|
دوعــــا كــوژه‌كـان
نووسینی: ب.چاكه‌خواز
ساڵێك له كاره‌ساته
دڵته‌زێنه‌كه‌ی دوعا تێپه‌ڕی
و كه‌چی ئه‌و زامه هه‌ر ساڕ‌ێژ
نه‌بووه و هه‌ر جاره و به بیستنی
ناوی و بینینی دیمه‌نێكی
ئه‌كولێته‌وه. وه‌ك چۆن یه‌كێك
له زه‌قترین بابه‌ته‌كانی
ژۆرناڵیسمی كوردی له یه‌كساڵی
پێشوودا مه‌سه‌له‌ی دوعا بوو،
كاریگه‌ری ئه‌و كاره‌ساته له
سه‌ر كۆمه‌ڵگا و هه‌ر تاكێكی كورد
حاشا هه‌ڵنه‌گره. جۆره‌ها
ناڕه‌زایی ده‌ربڕین له
شێوازه‌كانی: رێپێوان، به‌ستنی
كۆڕ و كۆبوونه‌وه‌ی به‌ربلاو،
چاوپێكه‌وتن و مێزگرده
ته‌له‌فزوێنییه‌كان، به‌یاننامه
ده‌ركردن، نووسینی وتار و
لێكۆڵینه‌وه و ... كه له
په‌رچه‌كردارێكدا به‌رانبه‌ر به‌و
رووداوه ئه‌نجام دران؛ به‌ڵگه‌ی
سه‌لماندنی ئه‌و كاریگه‌رییه‌ن و
ره‌نگه بۆ ماوه‌یه‌كی
درێژخایه‌نی تریش نووسین له سه‌ر
دوعا و رۆشنكردنه‌وه‌ی ره‌هه‌نده
جیاجیاكانی ئه‌و تراژیدییه هه‌ر
تازه بێت.
به‌رایی
باشیك (كه عه‌ره‌به‌كان پێی
ئه‌ڵێن به‌عشیقه) شارۆچكه‌یه‌كه
سه‌ر به قه‌زا(شارستان)ی
ته‌لكێفی پارێزگای موسڵ. ئه‌م
ده‌ڤه‌رانه كه‌ركوك‌ئاسا
كاریگه‌ری سیاسه‌ته گلاوه‌كه‌ی
ته‌عریبی به‌عسیان زۆرتر پێوه
دیاره و به هۆی عه‌ره‌به هاورده
و دراوسێكانه‌وه به‌كرده‌وه
كورد ـ عه‌ره‌ب نشینن و هێشتا
به‌شێوه‌ی ره‌سمی سه‌ر به
هه‌رێمی كوردستان نین و له ژێر
سێبه‌ره دزێوه‌كه‌ی ماده‌ی
(سه‌دوچل)ی
ده‌ستووردا حه‌سابی
عه‌ره‌بستانه‌كه‌ی عیراقیان بۆ
ئه‌كرێت و بۆ ناكرێت! به‌م پێیه‌ش
شپرزییه‌كی زۆرتری ده‌روونی،
ئیداری و ئه‌منی له‌وێ و ناوچه
هاوچاره‌نووسه‌كانیدا، ئاسایی
ئه‌نوێنێ.
ئه‌حزانی گوندێكی باشیكه و
له‌وێ له نێوان كچه كوردی ئێزدی
دوعا و كوڕه عه‌ره‌بی موسوڵمانی
هاودێیی خۆی موهه‌ندیل‌دا
خۆشه‌ویستییه‌ك دروست ئه‌بێ و له
لایه‌ن بنه‌ماڵه‌كانیانه‌وه
دژایه‌تی ئه‌كرێن. كێشه‌كان
ئه‌گه‌نه راده‌یه‌ك كه له
تێكهه‌ڵچوونی نێوان ئه‌و دوو
بنه‌ماڵه‌یه‌دا، له به‌ر
پاراستنی گیانی و بۆ چه‌ند رۆژێك
دوعا لای پۆلیسدا ئه‌بێ و به
ناوبژێویكردنێكی فه‌رمی و پاش
رازی بوونی هه‌ردوو بنه‌ماڵه
به‌و زه‌واجه، دوعا ئه‌درێته‌وه
به كه‌س‌وكاری و له به‌ر
ئه‌وه‌ی باوكی هێشتا لێی
تووڕه‌یه ئیزنی پێنادات كه
بڕواته‌وه ماڵی خۆیان و بڕیار
ئه‌درێت تا رۆژی زه‌ماوه‌نی
له‌گه‌ڵ موهه‌ندیل له ماڵی
بڕواپێكراوێكی هه‌ر دوو بنه‌ماڵه
له باشیك بمێنێته‌وه.
دوعا ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك له‌و
ماڵه‌دا ئه‌بێت و رۆژی
حه‌وتی چواری دووهه‌زار و حه‌وت
كه‌سانێك له‌وێ ده‌ریدێنن و به
قژ رایئه‌كێشن تا مه‌یدانێكی
به‌رینی ناو شار و به به‌رچاوی
هه‌موو خه‌ڵكی باشیكه‌وه
ته‌نانه‌ت هێزه
عه‌سكه‌رییه‌كانیش، دوای
تێهه‌ڵدانێكی زۆر به‌ردبارانی
ئه‌كه‌ن و به بلۆك ئه‌یكوژن و
پاشان به به‌ستنه‌وه‌ی به دوو
ئوتۆمبیله‌وه و راكێشانی به‌ره‌و
دوو لای راست و چه‌پ جه‌سته‌ی
دووله‌ت ئه‌كه‌ن و دواتریش
ئه‌یسوتێنن.
به‌دواداچوونی تاوان
له لێكۆڵینه‌وه له مه‌ڕ
كاره‌ساتی دوعادا ره‌نگه فره
گرنگ نه‌بێت كه ئایا ئه‌و
كیژۆڵه‌یه هه‌ڵه‌یه‌كی كردبێ یان
تاوانێكی ئه‌نجام دابێت؟ چۆن و
چه‌ندی تاوانباربوون یا نه‌بوون و
ئاستی تاوانباری ئه‌و
مێرمنداڵه، پێویست به لێدوان
ناكات. به‌لام گرنگه بزانین:
سزاده‌ر و تۆڵه‌ئه‌ستێنه‌كانی
چه‌نده شه‌رعیه‌تیان هه‌یه و
له كوێوه ئیزنی ئه‌نجامدانی
ئه‌و كاره‌یان پێدراوه؟ به پێی
كام یاسا و رێسای حكومی،
كۆمه‌لایه‌تی و ئایینی ده‌ستیان
دایه ئه‌و جینایه‌ته
مرۆڤانه‌یه؟ بۆچی ئه‌و
حه‌شیمه‌ته تا ئه‌و راده‌یه
تووڕه ببوون كه گورگ‌ئاسا به‌ر
ببنه گیانی قوربانییه‌كه‌یان؟ چ
هێزێك وای له‌و بكوژانه كرد كه
به‌و شێوه‌یه رق و نه‌فره‌تیان
به سه‌ر ئه‌و كچه بێدیفاعه‌دا
خاڵی بكه‌نه‌وه؟ كامه فتوا
تۆوی دڕنده‌یی و ته‌وه‌حوشی له
ناو ئه‌و خه‌ڵكه‌دا چاند و هانی
دان بۆ خولقاندنی ئه‌و
كاره‌ساته؟ جوخه‌ی ره‌جمی دوعای
مێرمنداڵ چ ده‌سته‌و تاقمێك بوون؟
ئه‌و دید و بۆچوونانه‌ی كه
له سه‌ر ئه‌و كاره‌ساته هه‌ن
ئه‌كرێت له‌م خالانه‌ی
خواره‌وه‌دا پۆلێنبه‌ندی بكرێ:
1- قه‌تڵێكی نامووسی كه ته‌نیا
جیاوازی له‌گه‌ڵ كوشتنه
هاوشێوه‌كانیدا ئه‌وه بوو كه
له‌مدا به هۆی مۆبایله‌كانه‌وه
ره‌نگدانه‌وه‌یه‌كی زیاتری په‌یدا
كرد.
2- كرده‌وه‌یه‌كی ئیڕهابی كه به
كه‌ڵك وه‌رگرتن له هه‌بوونی
ده‌مارگرژی ئایینی و عه‌شیره‌یی
له‌و ده‌ڤه‌ره‌دا بۆ دووبه‌ره‌كی
نانه‌وه له نێوان كوردانی ئێزدی
و كوردانی موسوڵمان له
لایه‌ك
و له لایه‌كی تره‌وه
هه‌ڵگرساندنی ئاگری شه‌ڕی
كورد ـ عه‌ره‌ب و هه‌روه‌ها
تۆقاندنی ئێزدییه‌كان بۆ هه‌ندێ
مه‌به‌ستی سیاسی؛ دوعای تێدا
قوربانی كراوه.
3- له پێناو سه‌روه‌ری دیندا
نواندنی هه‌ڵوێستێكی توندی ئایینی
به‌رانبه‌ر به زه‌واجی هاودینێك
له‌گه‌ڵ غه‌یره دینێكدا واته
كوشتنێكی پیرۆز و له رێی خوادا.
لێره‌دا به ره‌چاو كردنی
ئه‌و پۆلێنبه‌ندییه‌ی سه‌ره‌وه و
كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌و چه‌ند
فیلمه‌ی كه له كاتی كوشتنی
دوعادا به‌و مۆبایلانه‌ی كه به
خه‌ڵكه‌كه بوون، هه‌ڵگیران و
دواتر ده‌ستاوده‌ست
بلاوكرانه‌وه؛ وه‌ك تاكه
دۆكۆمێنتی جێی بڕوای مه‌سه‌له‌كه
له ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و
جینایه‌ته ئه‌كۆڵینه‌وه.
دوعا كوژه نامووسپه‌رسته‌كان
زه‌وت كردنی مافه‌كانی
ره‌گه‌زی مێ به شێواز و قاڵب و به
ناوی جیاجیاوه له پرنسیپه دزێو
و ناشیرینه‌كانی كۆمه‌ڵگای
پیاوسالارن. هه‌ر له
سنوورداركردنی خۆشه‌ویستی
له‌نێوان خزم و عه‌شیره و ئایین
و ره‌گه‌زدا كه ئه‌بێته هۆی
ئه‌وه‌ی خێزان به تاك بسه‌پێندرێ
و مه‌ودای هه‌ڵبژاردنی خێزان له
لایه‌ن تاكه‌وه به‌رته‌سك
بكاته‌وه و زۆرجارانیش خۆكوژی
دوای سه‌ركوتكردنی عه‌شقی
لێئه‌كه‌وێته‌وه، تا ده‌گاته
هه‌واڵی كوشتنی ژنان،
قه‌سابیكردنیان، چاو هه‌ڵكۆڵین،
گوێ و لووت بڕین، ده‌ست و پێ
قرتاندن و شكاندن، قژتاشین و هتد
به بیانووی پاراستنی شه‌ره‌ف و
نامووسه‌وه؛ خۆسووتاندنی
ئافره‌تان له په‌رچه‌كردارێكدا
به‌رانبه‌ر به خراپبوونی مێرد،
برا و باوك؛ زۆربه‌ی ئه‌گه‌ر
نه‌ڵێم رۆژ
لانیكه‌م
هه‌فته‌كان گوێچكه‌مان ئه‌بزوێنێ.
لای ئێمه نه ته‌نیا ژنان له
ماف‌دا له‌گه‌ڵ پیاوان یه‌كسان
نین، به‌ڵكوو به شێوه‌گه‌لی
جۆراوجۆر ئه‌وه پیاوه كه یاسا
و رێسا و چوارچێوه بۆ ژن دائه‌نێ
و سه‌رپه‌رشیاریی ئه‌كات و له
كاتی سه‌رپێچیكردندا سزایشیان له
سه‌ر دائه‌نێت كه نموونه‌ی زۆر
زه‌ق و لووتكه‌ی ئه‌و سزایانه
قه‌تڵی نامووسییه.
قه‌تڵی نامووسی بریتییه له
كوژرانی ئه‌و كچ و ژنانه‌ی كه به
پێی هه‌ندێ پێوه‌ری كۆن و
دواكه‌وتووانه تووشی لادان له
یاسای بنه‌ماڵه و عه‌شیره ببن،
له سه‌ر ده‌ستی پیاوانی نزیكی
ئافره‌ته‌كه‌وه وه‌كوو: مێرد،
برا، باوك، كوڕ، مام، خاڵ و به
ده‌گمه‌نیش رێئه‌كه‌وێ ئامۆزا و
خاڵۆزا و پوورزاكان و خزمانی
دوورتره‌وه؛ به شێوه‌ی نهێنی و
دوور له چاوی خه‌ڵك.
ئیسته‌یش با بزانین كوشتنه‌كه‌ی
دوعا ئه‌چێته خانه‌ی قه‌تڵه
نامووسییه‌كانه‌وه یان نه؟
دوعا كورد و ئێزدییه به‌لام
بكوژه‌كانی (زۆربه‌ی نزیك به
هه‌موویان) عه‌ره‌ب و موسوڵمانن
كه‌واته بكوژه‌كانی نه‌ته‌نیا
كه‌س‌وكاری نزیكی نین به‌ڵكوو
خزمی زۆر دووریشی نین ئه‌وان
ئه‌گه‌رچی ئاوماڵ و دراوسێی
به‌لام سه‌رهڕای رۆڵی به‌رچاوی
ده‌مارگرژی ئایینی و عه‌شیره‌یی
له‌و ده‌ڤه‌ره‌دا، له نه‌ته‌وه
و ئایینێكی جیاوازن(!؟) جیا
له‌مه‌ش قه‌تڵه‌كه به ئاشكرا و
به به‌رچاوی خه‌ڵكه‌وه ئه‌نجام
ئه‌درێت و ئه‌مه‌ش له بنه‌ڕه‌تدا
جیاوازی هه‌یه له قه‌تڵی نامووسی
كه به شێوه‌یه‌كی نهێنی
ئه‌نجام ئه‌درێت. له‌مانه‌ش
گرنگتر ئه‌وه‌یه كه زۆربه‌ی
قه‌تڵه نامووسییه‌كان ئه‌گه‌ڕێته‌وه
بۆ كه‌مته‌رخه‌می ئافره‌ته‌كه
له (ستر عورت)دا واته ویست یا
كرده‌وه‌ی قوربانی بۆ ده‌رخستنی
عه‌وره‌تی خۆی له ئاست
نامه‌حره‌مدا جا بۆ سێكس‌كردن بێت
یان به رێكه‌وت و بێ هیچ
مه‌به‌ستێك، له كوشتنه‌كه‌ی
دوعادا بكوژه‌كان به ئه‌نقه‌ست
بۆ سووكایه‌تیكردنێكی زۆرتر پێی و
به هۆی راكێشانییه‌وه له پشتێنه
به‌ره‌وخواری رووت ئه‌كه‌نه‌وه و
دواتریش له گواستنه‌وه‌ی
ته‌رمه‌كه‌یدا جه‌سته‌ی به
ته‌واوی ده‌رئه‌خه‌ن بۆ ئه‌و
خه‌ڵك و مۆبایلانه.
له به‌ر ئه‌وه‌ی كه دوعا
ئاوێته‌ی چیرۆكێكی خۆشه‌ویستی
بووه و بۆته پێناسه بۆی،
له‌گه‌ڵ بلاوبوونه‌وه‌ی چه‌واشه
هه‌واڵی: كوژرانی دوعا له لایه‌ن
كه‌س‌وكارییه‌وه بۆ سه‌ندنه‌وه‌ی
ئابڕووی تكاوی بنه‌ماڵه؛
نامووسپه‌رسته‌كان و ئه‌وانه‌ی
كه شه‌ره‌فی خۆیان به ناوگه‌ڵی
ئافره‌ته‌كانیان ئه‌زانن، بسكه
له سمێڵی غیره‌ت و
پیاوه‌تیانه‌وه هات و ده‌ستی
ئۆخه‌ی و حه‌زكردنیان هێنا به
ریشیاندا و وره‌ی پێبه‌خشین بۆ
ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ی هاوشێوه و
ئه‌گه‌ریش پێشتر ده‌ستیان به
ئاوا جینایه‌تێك سوور بووبێ،
زیزنه‌بوون و
په‌شیمان‌نه‌بوونه‌وه لێی؛
به‌لام به سه‌رنج‌دان به: 1-
خزم نه‌بوونی بكوژه‌كانی 2-
نهێنی نه‌بوونی كوشتنه‌كه 3-
رووتكردنه‌وه‌ی له به‌رچاوی
خه‌ڵكدا، ناتوانین بڵێین كه
ئه‌ویش قوربانی قه‌تڵی نامووسییه
و ئه‌و كه‌سانه‌ی كه
مه‌سه‌له‌كه له‌و چوارچێوه‌یه‌دا
سه‌یر ئه‌كه‌ن و
خوێندنه‌وه‌ی‌تریان له سه‌ری
نیه ئه‌یانهه‌وێت كاره‌ساته‌كه
بچووك نیشان بده‌ن یان چه‌واشه‌ی
بكه‌ن.
دوعا كوژه ئیمانداره‌كان
هه‌ندێك نه‌ریتی
كۆمه‌لایه‌تی هه‌ن كه شه‌رعیه‌تی
خۆیان له پرنسیپه
ئایینییه‌كانه‌وه وه‌رئه‌گرن،
سه‌رچاوه‌ی هه‌ندێ نه‌ریتیش خودی
ئایینه. له‌و داب و دیاردانه‌ی
ناو كۆمه‌ڵگای كورده‌واری كه
كاریگه‌ری ئایینیان له سه‌ره یان
له ناو ئایینه‌وه سه‌ریان
هه‌ڵداوه ئه‌توانین ئاماژه
بكه‌ین به: سووك سه‌یر كردنی
ژن، راگرتنی له چوارچێوه‌ی ناو
ماڵدا و ئێزن نه‌دان پێی بۆ
ئه‌نجامی كاروباری كۆمه‌لایه‌تی،
به ماشینێكی خزمه‌تگوزاری
دووكاره‌ی: به‌رهه‌مهێنی مناڵ و
مركێنه‌ره‌وه‌ی شه‌هوه‌ت زانینی و
جیا له‌م دوانه‌یش ناساندنی وه‌ك
بوونه‌وه‌رێكی ناكامڵ، نه‌گریس،
كه‌م‌عه‌قڵ و زه‌عیف، ئازادی
ته‌واوی پیاو له ته‌لاقدانی ژن و
به‌شوودانی كچ به بێ پرس‌وڕای
خودی ئافره‌ته‌كان، به كورتی
ئیختیاری ره‌های نێر له چۆن
مامه‌ڵه كردن له‌گه‌ڵ مێ‌دا كه
وایانكردووه جێگه و پێگه‌ی
راسته‌قینه‌ی ژن له ناو كۆمه‌ڵدا
بشێوێندرێ.
وێڕای هه‌ڵس‌وكه‌وتی ناوه‌ند
و كه‌سایه‌تییه ئایینییه‌كان به
درێژایی مێژوو، چه‌ندین ده‌قی
ئایینی پشتتیوانن بۆ مانه‌وه‌ی
زۆرتری ئه‌و بیرۆكه دوگمانه‌ی كه
سه‌باره‌ت به ئافره‌ت له
كۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا هه‌ن. بۆ
نموونه له ئیسلامدا: ژنانتان
كێڵگه‌ی ئێوه‌ن چۆنتان پێ‌خۆشه
بیانكێڵن، له شایه‌تی‌دان و
میراتدا دوو ژن به‌رانبه‌ر
پیاوێكن، پیاوان سه‌رپه‌رشتیار و
گه‌وره‌ی ژنانن و ده‌یان شتی له‌م
بابه‌ته. لای ئێزدییه‌كانیشدا:
له خوێنده‌واری و چالاكی
كۆمه‌لایه‌تی‌دا ژنان هه‌رگیز
ناگه‌نه ئاستی پیاوان و ئه‌وانه‌ی
كه سه‌ردانی لالش ئه‌كه‌ن بۆیان
نیه چاویان به ژنه عابیده‌كانی
ئه‌وێ بكه‌وێ(نابێ ده‌ربكه‌ون) و
ته‌نانه‌ت به‌رجه‌سته‌كاره
ئایینییه ژنه‌كانیش چه‌واشه
پێناسه كراون: بۆ ئه‌وه‌ی نه‌سڵی
رێبه‌رانی دین له ناو نه‌چێ
پیاوێك ( بۆ نموونه فاتم(فاطمه)ی
هاوسه‌ری عه‌لی) له سووره‌تی
ژنێكدا هاتووه و زه‌واج و
منداڵبوونیشی له پێناوی
مانه‌وه‌ی دیندا بووه، ئه‌گین ژن
گچكه‌تره له‌وه‌ی كه ببێته
به‌رجه‌سته‌كاری ئایینی.
كه‌وابوو له‌قه‌تڵه
نامووسییه‌كاندا به گشتی ئه‌بێ
دین به هانده‌ر و پاڵپشت و
تاوانباری ناڕاسته‌وخۆ و
پشت‌په‌رده بزانین و له
مه‌سه‌له‌ی دوعادا به‌تایبه‌تی و
له به‌ر ئه‌وه‌ی باسی پێكدادانی
دوو دینی جیاواز و هه‌ڵگری
خوێندنه‌وه‌ی كۆن و
دواكه‌وتووانه‌ن له ژن له
كۆمه‌ڵگایه‌كی سوننه‌تی وه‌كوو
كوردستان ـ عیراقدا، رۆڵی دین له
روودانی ئه‌و جینایه‌ته‌دا
راسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ حاشا
هه‌ڵنه‌گره.
لای ئێزدییه‌كاندا زه‌واج
له‌گه‌ڵ غه‌یره‌دیندا به ته‌واوی
و بێ هیچ ئه‌ملاولایه‌ك قه‌ده‌غه
كراوه. له ئیسلامیشدا زه‌واج
له‌گه‌ڵ غه‌یره‌دیندا ته‌نیا به
مه‌رجێك دروسته كه له‌پێشدا ئه‌و
غه‌یره‌دینه موسوڵمان بكرێ.
به‌م پێیه‌ش چه‌نده ناخۆش و
هه‌تكه بۆ ئێزدییه‌كانی خزمی دوعا
كه ئه‌و شوو به موسوڵمانێك بكات،
هه‌مان هێنده و بگره زیاتریش
خزمانی موسوڵمانی موهه‌ندیل پێیان
تاوان و ریسواییه كه ئه‌و
ئێزدییه‌ك بخوازێ نه‌وه‌ك ئیغفالی
بكات و له دین وه‌ریبگێڕێ!
ئه‌گه‌رچی به پێی ئاوا
بیرۆكه‌یه‌ك هه‌ركام له
ئێزدی‌بوونی موهه‌ندیل و
موسوڵمان‌بوونی دوعا تاوانێكی
هاوبێچم، وه‌ك‌یه‌ك و
به‌رانبه‌رن؛ له كوشتنی دوعادا
زۆرترین په‌نجه‌ی تاوان به‌ره‌و
ئێزدییه‌كان راكێشراوه و
ئه‌وانیان به تاوانباری سه‌ره‌كی
له قه‌ڵه‌م داوه و ئه‌گه‌ر یا
ویست یا كرده‌وه‌ی به
موسوڵمان‌بوونی دوعا له‌پڕۆسه‌ی
شووكردنی به موهه‌ندیل‌دا
(هه‌رچه‌ند هیچ لایه‌ن و
كه‌سایه‌تییه‌كی ئیسلامی و
ناوچه‌یی ئه‌م گریمانه‌یه‌ی
پشتڕاست نه‌كردۆته‌وه) زۆر زه‌ق
كراوه‌ته‌وه و واگه‌یه‌ندراوه كه
له به‌ر ئه‌وه‌ی دوعا تووشی
لادان له دین هاتووه كوژراوه و
ئه‌و گریمانه‌كه واته ئه‌گه‌ر یا
ویست یا كرده‌وه‌ی
به‌ئێزدی‌كردنی موهه‌ندیل له
لایه‌ن یا به هۆی دوعاوه له
پڕۆسه‌ی زه‌واجیاندا و ئه‌م
ئه‌گه‌ره‌ی كه ره‌نگ‌بێ دوعا له
به‌ر ئه‌وه كوژرابێت كه بووه یان
ئه‌بێته هۆی كافربوونی
موسوڵمانێك، كه‌متر باسی لێوه
كراوه.
هه‌ڵوێستی لایه‌نه
ئیسلامییه‌كان له سه‌ر كاره‌ساتی
دوعا:
- رۆژێك دوای رێپێوانه
مێژووییه‌كه‌ی رێكخراو و
ناوه‌نده فه‌مێنیستییه‌كانی كورد
بۆ پارلمانی كوردستان، دام و
ده‌زگا ژنانه‌كانی سه‌ر به
حیزبه ئیسلامییه‌كان
رێپێوانێكیان رێكخست. باشه
ئه‌گه‌ر خوشكانی موسوڵمان
ئامانجێكی تریان نیه و ئه‌و
رێپێوانه‌یان په‌رچه‌كردارێكه
به‌رانبه‌ر به ستـه‌م دژ به
ئافره‌ت (وه‌كوو ره‌گه‌ز) بۆچی
خۆیان له ژنانی دیكه‌ی كوردستان
جیا كرده‌وه؟
- كۆمه‌ڵی ئیسلامی له
مه‌راسیمێكدا له هه‌ولێر(صلوه
الغایب) نوێژی مردوویان بۆ
دوعا خوێند و له كه‌ش و
هه‌وایه‌كی یه‌كجار سۆزدار و
عاتیفی‌دا دۆعایان برده ئاستی
سومه‌ییه و بیلال و كێ‌وكێ و
ئه‌و تاوانه‌یان خسته ئه‌ستۆی
ئێزدییه‌كان.
- ره‌وته ئیسلامییه‌كانی‌تریش به
ئاشكرا و نهێنی له كۆڕ و
راگه‌یاندنه‌كانیاندا وایان
گه‌یاند كه دوعا له‌به‌ر هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ی
له دینه‌كه‌ی خۆی و
موسوڵمان‌بوونی له لایه‌ن
كه‌س‌وكاره
شه‌یتانپه‌رسته‌كانیه‌وه (ئه‌و
ناوه‌ی كه وه‌ك جۆره بێحورمه‌تی
پێكردنێك ئیسلام له‌سه‌ر
په‌یڕه‌وانی تایفه
یه‌زدانییه‌كانی ئێزدی، یارسان و
عه‌له‌وی دایناوه) كوژراوه و به‌م
پێیه‌ش ره‌وایه كه تۆڵه‌ی دوعای
تازه موسوڵمان بسنرێته‌وه له‌و
كافرانه.
- له رۆژهه‌لاتی كوردستانیشدا
له درێژه‌ی هه‌مان ئه‌و ره‌وته‌ی
باشووردا هه‌ندێك وتاریان نووسی و
ئه‌مانیش له راگه‌یاندنه‌كاندا
هه‌مان شتیان دووپات كرده‌وه و
به بلاوكردنه‌وه‌ی
CD
یه‌ك له ژێر ناوی «تصاوير
واقعی: شه‌هید كردنی خوشكه دوعا
به ده‌ستی شه‌یتان په‌رسته‌كان»
شێلگیرانه‌تر له باشوور ئه‌و
تاوانه‌یان دایه پاڵ ئێزدییه‌كان
و هه‌نگاوێكیش له برادینییه‌كانی
ئه‌ودیویان كه‌وتنه پێشه‌وه و
حكومه‌تی هه‌رێمیشیان به تاوانبار
له قه‌ڵه‌م دا و له راستی‌دا
CDیه‌كه‌یان
بانگه‌شه‌یه بۆ جیهاد دژی
ئێزدییه‌كان.
CD
یه‌كه بریتیه له «مه‌راسیمه‌كه‌ی
كۆمه‌ڵی ئیسلامی له هه‌ولێر كه
نوێژی مردوویان بۆ دوعا خوێند و
په‌خشان وشیعریان پێدا وت و
وتووێژی ته‌له‌فزوێنی كۆمه‌ڵ
له‌گه‌ڵ تاقمێك گوایه خه‌ڵكی
ئاسایی‌دا سه‌باره‌ت به ئیدانه
كردنی ئه‌وكوشتنه و زه‌روره‌تی
تۆڵه كردنه‌وه‌ی، تێكه‌ڵێك له
فیلمی كوشتنه‌كه‌ی دوعا و چه‌ند
دیمه‌نێكی فیلمی (محمدرسول الله)
وه‌ك كوشتنی یاسر و سومه‌یه و
حه‌مزه و زه‌جردانی بیلال و هتد
كه به خوێندنه‌وه‌ی قورئان و
سروودی هێرشبه‌ر و حه‌ماسی دینی
ناواخن كراوه و هه‌ندێك
نووسراوه‌ی (متحرك) كه فارسیه و
كه‌سێك ئه‌یخوێنێته‌وه و تیایدا
له لایه‌یه‌كه‌وه باس له‌وه
ئه‌كات كه گوایه دوعا ماوه‌ی
شه‌ش مانگه موسوڵمان بووه و هه‌ر
له به‌ر گۆڕینی دینه‌كه‌ی
حكومه‌تی مه‌سعوود بارزانی
زیندانی كردوه و دواتر راده‌ستی
كه‌س‌وكاره شه‌یتانپه‌رسته‌كه‌ی
كردۆته‌وه تا بیكوژن. و ئه‌وانیش
دوای لێدانێكی زۆر داوای
لێئه‌كه‌ن تۆبه بكات و له
شه‌یتان(مه‌له‌ك تاوس) داوای
لێبوردن بكات به‌لام نووری ئیمان
به چه‌شنێك له دڵیا جێگیر بووه
كه تا كاتی ده‌رچوونی گیانی هه‌ر
(یاالله) و (یارسول الله) ئه‌ڵێت.
له لایه‌كی تره‌وه باس له‌وه
ئه‌كات كه دوعا دوای موسوڵمان
بوونی له‌گه‌ڵ كوڕێكی موسوڵماندا
زه‌واجی كردووه و چه‌ند رۆژێك
دوای زه‌ماوه‌نكردنیان، برا و
مامه و خاڵۆ و خزمانی نزیكی و
باقی شه‌یتانپه‌رسته‌كانی باشیك
له ماڵی خۆیدا ده‌ریدێنن و
ئه‌یكوژن. بۆ ئه‌وه‌ی مه‌سه‌له‌ی
كوشتنی ئه‌م كچه موسوڵمانه دنیای
ئیسلام نه‌هه‌ژێنێ كه‌ناڵه
ماهواره‌ییه‌كانی حكومه‌تی
بارزانی به زیناكار ئه‌یناسێنن.
دوای كوژرانی دوعایش
موسوڵمانه‌كان هه‌ندێك له
ئێزدییه‌كانیان كوشت و هه‌ڕه‌شه‌یان
له باقی‌تریان كرد و ئه‌وانیش
له ترسا چوونه ناو پارتی و
یه‌كیه‌تیه‌وه له حاڵێكدا كه تا
كاتێ كه سه‌دام مابوو جاش و
نۆكه‌ری به‌عس بوون و له‌گه‌ڵ
كورددا شه‌ڕیان
ئه‌كرد به‌لام چونكوو پارتی و
یه‌كیه‌تی و ئێزدی هاوهه‌ڵوێستن
به‌رانبه‌ر به ئیسلام،
په‌نایان‌دان و وه‌ك پێغه‌مبه‌ریش
ئه‌فه‌رمێ: الكفرُ
مله
واحده. هه‌روه‌ها داستانێك
ئه‌گێڕنه‌وه كه گوایه له كاتی
ژیانی پێغه‌مبه‌ردا یه‌هودیه‌ك
كراسی ئافره‌تێكی موسوڵمان
ئه‌دڕێنێ تا به‌شێك له جه‌سته‌ی
به رووتی ببینرێت و له سه‌ر
ئه‌وه شه‌ڕێك
له‌نێوان موسوڵمانه‌كان و
جووله‌كه‌دا دروست ئه‌بێ و ئه‌م شه‌ڕه‌یش
كه ئیسته له نێوان شه‌یتانپه‌رست
و موسوڵماندا ده‌ستی پێكردووه
هه‌مان شته و شه‌یتانپه‌رسته‌كان
بۆ سووك‌كردنی ئیسلام ئه‌و كچه
تازه موسوڵمان بووه‌یان به
ته‌واوی رووت كردۆته‌وه و
فیلمیان لێ‌هه‌ڵگرتووه و ئه‌و
خوشكه‌یش جگه له ئێمه‌ی موسوڵمان
كه‌سێكی نییه كه تۆڵه‌كه‌ی
بسێنێته‌وه و پاشان داوای
یه‌كیه‌تی و غیره‌ت و شه‌ڕكردن
له سه‌رجه‌م موسوڵمانان ئه‌كات»
ئه‌م پڕوپاگه‌ندانه‌ی
ئیسلامییه‌كان ئه‌گه‌رچی بۆ
ماوه‌یه‌كی كورت و به‌س لای
خه‌ڵكی كاڵ‌فام و ساده‌دا
مه‌سه‌له‌كه‌ی ئاوه‌ژوو كرد و
ویستیان وه‌ك ئه‌ڵێن له ئاوی لێڵ
ماسی بگرن به‌لام به تێڕامان له
سێ‌كوچكه‌ی: ره‌جم‌كردنی دوعا ـ
به وردی گوێدان به دیالۆگی ناو
فیلمی ئه‌و كاره‌ساته ـ
|