|
به
خێر بێن بۆ ماڵپه‌ری زمزیران.
وه‌ک که‌سێکی
خولیای رزگاری کوردستان و به پێێ ده‌ست
ڕاگه‌یشتن به کامپیۆتێر
و ئینترنێت هاتمه سه‌ر
ئه‌و بڕوایه که ئه‌مجاره به شێوه‌یه‌کی‌تر
خزمه‌ت به
گه‌له‌که‌م بکه‌م و تا
ڕاده‌یه‌ک ئه‌رکی پێشووی خۆم که
پێشمه‌رگایه‌تی بوو بۆ ڕزگاری کوردستان، له
قالبێکی دیکه دا به‌ڕێوه به‌رم. هه‌ر بۆیه
ئه‌م ماڵپه‌ره که ناوی زمزیرانه به
مه‌به‌ستی خزمه‌ت کردن به بۆنه‌ی 26ی
سه‌رماوه‌ز ڕۆژی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان
ده‌خه‌ینه به‌ر ده‌ستی ئێوه ئازیزان و
ماڵپه‌ره‌که‌مان له‌م ڕۆژه پیرۆزه دا ده‌ست
به‌کار و وه‌شانی خۆی ده‌کات.
زمزیران ناوێکی ئاشنای گۆڕه‌پانی خه‌بات و
تێکۆشانه. زمزیران ناوی چیایه‌کی جوان و
ڕازاوه‌ی ناوچه‌ی سه‌رده‌شته، که له به‌شی
ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌م شاره له نێوان شاره‌کانی
سه‌رده‌شت و مه‌هاباد دا هه‌ڵکه‌وتووه، ئه‌م
چیایه زۆرتر به ناوی گه‌رده‌نه‌ی زمزیران
ناوی ده‌ر کردوه له بناری ئه‌م چیایه دا
کۆمه‌ڵێک گوندی جوان و ڕازاوه هه‌ن و یه‌کێک
له‌و گوندانه‌ش به ناوی ئه‌م چیا
سه‌رکه‌شه‌یه و ئه‌ویش گوندی زمزیرانه.
سه‌ره‌رای خۆشی و دڵرفێنی ئه‌م ناوچه‌یه
ده‌توانین بڵێین که له باری سیاسی‌شه‌وه
ئه‌م ناوچه‌یه هێزێکی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ر به
ناوی زمزیران له ریزه‌کانی حیزبی دێمۆکرات دا
هه‌یه و ئێستاش ئه‌و هێزه هه‌روا کۆمه‌ڵێک
پێشمه‌رگه‌ی دڵسۆزی تێدا خزمه‌ت ده‌که‌ن. هێزی
زمزیران هێزێکی خۆراگر و دوژمن تۆقێنه و
هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی که له‌و ناوچه‌یه و
بگره دوورتریش ده‌ژین، شاهیدی خۆراگری و
فیداکاری و هه‌ڵمه‌ت به‌ری پێشمه‌رگه
قارمانه‌کانی ئه‌م هێزه بوون، منیش وه‌ک
که‌سێک ماوه‌ی
18 ساڵ له ته‌مه‌نی خۆمم له‌و
هێزه دا به سه‌ر برد و ئێستاش یادو
بیروه‌ری‌یه‌کانی له مێشکم دا زیندوون،
خۆشه‌ویستی به‌و ناوه و خزمه‌ت له‌و
ناوچه‌یه و جوانی و ڕازاوه‌یی گه‌رده‌نه‌ی
زمزیران و گوندی زمزیران هانی دام که
ماڵپه‌ره‌که‌م ناو بنێم زمزیران و هه‌ر له
ڕۆژی پێشمه‌رگه دا وه‌شانه‌کانی خۆی ده‌ست پێ
بکات، به هیوای ئه‌وه که بتوانم له‌و
ئه‌رکه دابه هاوکاری هه‌موو لایه‌ک
سه‌ربه‌رزانه بێمه ده‌ر و به‌م شێوه‌یه
خزمه‌ت به نه‌ته‌وه‌که‌م بکه‌م.
ماڵپه‌ری زمزیران ماڵپه‌رێکی تاکه که‌سی‌یه
و هه‌وڵ ده‌دات له بواره‌کانی جۆراوجۆری
ژیاندا بۆ میوانانی خۆشه‌ویست بابه‌ت و نووسین
و لێکۆلینه‌وه و ڕێپۆرتاژ ئاماد بکات بۆ
ئه‌وه‌ی باری زانیاری گشت لایه‌کی پێ به‌رێته
سه‌ر. ماڵپه‌ری زمزیران هه‌وڵ ده‌دات که
ئه‌وپه‌ڕی سه‌داقه‌ت و ڕاست بێژی له گه‌ڵ
میوانانی به‌رێزی ئه‌م ماڵپه‌ره نیشان بدات.
ماڵپه‌ری زمزیران به پێی ئیمکان پێش به
هه‌موو جۆره بێ حورمه‌تی‌یه‌ک ده‌گرێ و
هه‌وڵی به‌ڕێوه‌به‌رانی ماڵپه‌ری زمزیران
ته‌نیا خزمه‌ت کردنه به نه‌ته‌وه‌ی کورد و
کوردستان. ماڵپه‌ری زمزیران سه‌ر به هیچ
ڕێکخراو و کۆمه‌ڵه و ئه‌نجوومه‌نه‌ێکی
تایبه‌تی نیه و به ته‌واوی ئازاد و
سه‌ربه‌خۆیه. به‌ڕیوه‌به‌رانی ماڵپه‌ری
زمزیران له گشت لایه‌ک ده‌خوازێت و داوا
ده‌کات که بۆ باشتر و رازاوه‌تر کردنی
لاپه‌ره‌کانی ئه‌م ماڵپه‌ره یارمه‌تی‌مان
بده‌ن و به ڕه‌خنه پێشنیار و تێ‌بینی ده‌ست
نیشانی که‌م و کوڕی‌یه‌کانی ماڵپه‌ری زمزیران
بکه‌ن. پێشه‌کی
سوپاسی
به ده‌نگه‌وه هاتنتان ده‌که‌ین |