ماڵپه‌ری زمزیران، ماڵپه‌رێکه که بۆ خزمه‌ت کردن به نه‌ته‌وه‌ی کورد به گشتی و به تایبه‌ت ئه‌و کوردانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی وڵاتن ده‌ستی به کار کردووه، هه‌ر بۆیه به دڵه‌وه داواتان لێ ده‌که‌ین که له که‌م و کوڕی‌یه‌کانی ئه‌م ماڵپه‌ره ئاگادارمان بکه‌نه‌وه و به ڕه‌خنه و پێشنیاری خۆتان ماڵپه‌ره‌که‌مان ده‌وڵه‌مه‌ندتر بکه‌ن.
30 که‌س له گوندی دارای بانزه‌رده له لایه‌ن هێزه‌کانی سه‌رکووت که‌ری کۆماری ئیسلامی گیران
به پێی هه‌والێک که ئه‌وڕۆ 7-4-2008 به ده‌ستمان گه‌یشتووه، هێزه ئینتزامیه‌کانی ڕژیم هیرش ده‌که‌نه سه‌ر گووندی داراله بانزه‌رده‌و به شیوه‌یه‌کی دڕندانه خه‌ڵکی ناوچه‌که ده‌ده‌نه به‌ر ئازار‌و ئه‌شکه‌نجه و له ئاکام دا 30 که‌س له خه‌ڵکی ناوچه‌که ده‌گرن و ڕه‌وانه‌ی زیندان ده‌کرێن. ناوی 9که‌س له گیراوه‌کان به ده‌ستمان گه‌یشتوون که ناوه‌کانیان بریتین له عبدوڵا سید مرادی، ئیرج دارابی، موختار سیدمرادی، عبدوڵره‌حمان دارابی،عه‌زیز که‌ره‌می، نامدار که‌ره‌می، خوداداد غه‌فاری، حوسه‌ین ته‌ده‌یون، ستار ته‌ده‌یون. هه‌ر به پێی ئه‌و هه‌واله هێزه‌کانی ڕژیم پێک هاتوو له نیرووی ئینتزامی و ئیتلاعات زۆر دڕندانه ژن و منداڵی گونده‌که ده‌ده‌نه به‌ر ئازار‌و لێدان و خه‌ڵکیكی زۆر بریندار بوون. کچیک به ناوی زارا که ده‌ستی شکاوه یه‌کیک له برینداره‌کانه. هێزه‌کانی ڕژیم هێشتا ده‌وروبه‌ری گونده‌که‌یان له ژێر چاودێری تووند دایه و هاتووچۆیان قه‌ده غه کردوه و ته‌له‌فوون و وزه‌ی گونده‌که‌یان قه‌ت کردوه.
ئه‌م بابه‌ته چاپ بکه!
لاپه‌ڕه‌ی حدکا
info@zmziran.com