه ده‌ست نیشان که‌ین
که پێویسته به‌سه‌ر
هه‌ڵبژاردنه‌کان دازاڵ بن،
،کارێکه که گه‌شه‌به په‌یڕه‌وی
نێوخۆمان ده‌دا. ئاخر په‌یڕه‌وی
نێوخۆی ئێستامان له‌وباره‌وه
وه‌ک پێویست وه‌ڵام ده‌ری
مه‌سه‌له‌یه‌یه‌کی ئاواگرنگ
وئالۆز نیه.
ڕێکخراوی نه‌ته‌وه
یه‌کگرتووه‌کان تایبه‌تمه‌ندیی و
مه‌رج و شه‌رته‌کانی
هه‌ڵبژاردنێکی دێموکڕاتیک و
مه‌شڕووعی دیاری کردوون . ئیدی
ئێستا گونجاندن و ته‌تبیق دان و
پیاده‌کردنی ئه‌و میتۆده
دێمۆكڕاتیکانه بۆته به‌شێک له
پڕۆسه‌ی دێموکڕاتیزاسیۆن.
گونجاندنی ئه‌وتایبه‌تمه‌ندی و
مه‌رجانه که‌له‌سه‌ره‌وه باسمان
لێکردن له په‌یڕه‌وی نیوخۆی
حیزب‌دا، وه‌ڵام دانه‌وه به هه‌ل
ومه‌رجی تازه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی و
سیاسی و فه‌رهه‌نگی کوردستانی
ئێرانه. هیوادارم ده‌رفه‌تێک
په‌یداکه‌م بۆ ته‌رجومه‌کردنی
ئه‌و ڕێوشوێن وپه‌سنکراوه
نێونه‌ته‌وه‌یی یانه‌ی که
پێوه‌ندیان به‌هه‌ڵبژاردنێکی
دێموکڕاتیکه‌وه هه‌یه. به‌ڵام
لێره‌دا زۆرتر ده‌مه‌وێت
له‌وه‌بدوێم که پێویسته له
حیزبی ئێمه‌دا مه‌رجه‌عێکی
سه‌ربه‌خۆ بۆ ڕاگه‌یشتن به
هه‌ڵبژاردن ونه‌زاره‌ت به‌سه‌ر
هه‌ڵبژاردنه‌کاندا هه‌بێت و
ده‌سته‌ڵاتی ته‌واویشی بدرێتی
ته‌نانه‌ت بۆ به‌تاڵکردنه‌وه‌ی
ئاکامه‌کانی هه‌ڵبژاردنیش،
ئه‌گه‌ر بگاته ته‌شخیسێکی ئه‌و
تۆ. ئه‌وه شتێکه که به‌ڕاستی
وه‌ختی هاتوه و حیزبێکی مۆدێرن و
پێشکه‌وتووی وه‌ک حیزبی ئێمه
له‌کوردستاندا، له‌وباره‌شه‌وه
ده‌بێت وه‌ک هه‌میشه پێشره‌و
بێت.
له حیزبێکی گه‌وره‌و به‌رین و
گه‌لی ودێموکڕاتی وه‌ک حیزبی
ئێمه‌دا، به‌و هه‌موو ڕه‌قابه‌ته
سیاسی و فکری و ته‌نانه‌ت
شه‌خسییانه‌وه که له‌نێوماندا
هه‌ن، هه‌میشه له‌سه‌روبه‌ندی
هه‌ڵبژارنه‌کان دا
حه‌ساسیه‌ته‌کان زۆرتر ده‌بن که
ده‌بێت، به زال کردنی پرنسیپه
دیموکڕاتیکه‌کان کۆنتڕۆڵ و
ئیداره‌و هیدایه‌تیان بکه‌ین.
مه‌سه‌له‌ی دانی ده‌رفه‌تی وه‌ک
یه‌ک به کاندیداکان، چ ئه‌وانه
که کۆمیته‌و ڕیکخراوه‌کان
کاندیدایان ده‌که‌ن و چ ئه‌وانه‌ش
که خۆیان خۆیان کاندیدا ده‌که‌ن،
پێوسته‌و یه‌کێک له
مه‌رجه‌سه‌ره‌کی یه‌کانی
هه‌لبژاردنێکی دێمکڕاتیک و
مونسیفانه‌و عادڵانه‌یه و ده‌بێت
زۆر به جیدی بگرین. که‌ی
ڕه‌وایه یه‌کێک ده‌رفه‌تی
ئه‌وه‌ی بدرێتی له نێو ته‌شکیلات
دا و به ئیمکاناتی حیزب و له
مێدیاکانی حیزب‌دا ڕێکلام بۆ خۆی و
كاڵای سیاسی خۆی بکات و یه‌کێکی
دیکه‌ش که وه‌ک ئه‌و ئه‌ندامی
حیزبه و به پێی په‌یڕه‌وی نێوخۆ
مافی وه‌ک یه‌کیان هه‌یه، ئه‌و
هه‌قه‌ی پێنه‌درێ.
مه‌سه‌له‌ی چۆنیه‌تی دیاری کردنی
کاندیداکان وته‌ئیدی
سه‌ڵاحیه‌تیان، مه‌سه‌له‌یه‌کی
دیکه‌ی گرنگه که ده‌بێت له
ئه‌ساسنامه‌دا ڕوونبکرێته‌وه‌و
له‌وپێوه‌ندیه‌دا نه‌خشی ئه‌سڵی
ده‌بێت بدرێته ڕیکخراوه‌کانی
حیزب. هه‌ڵبژاردنی ڕێبه‌رایه‌تی
له لایه‌ن رێبه‌رایه‌تی یه‌وه
به‌شێوه‌ی ئه‌وه که
ڕێبه‌رایه‌تی بۆخۆی کاندیداکان
هه‌ڵبژێرێ، له گه‌ڵ نه‌ریته‌کانی
حیزبێکی گه‌لی وه‌ک حیزبی ئێمه
نایه‌ته‌وه.
له‌مێژه له حیزبی ئێمه‌دا باس
له‌وه ده‌کرێت که ئیختیاراتی
ده‌فته‌ری سیاسی و به‌گشتی
ئۆرگانه‌کانی ڕیبه‌رایه‌تی حیزب
زۆره‌و درووست نیه ئه‌و هه‌موو
ده‌سته‌ڵات و ئیختیاراته له‌و
ئورگانانه دا کۆبێته‌وه. زۆر
هاوڕێ باس له‌وه ده‌که‌ن که
ئه‌و ئیختیارات وده‌سته‌ڵاته
واباشه به‌سه‌ر کۆمیته وکۆمسیۆن
و گرووپ و تاقمه‌کانی کاردا
دابه‌ش بکرێت ، که کاره جۆراو
جۆره‌کان له حیزب دا
به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن.
دیاره له‌ئه‌ساسنامه‌شدا باس له
کۆمیته‌و زه‌رووره‌تی سازماندانی
کۆمسیۆن و ئۆرگانی جۆراوجۆرکراوه
بۆ ڕاپه‌ڕاندنی کاره‌کان. من بۆ
خۆم له‌وبڕوایه‌دام که ڕاسته
ده‌بێت کۆمیته‌و کۆمسێۆن وئۆرگانی
جۆراوجۆرمان بۆ ڕاپه‌ڕاندی
کاره‌کانی ڕۆژانه‌ی حیزب زۆربن،
هه‌روه‌ک هه‌مانن، به‌ڵام
ئه‌وکۆمسیۆ ن و کۆمیته‌و
ئۆرگانانه نابێت ببنه ئۆرگانی
موازی و هاوته‌ریب و
هاوده‌سته‌ڵاتی ئۆرگانه‌کانی
ڕیبه‌ری حیزب. ئه‌وئۆرگانانه
ده‌بێت ببنه بازووی ڕاپه‌ڕاندن و
ئیجرائی ڕێبه‌رایه‌تی حیزب. له
هه‌ر هه‌رجێ یه‌ک که سیلسیله
مه‌ڕاتبی ته‌شکیلاتی و حیزبی
هه‌یه، مه‌سه‌له‌ی کۆبوونه‌وی
ده‌سه‌ته‌ڵاتیش هه‌یه. له حیزبی
ئێمه‌دا وایه که نه کڕنووش بۆ
قودڕه‌ت ده‌به‌ین و نه شۆڕشیشی
له دژ ده‌که‌ین. ئێمه ته‌عامولی
له گه‌ڵ ده‌که‌ین.به‌و واتایه
که نایه‌ین ئۆتۆریته‌ی حیزبی
بشکێنین و بێنه‌زمی و ئه‌نارشیزم
بره‌و پێبده‌ین. له‌جیاتی ئه‌وه
تێده‌کۆشین ده‌سته‌ڵات
مه‌هارکه‌ین. ئه‌وه‌ش
به‌وه‌ده‌كرێ که ئۆرگانی
جۆراوجۆر بۆ نه‌زاره‌ت به‌سه‌ر
کاری ئۆرگانه‌کانی ڕێبه‌ری دا
درووست که‌ین. هه‌ربۆیه درووست
کردنی کۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن و
کۆمسیۆنی ڕاگه‌یشتن به شکایه‌ت و
سکاڵای ئه‌ندامان زۆرپێویستن.
ئه‌گه‌ر بتوانین ئه‌ومه‌سه‌لانه
له‌و کۆنگره‌یه‌دا جێ به جێ
که‌ین، ئه‌وه په‌یڕه‌وی نێوخۆمان
و دێموکڕاسی ده‌رون حیزبی له
حیزبه‌که‌ماندا پتر گه‌شه
ده‌کات.
به‌کورتی بایه‌خ دان به
په‌یڕه‌وی نێوخۆ، نیشانه‌ی
ئه‌وه‌یه که قانوون مه‌داری له
حیزبه‌که‌ماندا نهادینه ده‌بێت.
سالم کردنی ژینگه‌ی ته‌شکیلاتی
وفه‌زای نێوخۆی حیزب بۆ پێکه‌وه
ژیانی حیزبی و هاوکاری زۆرتر
پێکه‌وه، هه‌میشه ئه‌ركێکی
گرنگی ئێمه‌یه و بلووغی حیزب
نیشانده‌دات.
برایم لاجانی
30.12.2007
|